د. نعمەت ئەحمەد مزووری
قوتابخانەی ئارامگرتن و پــــاکــــکردنــــەوەی
دڵ و دەروون
مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، تەنها مانگی برسیەتیکێشان نییە. بەڵکو قوتابخانەیەکی خوداییە، بۆ پەروەردە و پاکسازی و پاگژکردنەوەی ڕۆحی و، بەهێزکردنی ئیرادەی مرۆڤ. خودای گەورە ئەو مانگەی کردووەتە دەرفەتی پاگژبوونەوە و، بەخشیویەتی بە موسڵمان بۆ گەڕانەوە بەرەوە ڕێگای ڕاست؛ بۆ سەرکەوتن بە سەر حەز و ئارەزوودا.
فەلسەفەی ڕۆژووگرتن لە قورئاندا
خودای گەورە لە قورئاندا فەرموویەتی:
“ياَ اًيًُها الًذينَ امَنوُ كُتِبَ عَلَيْكم الصِيًامُ كماَ كُتِبَ عَلىَ الََذيِنَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلََكُمْ تَتَقُونْ” سوورەتی بەقەرە، ئایەتی (138)
ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە، ڕۆژووتان لەسەر کرایە ئەرک، وەکچۆن لەسەر ئەوانی پێش ئێوەیش پێویست کرابوو؛ بەشکەم خۆتان بپارێزن.
ئامانجە سەرەکییەکەی بەڕۆژووبوون پارێزژکاری و تەقوایە؛ مانای جڵەوکردنی نەفس و خۆپاراستنە لە ئارەزووەکان. ڕۆژووگرتن قەڵغانێکە بۆ خۆپاراستن و ڕێگری لە گوناح و تووڕەیی؛ کە مرۆڤ لە لووتکەی ژیاندا بێت و، لە بەر خودای گەورە خۆی لە خراپەکاری بەدوور گرت و دەمپارێزیی کرد لە خواردن و خواردنەوە، ئەوە دەیسەلمێنێت کە خۆی بە دەست حەز و ئارەزووی جەستەوە نەداوە.
سوودە مەعنەوییەکەی برسیەتیکێشان
شکاندنی خۆبینی و، نەرمبوونەوە دڵ و، بەرزەفتکردنی حەز و ئارەزوو؛ بەهێزبوونی ئیرادەیە؛ بۆ ئەوەی فێر بین بە نەفسی خومان بڵێین ناکرێت. هەروەها هاوسۆزییەکیشە لەگەڵ خەڵکی هەژار و کەمداهات و نەبوون؛ بەهێزکردنی ڕۆحی هاوکاری و بەخشینە.
سوودی ڕۆژوو گرتن، بو جەستەی مرووڤ ، لە ڕوانگەی زانستی یەوە
بو ئەو کەسانەی کە نەخوش نین وە تەندروستیان باشە وە هەروەها پەیرەو کردن وئامۆژگاری پزیشکی لە بیرتان نەچێت . ڕۆژوو گرتنی تەندورست واتە خووپاراستن لە هەندێک خواردن . دەتوانێت هاوکار بێت بوو ڕێکخستنی ڕێژەی شەکرەی ناو جەستە؛ دابەزاندنی ڕێژەی چەوری و، پشوویەکە بۆ کۆئەندامی هەرس و یارمەتیدانی دروستکردنەوەی خانەکانی جەستەی مرۆڤ.
ڕەمەزانی پیرۆز مانگی هاتنەخوارەوەی قۆرئانە؛ ئەگەر برسیەتی جەستەی مرۆڤ لاواز و ماندوو بکا، بەڵام خۆ ڕۆح و گیانی بەهێز دەکات؛ وەکو قورئانی پیرۆز دەفەرمێت، ڕۆژوو، خۆڕاگری و وزە و خۆراکی مەعنەوی بە ڕۆحی مرۆڤ دەبەخشیت؛ زاڵی دەکات بەسەر نەفسیدا و، دەرفەتێکە بوو نوێکردنەوەی ئیمان و بەهێزکردنی بیروباوەڕ.
لە دەرگانەی خوای گەورە دەپاڕێمەوە کە تاعەت و عیبادەتی هەموو لایەکمان لێ قەبووڵ بکات.

