پرشنگ توانا / سوید
دوێنێ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک بوو، زمانی کوردیش یەکێکە لە زمانە کاریگەرییەکانی زمان و پێویستە پارێزگاریی لێ بکرێت؛ چونکە زمانەکان تەنها ئامرازی پەیوەندیکردن نین، بەڵکوو مێژوو، دابونەریت و جیهانبینیشی تێدایە بۆ ناساندن و هەستکردن بە ئینتیمابوون بۆ کولتوورەکەیان.
زۆرێک لە دەربڕینە کولتوورییەکان، وەک ئەدەب و مۆسیقا، بەقووڵی لە زماندا ڕەگیان داکوتاوە. لەدەستدانی زمان دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی داهێنان.
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک وەبیرهێنانەوەیە بۆ گرنگیی هەمەچەشنیی زمانەوانی وەک سەرمایەیەکی جیهانی کە دەبێت بپارێزرێت. پێویستە هەموو وڵاتان ڕێز لە هەمەچەشنیی زمان و کولتوور بگرن. نکۆڵیکردن لە مافی بەکارهێنانی زمانی دایک، پێشێلکردنی مافە بنچینەییەکانی مرۆڤە و هەڕەشەیە بۆ سەر هەمەجۆریی کولتووری کە جیهان دەوڵەمەند دەکات.

