و.حەمەسەعید حەسەن
شیعری: نیزار قەبانی
خۆ به ده‌ستییه‌وه، بووکه‌شووشه نیم
تا به که‌یفی خۆی، گه‌مه‌م پێ بکا
ئیدی قه‌ت بۆ لای، ناگه‌ڕێمه‌وه
تازه ناتوانێ، کارم تێ بکا
*
ئه‌مڕۆ هه‌ر وه‌کوو، هیچ ڕووی نه‌دابێ
هات و باوه‌شێ، گوڵی بۆ هێنام
وه‌کوو منداڵێ، بۆ کۆشی دایکی
گه‌ڕابێته‌وه، هاته‌وه بۆ لام
*
به جۆرێ هه‌ستم، تێکه‌ڵ هه‌ستی بوو
گڕی تێ به‌ردام، سیمای شه‌که‌تی
ده‌تگوت کۆتایی، دنیا هاتووه
که فرمێسکم دی، له‌سه‌ر ڕوومه‌تی
*
ئه‌وه‌نده‌م زانی، چۆله‌که‌ی ده‌ستم
له‌نێو ده‌ستیدا، ئارام خه‌وتووه
به‌سه‌ر شانی‌دا، تێروپڕ گریام
کێ ده‌ڵێ ڕقم، لێ هه‌ڵگرتووه؟
*
چه‌ندم گوت ئیتر، ئه‌وم خۆش ناوێ
قینم لێی ده‌بێ و ناچمه‌وه بۆ لای
به‌ڵام ئه‌ڤینی، هێنده به‌هێز بوو
چوومه‌وه سایه‌ی، دره‌ختی باڵای
*

