رۆژنامەی ھەولێر

شیــوه‌ننـــامـــه‌

شیعری: ئه‌بوو حوکه‌یمه‌
و. حەمەسەعید حەسەن
١
هیچی دی نییە، غەیری بێکەڵکی
گەر نا چۆن سەری، دەچووە کن کلکی؟

منی کردووە، بە پەندی عالەم
جیاوازە لە هی، گشت بەنی ئادەم

بەس سوێندم بدە، هەڵناسێتەوە
کەمەی گۆچانە، ڕاست نابێتەوە

ئەوێ کە دەبوو، وەک ئەلف وابێ
داخی گرانم، هەر لە دال دەچێ

بە سیمای جوانم هەڵمەخەڵەتێ
بە هانامەوە، نەهات کەڕەتێ

٢
هێندە بێهێزی، هەمیشە نوستووی
پێش ئەوەی وادەی، پیری بێ پیر بووی

هەڵسە ئەی هینی، هەردەم خەواڵووم
هێندە خەوشی تۆم، پۆشی وەڕز بووم

قەت بووە گەنجێ، بۆ خۆی حازر بێ
کەچی هەرامەی تەواو بزر بێ؟

ئەوە چی بوو بەنگ، هەر بەری نەدای؟
ئەتۆ وانێکی؟ یان بەڵای خودای؟

جاران پێم وابوو، تۆزێ پاڵ کەوتووی
وەلێ هەنووکە، دڵنیام مردووی
*
(*) ئه‌بو حوکه‌یمه‌ که‌ خه‌ڵکی کووفه‌ بووه‌ و له‌ ساڵی (٢٤٠)ی کۆچیدا، لە ڕێگەی حەج کۆچی دوایی کردووە، ناوی ڕاشید بووە و کوڕی ئیسحاقی کاتیب بووە. دیوان ‌‌‌‌أبی حکیمە، تحقیق و تژییل الدکتور محمد حسین الأعرجی، منشورات الجمل، الگبعە الپالپە ٢٠٠٧ کولونیا، ألمانیا.