رۆژنامەی ھەولێر

ڕێزگرتن لە مێژوو

زكری موسا
ڕێزگرتن لە مێژوو و سیمبوڵەکان تەنها یادکردنەوەی ڕابردوو نیە؛ بەڵکو نیشانەی پێگەیشتوویی فکری و هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و نەتەوەییە. ئەو میللەتانەی کە مێژووی خۆیان دەزانن و سیمبوڵەکانیان بە هۆشیاری دەپارێزن، لە ڕاستیدا بناغەی داهاتووی خۆیان بەهێزتر و جێگیرتر دەکەن.

مێژوو و سیمبوڵەکان ئاوێنە و ڕەنگدانەوەی ناسنامەن؛ کاتێک شکێندران یان سوکایەتییان پێ بکرێت، ناسنامەش لاواز و شێواو دەبێت. بە پێچەوانەوە، ئەگەر بە ڕێز، تێگەیشتن و وریایی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، هۆشیاری، یەکگرتوویی و هیوای پێشکەوتن دەبێتە سیمای وڵات.
ڕێزنەگرتن لە مێژوو و سیمبوڵەکان ئازایەتی تێدا نیە، خۆهەڵخەڵەتاندنە و بەشێکە لە ئیرهابی فکری.