حەمەسەعید حەسەن
هه‌ر چی نامه‌ت بۆ ناردبووم
هه‌موویانم یه‌ک یه‌ک سووتاند
هه‌ر وێنه‌یه‌کی تۆم لابوو
هه‌موویانم یه‌ک یه‌ک دڕاند
*
ئه‌و جێیانه‌ی
یادگاریمان لێیان هه‌بوو
ئیدی ڕووم تێ نه‌کردنه‌وه
ئه‌و گۆرانی و مه‌قامانه‌ی
به دووقۆڵی
گوێمان لێیان ڕاگرتبوو
ئیدی گوێم لێ نه‌گرتنه‌وه
*
ئه‌و شتانه‌ی
تۆیان بیر ده‌هێنامه‌وه
هه‌موویانم
له ده‌وری خۆم دوور خسته‌وه
هه‌موو ئه‌و داوانهم پساند
من و تۆیان
به یه‌که‌وه ده‌به‌سته‌وه
*
که‌چی هێشتا، هه‌ناسه‌یه
زایه‌ڵه‌ی ده‌نگت هه‌واری
گوێمی به‌جێ نه‌هێشتووه
که‌چی هێشتا ئه‌و خواژنهی
بێباک له‌سه‌ر عه‌رشی دڵم
ڕۆ نیشتووه
*
که‌چی هێشتا
به زه‌بری سیحری عیشقی تۆ
ڕۆحم ده‌ڵێی کوانوویهکه
لێوان‌لێو له که‌ڵه‌پشکۆ
که‌چی هێشتا
ڕۆژێ نییه فرمێسکت بۆ نه‌بارێنم
شه‌وێ نییه له خه‌ونمدا نه‌تدوێنم

