زكری موسا
کورد بەش و نەسیج و قوماشی ڕەسەن، بەشی ئازیز، بەشی سەرەکیی وڵاتەکەمانە و کورد ئازا و دلێر و میهرەبانن و کورد … هتد. ئەم وتانە هەمووجار لە دەمی سەرۆک و سەرکردە و مورشیدی ڕژێمە تازەکانی دەوڵەتانی داگیرکاری کوردستان دێتەدەر. کەچی هەمووجار ئەم بەشە ڕەسەن و ئازیز و سەرەکییەش ئازار دەدرێت، جینۆساید دەکرێت، زیندانی و ئەشکەنجە و برسی دەکرێت و هەوڵی نەهێشتنی دەدرێت.
لەڕاستیدا کورد بەشی ئازیزی کەس نییە. نەسیج و قوماش و بەشی ڕەسەن و سەرەکیی هیچ کام لەو ڕژێم و دەوڵەت و وڵاتانەش نییە، وەختێك کورد لێرە هەبوو هیچ یەک لەو دەوڵەت و ڕژێمانە هەر بوونیان نەبووە.

