چاوان خورشید
چۆن كەم بكرێتەوە
دەست درێژی زارەكی یەكێك لە جۆرەكانی توندوتیژی كە زۆر جار ئەم توندووتیژیە بەئاشكرا نابینرێت بەڵام كارێگەركی زۆر دەبێت لە سەردەروونی مڕۆڤەكان بەتایبەتی منداڵان وگەنجان،دەست درێژی زارەكی زۆر جار بە قسەیەكی سوكایەتی یاخود هەشەیەك یان قسەیەكی ناخۆش وادەكات كە مندالەكە هەست بە كەمی خۆی بكات ترسێك لە ناخی دا دروست دەبێت كەمیش وادەكات كە تووشی حالەتێكی دەرونی نائارام بێت هەندێك بە قسەیەك بەرامبەر بە كەسێك دەكرێت وادەكات كەسەكە هەست بە كەمی و بێ دەستەلاتی خۆی بكات ئەمەیش خۆی لە خۆی دا یەكێك لە جۆرەكانی دەست درێژی،دەست درێژی زاروكی چیە دەست درێژی زارەكی ئەوهە مووقسانەیە كە مرۆڤێك بە مەبەستی زیان گەیاندن ترساندن یاخود كەم كردنەوەی نرخ و كەرامەتی كەسێكی تر بە كاردەهێنن زۆر جارە ئەم دەست درێژیە زارەكی لە ناو ماڵەكان یان قوتابخانەكان یاخود شوێنی كار یان سۆشیاڵ میدیا بەكار دەهێن
ئەو هۆكارانەی كە دەبێت هۆی دەست درێژی زارەكی
خێزانی نائارام یان بەكار هێنانی سۆشیاڵ میدیا بە شێوەیەكی نادروست زۆر جار دەست درێژی زاروكی كارێگەری دەروونی دەبێت لەسەر كەوا دەكات مندالان هەست بە بێ دەستەلاتی خۆیان بكەن وە كارێگەری كۆمەلایەتیشی دەبێت كەوا دەكات دوور بكەوێتەوە لە خەلك وكەمبوونەوەی پەیوەندی كەوادەكات منداڵەكە متمانەی بە كەسانی چواردەوری نەمێنت وادەكا ت گۆشەگیر بێت نەتوانی هاوڕیەتی منداڵانی هاوتەمەنی خۆی بكات دووربكەوێتەوە لێیان كە دەست درێژی زارەكی یەكێك لە مەترسی دارترین نەخۆشیەكان كە توشی منداڵان دەبێت وا لە منداڵەكە دەكات كە كاریگەری دەبێت لەسەر فێركاری وكەمبوونەوەی سەرنج وشكستی خوێندن وكارێگەرێ درێژخایەنی دەبێت لەسەر دەروونی لەداهاتوون، چۆن وابكەین كە دەست درێژی زارەكی كەم بكرێتەوە
١-فێركردنی منداڵان لە كفتوگۆ وڕێزگرتن لە كەسی بەرامبەر
٢-هۆشیار كردنەوەی وەی پەروەردەی لە ڕێگای بەشداری كردنی دایكان و باوكان لەو سیمینارانەی كەدەربارەی كەمكردنەووی دەست درێژی زارەكی
٣-چاودێری خێزانی
٤-بەكارهێنانی سوشیاڵ میدیا بەشێوەكی دروست دوور لە خراپ بەكارهێنانی
٥-پەروەردەكردنی منداڵان لەناو خێزانێكی ئارام دوور لە بە كار هێنانی دەست درێژی زارەكی كە وا بكات منداڵەكە توشی نەخۆشی دەروونی نە بێت

