ئەکبەر یوسف
پێویستە پرۆگرامی کوردۆلۆگی وەک زانست داهاتووی داهێنان و پێشکەوتن و سەرچاوە بێت و فێربوونی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی وەک پێویستی سەردەم بێت، کەمە.
دووبارە پێویستە پسپۆڕی زانستەکانی جگە لە زمانەکان بە داهاتووی کوردۆلۆگی خۆیان دەربکەن، هەمیشە لە پسپۆڕی زمانەکان قوتابی بە توانای داهێنان و پێشبردن و وەبەرهێنان لەسەر زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی وەک نموونە، بەهرەدار بکرێت بەبێ تێپەڕاندنی زمانی ڕەسەنی خۆی.
سەرەتا هاوئاهەنگیی ئاکادیمیای کوردی و وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەرکی زمانی ڕەسەنی کوردی هەڵگرێ و، وا بکات شوێنی لەق نەبێت و، دوا نەکەوێت لە سەردەمی خۆی و مێژوو.
گەر قوتابیەکی زانستی زمانەکانی عەرەبی یان ئینگلیزی وەربگرین لە کۆلێژەکانی هەرێمی کوردستان، دەبینین لەبیرچوونەوە و دواکەوتنی یاسا سەرەتاییەکانی زمانەکەی و بەشی چیرۆک و خوێندنەوە و نووسین و قسەکردن و بیرۆکەی داهێنان یان باڵادەستی لە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی تێدا بەدی دەکرێت کاتێک لە قوتابخانە خوێندوویەتی، لە پرۆگرام و وانەی کۆلێژدا، دامەزراندنی زمان و شانۆکردن و شیعر و پەخشان و تیۆری زمان بە پێی پێشکەوتنەکانی زمان و فەلسەفەی زمان و سیاسەتی زمان دەخوێندرێت لە پێناوی تێگەیشتن نەوەک بەرپرسیاری تێگەیشتن لەبەر داهێنان بەو زمانە و پەرەپێدانی زمانەکە دواتریش ئەرکەکەی لەبیر دەکات لەلایەن قوتابی و مامۆستا کاتێک بەپێی قۆناغەکان دەخوێنێت و دواتریش دەردەچێت.
ئەنجام پسپۆڕی زمانی ئینگلیزی یان عەرەبی و تەنها فریای فێربوونی زمانەکە دەکەوێت وەکو هاوڵاتی دووەم و سێیەمی وڵاتانی عەرەبی و ئینگلیزی زمان دەبێتە بەرهەم.
لەولایش گەر قوتابیەکی کۆلێژی پزیشکی یان ئەندازیاری یان کۆمەڵناسی وەربگرین بە خولەکانی فێربوونی زمان تاقیکردنەوەی توانست بۆ زمان تێپەڕ دەکات و دەردەچێت و لە کاتی بوونی قوتابیەکی زیرەک و بەهرەدار کە بەرپرسیاری تێگەیشتن هەڵدەگرێت لەو بەشی زانستی پزیشکی یان کۆمەڵناسی هەمیش توانای بیرکردنەوەی خێرا و بیرۆکەی داهێنان و پێشکەوتن و نوێگەری و بەرەوپێشبردنی هەیە تووشی ئاستەنگ و زەحمەتی و ماندووبوونی زۆر دەبێت لە بۆشایی زانستی کوردۆلۆگی وەکو بابەتێک کە لە تێکڕای بەشەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەخوێندرێت، بەرهەمدار نەبوونی زانستی کوردۆلۆگی وادەکات تا قوتابی لەبری ئەوەی حاڵی فریاکەوتن بێت بە زمانی بێگانە بۆ داهێنان و پێشکەوتن، بە زمانی دایکی نەتوانێت بیکات.

