عومەر چنگیانی
لەكاتێكدا كە خۆ هەڵواسین بە ئایدیا لێكجیاكانەوە دەبێتە شێوازی دیار و ڕواڵەتی دیاری كۆمەڵگاكان، ئەرسەلان ٨ە لەسەر مامۆستایانی ئایینی لەڕێگای دوانگەی مزگەوتەكانمانەوە هۆشیاركردنەوەكانمان زیاتر لە شێوە كلتوورییەكە دەرچێ و ئەگەر وەك دەرزی لێدانیش بێت لەڕەخنە و ڕاستكردنەوەكانماندا وچان نەدەین، ئەگەر پەرستار یان پزیشكی بەڕێز لەكاتی دەرزی لەنەخۆش دداندا بەنج بەكاربێنێت بۆئەوەی نەخۆشەكە نەی یەشێت، چوونكە خودی چوونە دەرەمانە بۆ نێو جەستە ئامانجە، ئەوا گوتاری ڕەخنە ئامێز و ڕاستكردنەوە ئێش پێدانەكەیشی دەوێت! چوونكە زۆر بەداخەوە، مرۆڤی ئەم سەردەمە سرووشتی وایە نەییەشێت قەدری شتەكان نازانێت.
كۆمەڵگەی كوردی كە بەزمانی ڕێژە خۆمان زۆر بەشوێن كەوتەی ئایینی ئیسلام دەزانین لەبەراوردكردندا بەخودی سەرچاوەكانی ئیسلام (قورئان و فەرموودە و فیقهی شەریعە) بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە زۆرتر كارەكانمان لە خۆ پێدا هەڵواسین دەچن تا وابەستە بوون! هەربۆیە لەبۆردی باڵای ئامادەكردنی گوتاری هەینی، بە باشمان زانی بابەتی سەردێڕ بدەین بەگوێ نوێژەخوێنە بەڕێزەكان و منیش لای خۆمەوە كردمە توێشووی گوتاری ژمارە 322ی هەینی ڕابردوو لەسەردوانگەی مزگەوتی خەدیجە كوبرا و لێرەدا پوو من ختەیەكی دەخەمە بەردیدی خوینەرە بەڕێزەكانی گوڵخەرمانەكەمان.
سەرەتا بە بیرهێنانەوەی نۆزدەهەمین ئایەتی سورەتی(ئەنفال)دەستمان پێكرد كە دەفەرمێت: (لەخوا بترسن و ئاژاوەی ێو خۆتان بە لێكحاڵی بوون چارەسەربكەن و ملكەچی فەرمانەكانی خوا و پێغەمبەرەكەی ببن” گەر ئێوە وەك دەڵێن بڕوادارن).
كە بەداخەوە لێكترازان و دوورکەوتنەوە لەنێوان هاوسەراندا پەرەی سەندووە، یان ئەندامانی تری خێزان، زەرەرمەندی یەكەمیش لەمەدا منداڵەکانن، پاشان ژنان.
هەندێک لە پیاوان پەنا بۆ ڕەقی و تووندی دەبەن، پێیان وایە بەمە دسەڵاتیان دەسەپێنن و دەبێتە هۆی ئەوەی بە شێوەیەكی نموونەیی ماڵەكانیان بەڕێوە ببەن، بەڵام ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە. ئەم جۆرە ڕەفتارانە تەنها ماڵ وێران دەکات و ژن و منداڵ تەرە دەکات و باری دەروونیی نەرێییان بۆ دورست دەكات و شڵەژانی ڕەفتار لەنێو ئەندامانی خێزاندا پەیدا دەبێت.
ڕووەكانی تووندوتیژیی خێزانی:
ڕووەكانی تووندوتیژیی خێزانی زۆرن.
ئەگەر مێرد مافی ژنەکەی نەزانێت، یان ژن مافی مێردەکەی نەزانێت، باوک مافی کوڕ و کچەکانی نەزانێت، منداڵەکان مافی دایک و باوکیان نەزانن، ئیدی پێویست ناكات بپرسیت قەبارەی ئەو كارەساتە چییە كە لە ئەنجامی ئەو نەزانینانەوە تووشی ئەو خێزانە دەبێت.
كاتێك لە ژیاننامەی پێغەمبەر – دروود و سەلامی خوای لەسەربێت – ورد دەبینەوە، لە هەڵسوكەتیدا ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت وەك چۆن عائیشە دایكی موسڵمانان – خوای لێ رازی بێت – دەفەرموێت: (هەرگیز پێغەمبەر لەهیچ شتێكی نەدەدا و هەرگیز لەخانمێك یان بەردەستێكی نەداوە، مەگەر لەبواری ڕووبەڕووبوونەوەی نەیارانی خوادا).
بە دەنگی بەرز پسپۆڕانی شەرعی، دەروونی و كۆمەڵایەتی باسی بڵاوبوونەوەی ئەم دیاردەی توندوتیژییەی ناو خێزان دەكەن و دەشڵێن ڕۆژ لە ڕۆژ خراپتریش دەبێت. بڵاوبوونەوەی ستەم و تاوان لە ماڵەکاندا و دوورکەوتنەوە لە خوا، بەشێكن لە دەرئەنجامەکانی توندوتیژیی خێزانی.
ڕووبەڕووبوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی:
تووندوتیژیی دژی ژنان و ئەندامانی تری خێزان، دیاردەیەکی نوێ نییە، بەڵكوو ڕەگوڕیشەیەكی مێژوویی هەیە.
لە کۆمەڵگە کۆنەکاندا خراپ مامەڵە لەگەڵ ژناندا دەکرا، بەڵام سەرەڕای تێپەڕبوونی سەردەم، ئەم دیاردانە تا ئێستاش لە کۆمەڵگەکانی ئێمەدا بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوامن. گرنگە لەوە تێ بگەین کە ئیسلام هەرگیز سەرچاوەی ئەم تووندوتیژیانە نەبووە، بەڵکوو چارەسەری بۆ دۆزیوەتەوە.
قورئان بانگەشە بۆ خۆشەویستی و بەخشندەیی دەكات، لەمەڕ دیدی ئیسلام لەسەر پەوەندیی خێزانی، بناغەی یەكەمی پێكهێنانی خێزان لە ئیسلامدا بریتییە لە پێكەوەژیان و خۆشەویستی و بەزەیی، ئەمانەش تەواو پێچەوانەی توندوتیژین.
قورئان بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە:
تەنانەت ئەو دابونەریتە بەدەی عەرەبی لەسەر بوو پێش هاتنی ئیسلام تۆماردەكا لە ئایەتی 19ی سورەتی (النساء)دا دەفەرمێت: (ئەی گرۆی بڕواداران بۆتان دروست و ڕێ پێدراو نیەە كە خانمگەل وەك كاڵای میرات سەیربكەن و بیانكەنە میرات.
نەكەن ڕێگری لە و ژنانە بكەن كە مێردیان نەماوە تا بچنەوە پڕۆسەی هاوسەرگێری یان كچەكانتان مێرد بكەن لەبەر پی شەرم بوونی بوونی زاوایان نەبادا میراتببەن یان بڵێن لەگەڵ بنەماڵەی ئێمەدا هاوشان نین مەگەر كاتێك بۆتان هەیە چاودێری سەختیان لەسەر دانێن كە هەڵەیەكی بەرچاویان كردبێت، ئەوكاتیش مامەڵةتان باش بێت لەبەرامبەریان دا).
لە ژیاننامەی پێغەمبەردا – دروود و سەلامی خوای لەسەربێت – هۆشیاریی ڕاستەقینە بۆ کۆمەڵگە دەدۆزینەوە.
لەگەڵ گۆڕانی ژیان و زیادبوونی فشارەکان، دەرکەوتنی توندوتیژی زیاتر بووە، ئەمەش پێویستی بە هۆشیارکردنەوەی خەڵک و شیکردنەوەی ژیانی پێغەمبەر – دروود و سەلامی خوای لەسەربێت – و مامەڵەکردنی لەگەڵ ژنان بۆ ڕاستکردنەوەی تێڕوانینە هەڵەکان و پێداچوونەوە بە یاسا و نەریتە زیانبەخشەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەزەیی لەناو خێزان و پەروەردەکردنی ژنان لەسەر مافەکانیان و چۆنیەتیی پاراستنی خۆیان.
زۆر لەمێژە ئیسلام ڕێگاچارەی ڕوونی پێشکەش کردووە، پێغەمبەر – دروود و سەلامی خوای لەسەربێت – دەفەرموێت (باشترینتان ئەوەتانە كە بۆ خانەوادەكەی باش بێت و من لەهەمووتان باشترم بۆ خانەوادەكەم).

