عەبدولقەهار هەولێری
تۆڕی کۆمەڵایەتی چۆن کار دەکاتە سەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان؟
وه‌كو ناساندنی گشتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، شاره‌زایان ئاماژەیان بۆ ئەوه كردووه، ئه‌و كار و پرۆگرامانەن كه پشت بە ئینتەرنێت دەبەستن بۆ ئاسانکاری پەیوەندی نێوان بەکارهێنەران و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوانیاندا لە ڕێگەی کۆمپیوتەر یان ئامێری مۆبایلەوە. ئەم ماڵپەڕانە دەتوانرێت بۆ مەبەستی کۆمەڵایەتی بەکار بهێنرێت. وەک بەدەستهێنانی کارلێک لە نێوان هاوڕێ و ئەندامانی خێزان و کەسانی دیکە لە هەر شوێنێکدا بن، هەروەها دەتوانرێت بۆ مەبەستی بازرگانی بەکار بهێنرێت. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەم ماڵپەڕانە بوونەتە بنکەیەکی گرنگی بازرگانی بۆ ئەو کۆمپانیایانە کە دەیانەوێت سەرنجی کڕیارانی زیاتر ڕابکێشن، هەروەها ماڵپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدەن دەستی بگات بە ناوەرۆکیان، کە جۆرە جیاوازەکانی زانیاری و وێنە و ڤیدیۆکلیپ، یان تەنانەت بەڵگەنامەکانیش لەخۆ دەگرێت. نموونەی هەندێک پێگەی ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:
فەیسبووک، یوتیوب، واتس‌ئەپ، تویتەر، فەیسبووک مەسنجەر، ئینستاگرام، تیک‌تۆک، سناپ چات، تێلێگرام و هتد.
ئه‌وه‌ی وای كردووه متوی ئه‌و دۆخه ته‌كنه‌لۆژیانه بین، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گەڕێته‌وه سه‌ر ریشه مێژووییەکەی مرۆڤایه‌تی خۆی، به جۆرێك مرۆڤ له ئه‌زه‌له‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی بووه و به‌گوێره‌ی هه‌موو بیردۆزه‌كانیش ناتوانێت بە تەنها بژیێت، به‌ڵكو هه‌رده‌م به‌دوای گه‌ڕانه و به‌دیل بۆ ته‌نهایی بدۆزێته‌وه، كاتێكیش رۆژهه‌ڵات كه‌وته به‌ر كاریگه‌ریه‌كانی ته‌وژمی فه‌لسه‌فه‌ی ته‌نهایی رۆژئاواییه‌كانه‌وه، جۆرێك له گۆڕانكاری له هزر و تێفكرینی چین و توێژه‌كان رووی دا، به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ داهێنانه‌كانه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ ئه‌و گۆرانكاریه دۆزرایه‌وه و كاتێك چه‌ند ماڵپەڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی داهێنران خه‌ڵكی به لێشاو روویان تێ كرد و به‌دیلی بۆ ته‌نهایی دۆزیه‌وه. لەبەر ئەم هۆکارە داهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرکەوتنێکی گەورە بووە لە ئەنجامی خواستی مرۆڤ بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەوانی تر، بەمەش پێناسەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرنگییەکی زۆری هەیە لە بەستنەوەی مرۆڤ لەگەڵ جیهانی دەرەوە. دوای سەرهەڵدانی ماڵپه‌ڕه کۆمەڵایەتییە نوێیەکان کە لاوان و گەنجان بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش قبووڵیان كرد و له‌گه‌ڵیدا تێكه‌ڵ بوون، گلەوگازنده بە شێوەیەکی بەردەوام لە بارەی خراپ بەکارهێنانی ماڵپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دانیشتن لە بەردەمیان بۆ ماوەیەکی درێژ دەستی پێ‌کرد، کە ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر لاوان هەبوو و، وایان لێ کرد مامەڵە لەگەڵ جیهانێکی مەجازی بكه‌ن، كه هه‌ندێك جار ئه‌و په‌یوه‌ندیانه لەگەڵ مرۆڤە ناڕاستەقینەکاندا بوو، کە هەندێک پێی دەڵێن ژیان لە جیهانێکدا، جیهانێک لە خەون و ڕۆمانسیەتێکی زیادەڕۆیی، لێره‌وه لاوان متوی تۆڕە كۆمه‌لایه‌تییه‌كان پەنایان بردە بەر دروستکردنی جیهانێکی تایبەت بە خۆیان، بۆیە پێویسته ده‌سه‌ڵات به هه‌موو كایه‌كانی وەک توێژەر ئەم دیاردەیە بخاتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

