حەمەسەعید حەسەن
(باوکی چاک، هه‌وڵ نادات منداڵه‌که‌ی وه‌ک خۆی بێت،
هه‌وڵ ده‌دات منداڵه‌که‌ی له خۆی باشتر بێت.)
زستانم بۆ چییه
که نه بارانی تێدا ببارێ نه به‌فر
شیعرم بۆ چییه
که نه نائومێدی له چوارچێوه‌ی وشه بگرێ نه هیوا
یان نووسه‌ر مه‌به یان ئاشقیش به
ئاخر ئه‌وه ته‌نیا نووسه‌ری ئاشقه
که له جه‌نگه‌ڵێکی نوستوودا
درەختێکی بێداره
یان مه‌نووسه یان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا مه‌گونجێ! ئه‌وی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا بگونجێت، هه‌ر چییه‌ک بێت، نووسه‌ر نییه. نووسه‌ر هێنده به ڕوونی و به ڕاستگۆیی ده‌دوێت، که‌سانی ئاسایی تووشی شۆک ده‌کات. له ڕوانگه‌ی (تورگنیڤ)ه‌وه، (ئینسان) دوو جۆرن، یان وه‌ک هاملێت حساب بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێک ده‌که‌ن، بەبێ ئه‌وه‌ی به کرده‌وه یه‌ک هه‌نگاو بنێن، یان وه‌ک دۆن کیخۆت، بەبێ ئه‌وه‌ی بیر له ئه‌نجام بکه‌نه‌وه، مل ده‌نێن. نووسه‌ر له دۆن کیخۆته‌وه نزیکتره وه‌ک له هاملێته‌وه.
کتێبی (شازاده بچکۆل)ی نووسه‌ری فه‌ره‌نسایی ئێکزوپێری، (١٩٠٠ – ١٩٤٤) چیرۆکی شازاده‌یه‌ک ده‌گێڕێته‌وه که ئه‌ستێره‌که‌ی خۆی به‌ره‌و زه‌وی به‌جێ ده‌هێڵیت و له بیابانێکدا تووشی فڕۆکه‌وانێک ده‌بێت که له ناچارییه‌وه نیشتووه‌ته‌وه. ئێکزوپێری که خۆی فڕۆکه‌وان ده‌بێت و کاتێک له ٢٩ی دێسه‌مبه‌ری ١٩٣٥ له (پاریس)ه‌وه به‌ره‌و (سایگۆن) ده‌فڕێت، ناچار ده‌بێت له بیابانی گه‌وره‌دا بنیشێته‌وه، سێ رۆژ دواتر، به ڕێککه‌وت به هۆی هه‌ندێک کۆچه‌رییه‌وه، خۆی و هاوکاره‌که‌ی ڕزگاریان ده‌بێت، بیرۆکه‌ی چیرۆکی شازاده بچکۆلی له‌و ڕووداوه‌وه بۆ هاتووه. شازاده بچکۆل جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که هاوژینی و ئه‌زموونی نووسه‌ر، ڕۆڵی کاربڕ له سه‌رهه‌ڵدانی چیرۆکی سه‌رکه‌وتوودا ده‌بینن. ڕه‌نگه نهێنیی جوانیی شازاده بچکۆل ئه‌وه بێت که به شێوازێکی ساده، خۆڕسک و دوور له زۆر له خۆکردن نووسراوه و پشتی به هیچ فێڵێکی هونه‌ری نه‌به‌ستووه.
ئێکزوپێری وێڕای ئه‌وه‌ی که نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان بووه، نیگارکێشیش بووه، ئاخر خودی خۆی نیگاره‌کانی کتێبه‌که‌ی کێشاوه. ئه‌و بۆ تێگه‌ییشتن له واقیع، هانای بۆ به‌گه‌ڕخستنی خه‌یاڵ بردووه و ئه‌گه‌رچی شازاده بچکۆلی بۆ منداڵان نووسیوه، وه‌لێ هه‌م زمانێکی شیعرئامێزی به‌کار هێناوه و هه‌میش گه‌لێک پرسیاری فه‌لسه‌فییانه‌ی ورووژاندووه که خوێنه‌ر بۆ بیرکردنه‌وه‌ی قووڵ هان ده‌ده‌ن.
خه‌یاڵ هێنده‌ی به هانای شاعیره‌وه ده‌چێت، ئه‌وه‌نده فریای چیرۆک‌نووس ناکه‌وێت، ئێکزوپێری ئه‌وه ده‌زانێت که چیرۆک ته‌نیا به خه‌یاڵ نانووسرێت، به‌ڵکوو چیرۆک‌نووس پێویسته زۆرترین زانیارییش ده‌رباره‌ی بابه‌تی نووسینه‌که‌ی کۆ بکاته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی ده‌ینووسێت، که‌لێنی تێ ده‌که‌وێت. له شازاده بچکۆلدا وه‌ک چۆن شیعر و حیکمه‌ت و فه‌لسه‌فه هەن، هه‌ر وایش خۆشه‌ویستی، خه‌مۆکی، نائومێدی و قۆشمه‌یش هه‌ن. هه‌موو چیرۆکێکی چاک، با بۆ منداڵانیش نووسرابێت، بۆ گه‌وره‌ساڵانیش ده‌گونجێت، شازاده بچکۆل، یه‌کێکه له‌و چیرۆکه هه‌ره چاکانه، ئه‌وه بۆیه نزیکەی سەد میلیۆنی لێ فرۆشراوه، بۆ سه‌د و په‌نجا زمان وه‌رگێڕدراوه و وێڕای ئه‌مانه به فیلم و به فیلمی (کارتۆن)یش هه‌یه.
ئه‌گه‌رچی به گۆڕانی زه‌مان، مه‌رجه‌کانی داهێنانیش گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت، وه‌لێ ئه‌وه ته‌نیا شاکاره، له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا هه‌ر وه‌ک داهێنان سه‌رنجی ده‌درێت. داهێنان بۆیه تووشی سه‌رسووڕمانمان ده‌کات، چونکه په‌ی به دۆزینه‌وه‌ی دنیای نوێ ده‌بات و له‌و ده‌رگه‌یانه ده‌دات که پێشتر لێیان نه‌دراوه و ئه‌و ڕێیانه تاقی ده‌کاته‌وه که پێشتر که‌س پێیاندا ڕه‌ت نه‌بووه، یان دروستتر، خۆی ڕێی نوێ داده‌هێنێت. که‌سی داهێنه‌ر هیچ به‌رهه‌مێکی دێرین ناکاته نموونه‌ی باڵای خۆی، ئاخر ئه‌گه‌ر وای کرد، ئه‌وی ده‌ینووسێت، ده‌که‌وێته خانه‌ی لاساییکردنه‌وه‌وه و وه‌ک داهێنان سه‌رنجی به‌رهه‌می نادرێت. شه‌کسپیر له‌سه‌ر زاری هاملێته‌وه ده‌ڵێت: (له‌م دنیایه‌دا، له دوو هه‌زار که‌سدا، یه‌ک خاوێن هه‌یه.) قاره‌مانی چیرۆکه‌که‌ی ئێکزوپێری ئه‌و که‌سه خاوێنه‌یه و سه‌رقاڵی خاوێنکرندوه‌ی ناخی ئینسانه.
خوێنه‌ر که شازاده چکۆل ده‌خوێنێته‌وه، خۆی تێدا ده‌ناسێته‌وه، ئاخر ئێکزوپێری نه‌ک هه‌ر منداڵ سه‌رسام ده‌کات، به‌ڵکوو منداڵه نوستووه‌که‌ی ناخی گه‌وره‌ساڵانیش وه‌ئاگا ده‌هێنێته‌وه. ئه‌گه‌رچی شازاده بچکۆل به ڕووکه‌ش وه‌ک چیڕۆکێکی ساکار دێته پێش چاو، وه‌لێ ڕاستییه‌که‌ی گه‌لێک مانای قووڵی له هه‌ناویدا حه‌شار داوه و هێنده لێزانانه باس له مه‌رگ و ژیان ده‌کات، خوێنه‌ر بۆ بیرکردنه‌وه و ڕامان هان ده‌دات. ڕێوی که له کولتووری ئێمه‌دا، سیمبۆله بۆ فێڵ و ساخته، له‌کن ئێکزوپێری، له شازاده بچکۆلدا، ڕه‌مزه بۆ ژیری.
ئێکزوپێری ١٩٤٠له تاو جه‌نگ ئه‌ورووپا به‌جێ ده‌هێڵێت و ڕوو له ئه‌مریکا ده‌کات، له‌وێ شازاده بچکۆل ده‌نووسێت و ئه‌و چیرۆکه بۆ یه‌که‌مین جار، به‌هاری ١٩٤٣ له نیویۆڕک بڵاو ده‌بێته‌وه. هه‌ر هه‌مان ساڵ ئێکزوپێری بۆ خه‌بات له دژی نازیسته داگیرکاره‌کان، بۆ فه‌ره‌نسا ده‌گه‌ڕێته‌وه و وه‌ک فڕۆکه‌وانێکی جه‌نگی به‌شداری له ئازادکردنی وڵاته‌که‌یدا ده‌کات، تا له ٣١ی تەممووزی ١٩٤٤دا بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکێک له (کۆرسیکا)وه به‌ره‌و زه‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست ده‌فڕێت و ئیدی هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه.
شازاده بچکۆل، کتێبێکی هێنده گرنگه، له فه‌ره‌نسا، خه‌ڵکی (بێگانه) به هۆی خوێندنی ئه‌و چیرۆکه‌وه، فێری زمانی فه‌ره‌نسایی ده‌کرێن. چونکه ئێکزوپێری هه‌ر نووسه‌رێکی گه‌وره نییه، قاره‌مانێکی نه‌ته‌وه‌یییشه، ئه‌وه بۆیه وه‌ک ڕێزلێنانیک وێنه‌که‌ی به دراوی کاخه‌زینی په‌نجا فره‌نکییه‌وه بوو.

