هاودەنگ فارووق
داستانی ئەمجارەی یەك میلیۆن دەنگ، هیچی كەمتر نییە لە داستانەكانی دیكەی مێژووی بزافی شۆڕشگێڕانەی گەلی كوردستان، بێگومان ئەرك و بەرپرسیارێتی زیاتریش دەخاتە ئەستۆی پارتی دیموكراتی كوردستان.
بۆیە پێویستە بەو چاوە سەیری خۆمان بكەین كە پارتی ئێستا لەڕیزی هەرە پێشەوەی خەباتێكدایە كە یەك میلیۆن مرۆڤ گرەویان لەسەركردووەو، بەوپەڕی هۆشیاریی خۆیانەوە فەرمووی بەڵێیان لە پارتی كرد،یان ڕاستترە بڵێم: حیزبە یەك میلیۆنەكەی كوردایەتی، خراوەتە یاریگایەك كە نەك هەر خەڵكی كوردستان، تەنانەت وڵاتانی زلهێزی ناوچەكە و ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، چاوەڕوانی ئەنجام و هەنگاوی كردەیین، لەبەر ئەوە ئەركی پارتی نەك تەواو نەبووە، بەڵكوو سەركەوتنەكە هێندە گرنگ و كاریگەرە، قۆناغێكی تازەی ململانێی و گۆڕانكاریە لە ڕیزبەندی هێزەكان و هاوكێشەی سیاسی لە كوردستان و عێراقدا، بۆیە ئەركی زیاتری بۆ پارتی دروستكردووە. ئیتر هەمووان چاوەڕوانی هەنگاوی گرنگین بۆ ڕێكخستنەوەو ڕاستكردنەوەی حكومڕانیی عێراق و بەدەستهێنانی مافە دەستورییەكانی كورد. بێگومان لەدوای ئەوەی زۆرینەی نەیارەكانی كورد و، مووچەبڕەكان و ئەوانەی شانازییان بەسزادانی مووچە خۆری كوردەوە دەكرد، سزادران و سفركرانەوە.

