وەرگێڕان: شێرکۆ حەبیب
بەشی سێیەم
تا ئێستا چەندین بەڵگەنامەی بەریتانیم بە ٧ بەش وەرگێڕاوە و بڵاوم کردۆتەوە، ئەوش وای لێ کردم خواستی گەڕان بەدوای بەڵگەنامەکانی دیکەدا کە باس لە مێژووی کورد و کوردستان دەکەن و پێشکەشی خوێنەرانم بکەم، بەتایبەتی ئەو نەوەیەی ئێستا کە هیچ کام لەو قۆناغانە نەژیاوەن، هەروەها توێژەرانی کاروباری کورد، چونکە لەوانەیە ئەو بەڵگەنامانە زانیاری یان نهێنی لەخۆ بگرن کە نهێنییان لێ دەرچووە و بۆ یەکەمجارە بڵاو دەکرێنەوە. زانیاری زۆر هەیە کە کورد، هەروەها پیلانگێڕی نهێنی لە دژی کورد هەبوو کە زلهێزەکان تێیدا بەشدار بوون، لەوانە ئەمریکا، کە پرسی کورد لە چوارچێوەی بازنەی سیاسی خۆیدا و مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد بەلاوە گرنگ نەبوو، بەڵکو زیاتر لە ترسی بەرژەوەندییەکانی خۆی، گرنگی بە قوربانییەکان و ئەوەی بەسەر گەلی کورد لەو وڵاتانەی کوردستان دابەش بوو، گرنگی پێنەدا. دابەشبوونەکەش لە پێناو بەرژەوەندییەکانیاندا کرا.
لە ڕێگەی ئەم بەڵگەنامانەوە وڵاتان یان کەسایەتییەک دەبینین کە بۆ ماوەیەک پشتیوانی دۆزی کوردیان کردووە، بۆ نموونە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو. بەڵام لە ماوەی ساڵانی 1974-1975دا هۆکارێک بوون بۆ نسکۆی شۆڕشی کورد بەهۆی پاڵپشتیکردنیان لە حکومەتی عێراق بە چەک و شارەزا و هەروەها هاوکاری حزبی شیوعی عێراقی کە لەژێر فەرماندەیی یەکێتی سۆڤیەتدا بوو، لەگەڵ ڕژێمی سەدام و هێرشکردنە سەر بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد.
لە نێو ئەو وڵات و کەسایەتیانەی کە پشتیوانییان لە چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد کرد، جەمال عەبدولناسر، ڕێبەری عەرەب و سەرۆکی وڵاتی میسر و، شا حسێن بن تەلال پاشای کۆچکردووی ئوردن لە ماوەی ساڵانی شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بوون. هەروەها ئەم بەڵگەنامانە ئاماژەن بۆ نەبوونی ڕێککەوتنی خودی کورد، سەبارەت بەوەی کێ لەگەڵ حکومەت وەستابوو لە هێرشەکەی سەر کوردستان بۆ مشتێک دۆلار.
هەروەها ئەم بەڵگەنامانە ئاماژە بە کاریزمای باوکی ڕۆحی گەلی کورد ژەنەراڵ مستەفا بارزانی و تێکۆشانی بۆ مافەکانی گەلەکەی و چەسپاندنی سەقامگیری و برایەتی و ئاشتی دەکەن. بەڵگەنامەیەک هەیە کە بە ڕاشکاوی ئاماژە بەوە دەکات کە حکومەتەکەی سەدام گەیشتبووە ئەو تێگەیشتنەی کە بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لەیەکتر جیا ناکرێنەوە و ئەگەر بارزانی نەبوایە کورد مێژوو نەدەبوو. هەر لەبەر ئەم هۆکارە سەدام و حکومەتەکەی بە هەموو شێوەیەک هەوڵیان دا بارزانی لە ڕێگەی پیلانی تیرۆرکردنەوە بە هەموو شێوەیەک یان لە ڕێگەی بەکرێگیراوانەوە کە ویژدانیان بە مشتێک دینار فرۆشت.
پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا ١٩٦٤-١٩٦٨
بەرگی ٢١، ڕۆژهەڵاتی نزیک: نیمچە دوورگەی عەرەبی
تەلگرافی وەزارەتی دەرەوە بۆ باڵیۆزخانە لە عێراق
واشنتۆن، ٥ی حوزەیرانی ١٩٦٤، کاتژمێر ٦:٠١ی پاشنیوەڕۆ
قاهیرە 2924.2
شەوکەت ئاکرەیی و لوقمان بارزانی نەیانتوانی بەرژەوەندییەکانی کورد لە واشنتۆن پێش بخەن. بەپێچەوانەوە دەتوانێ دۆخی نێوان کورد و حکومەتی عێراق دووچاری گرفت بێت بەهۆی ئەو وتووێژانەی لێرە لەگەڵ ناسیۆنالیستی کورد راشکاوانەی ئەنجام دەدرێن.
باڵیۆزخانە لە بەغدا توانای ئەوەی هەیە وەک کەناڵێک بۆ گەیاندنی پرسە نیگەرانییەکانی کوردی عێراق بە حکومەتی ئەمریکا و ڕوونکردنەوەی هەڵوێستەکانی ئەمریکا. وەزارەتەکە پێی وایە نوێنەرانی کورد، لە کاتێکدا لە ئەمریکا پێشوازییان لێناکردنیان، دووجاری بێ هیوا دەبن کە بزانن وەڵامەکان لەناو بازنەکانی حکومەتی ئەمریکا هەمان ئەو وەڵامانن کە باڵیۆزخانە لە بەغدا پێشکەشی دەکات.
لە وەڵامی پرسیارە ژمارەدارەکاندا: کەلوپەلی زیادە تەنها لە ئەمریکا بەردەست دەکرێت دوای ئەوەی ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی پەیوەندیدار دەکرێت سەبارەت بە چۆنیەتی دڵنیابوون لەوەی ئەو خۆراکە بەخشراوانە بگاتە ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی. ئەو چیرۆکەی کە کوردەکان بۆ ئەو بەرپرسەی باڵیۆزخانە لە قاهیرە گواستووەتەوە، کە ئەمریکا بەڵێنی داوە لە ڕێگەی وڵاتی سێیەمەوە هاوکاری بە کورد بگەیەنێ ئەگەر شەڕ لە عێراق دەستپێبکاتەوە، دوورە لە ڕاستییەوە.
پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا
١٩٦٤-١٩٦٨
بەرگی بیستودووەم، ڕۆژهەڵاتی نزیک و نیمچەدوورگەی عەرەبی
یاداشتی گفتوگۆ
نیویۆرک، ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤، کاتژمێر ٤:٣٠ی پاشنیوەڕۆ.
شاندی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دانیشتنی نۆزدەهەمی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
نیویۆرک، تشرینی دووەمی ١٩٦٤
/MC/28
بابەت: پرسیاری کورد
بەشداربووان: سکرتاریەت – بەڕێز والش
عێراق وەزیری دەروەت (ناجی تاڵیب)، بریکاری وەزارەت (کازم خەلەف)
وەزیر ئاماژەی بەوەکرد، یەک کێشەی هەیە کە ئاواتەخوازە بیخاتە بەرچاوی وەزیری عێراق، ئەویش بارودۆخی کوردە.
هەروەها کە ڕایگەیاند پرسی کورد لە بنەڕەتدا زاڵ بووە بەسەر دیمەنی عێراقدا. حکومەتی عێراق سەرقاڵی ئەم بابەتەیە و کات و وزەی کەمی هەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسە پەستاندارەکانی دیکەی ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەو دڵنیا نەبوو لەوەی کە ئایا ئێستا لە چارەسەر نزیکترن لەوەی پێش ئەوەی شەڕەکە چەند ساڵێک لەمەوبەر دەست پێبکات، لە درێژەی قسەکانیدا وتی کە ناتوانم لە هەندێک لایەنی پرسی کورد تێبگات. دیارە هێزی نەناسراو هەیە پشتیوانی کورد دەکات. کورد هەژارە، زەویەکانیشی بەهۆی شەڕەوە زیانیان پێگەیشتووە. پارەی کڕینی خۆراکی سەرەتایی و چەک و ئامێر لە کوێوە وەردەگرن؟ ئەم هێزە سێبەرانە کێن؟ چییان دەوێت؟
ئەو وەزیرە ئاماژەی بەوەش کرد، ڕەنگە حکومەتەکەی بتوانێت مامەڵە لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی بکات، بەڵام زەحمەتە لەگەڵ کۆمۆنیستەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان. بە تێڕوانینی ئەو کورد لە ژێر کۆنترۆڵی کۆمۆنیستەکاندایە. ئەگەر دەوڵەتی کوردی دامەزرا، دەبێتە پێگەیەکی کۆمۆنیستی کە جیهانی عەرەبی دابەش دەکات و پشتێنەی ئەمنی ناتۆ دەشکێنێت و تورکیا و ئێران ناسەقامگیر دەکات. ئەو نەخشە کوردییەکانی بینیبوو کە دەوڵەتێکی کوردیی لە ئەسکەندەرونە لە تورکیا تا بەسرە لە عێراق درێژدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا سنوورە کوردییەکانیان داخستووە. لە لایەکی تریشەوە هەندێک پشتیوانی لە سنووری دوور و درێژی ئێرانەوە بە دەستی کوردەکان دەکات. ئەمەش دەرئەنجامی نیەتی بە ئەنقەست لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە دەردەکەوت، بەڵکو ڕەنگدانەوەی بێتوانایی حکومەتێکی لاوازە لە دەستەبەرکردنی سنوورەکانی.
جەختیشی لەوەش کردەوە کە نایەوێت ئاماژە بەوە بکات کە ئەمریکا پشتیوانی لە کورد دەکات، بەڵکو دەیەوێت جەخت لەوە بکاتەوە کە حکومەتەکەی بە قووڵی سەرلێشێواو بووە بە فێڵەکانی هەندێک دەسەڵاتی سێبەر کە پشتیوانی کورد دەکەن.
له بەرانبەردا ئومانەدا به شێوەیەکی بێ دوو دڵی وەزیری عێراقی دڵنیا کرده وه که ئه مریکا چ به ڕاسته وخۆ یان ناڕاسته وخۆ پاڵپشتی له بزووتنه وه ی کوردی ناکات. ئەمریکا پشتیوانی لە سەربەخۆیی عێراق و یەکپارچەیی خاکی عێراق و خۆشگوزەرانی دەکات. هیچ بەرژەوەندییەکی دیکەی لە کاروباری عێراقدا نەبوو. جگە لەوەش نیگەرانی خۆی لەبارەی مەترسی دزەکردنی کۆمۆنیستەکان بۆ ناو ڕۆژهەڵاتی نزیک لە ڕێگەی بزووتنەوەی سەربەخۆیی کوردەوە کرد.
ئەو وەزیرە زۆر دڵخۆشە بەم ئاڵوگۆڕەی بیروڕا و بە وەرگرتنی ئەم دڵنیاییانە سەبارەت بەو شتەی کە دەیزانی سیاسەتی ئەمریکایە. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمەریکا دەتوانێت یارمەتی عێراق بدات بە دەستنیشانکردنی سەرچاوەی بودجە و پێداویستییەکان بۆ کورد و پاڵنەرەکانی پشت ئەو سەرچاوەیە.
پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا، ١٩٦٤-١٩٦٨، بەرگی 21، هەرێمی ڕۆژهەڵاتی نزیک؛ نیمچە دورگەی عەرەبی
تەلگراف لە باڵیۆزخانەی ئێرانەوە بۆ وەزارەتی دەرەوە
تاران، ١٢ی نیسانی ١٩٦٥
ئەمڕۆ کەسێک کە خۆی بە شەمسەدین موفتی و هاوکارەکەی مەسعوود بارزانی ناساندووە و، پەیامێکی زارەکی لەلایەن مەلا مستەفا بارزانییەوە دەرکەوتووە. لە بنەڕەتدا داوای هاوکارییەکی توند بوو بۆ هاوکاری ڕاستەوخۆی ئەمریکا. باسی لەوەش کرد، کوردەکانی عێراق پێویستیان بە هاوکاری دارایی و سەربازی هەیە، بەتایبەتی چەکی قورس و، ئامادەن بۆ وەرگرتنی بەرپرسانی ئەمریکی لە ناوچەکەیان و دەیانەوێت بە “دەوڵەتێکی دیکەی فیدراسیۆنەکە” هەژمار بکرێن. هه ڕوه ها باسی له وه کرد که بارزانی پێی وابوو سه ڕچاوه نەوتییه کان له لایەن کۆمپانیایەکی ئه مریکییه وه به ڕێوه بچێت له ڕێگه ی ڕێککەوتنێکی ڕاسته وخۆ لەگەڵ کوردی عێراق.
بە دڵنیاییەوە هیچ هاندانێکمان پێشکەش نەکرد بە هیچ شێوەیەک. موفتی ئاماژەی بەوەدا کە بارزانی داوای کردووە پەیامەکەی بۆ واشنتۆن بنێردرێت و لەمەودوا پێویستە حکومەتی ئەمریکا تاران وەک خاڵی پەیوەندی لەگەڵیدا بەکار بهێنێت. ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەم دواییەی عێراق، بەغدا زۆر قورس بووە سەبارەت بە داواکانی بارزانی. هەروەها باسی لەوەش کرد کە بارزانی خوازیاری کەناڵێکی ڕاستەوخۆی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا بوو نەک لە ڕێگەی ئێرانیەکانەوە، کە متمانەی پێ نەبوو بۆ ئەوەی بە وردی بۆچوونەکانی بگوازنەوە.
ناوبراو ئاماژەی بە سیاسەتی بەردەوامی ئەمەریکا کرد بەرامبەر ململانێی عێراق و کورد هاوشێوەی CA-9411ی 2ی ئازاری 1963. پەیامەکە دەگەیەنرێتە واشنتۆن، بەڵام وتی ناتوانێت پابەند بێت بە هیچ وەڵامێک یان لە کوێدا لەوانەیە بگەیەنرێت. بەڵام موفتی وتی لە تاران چاوەڕێ دەکات. موفتی و بارزانی ڕایانگەیاند کە دەسەڵاتدارانی ئێران بێئاگان لە بوونی ئەوان لەوێ.

