رۆژنامەی ھەولێر

پارتی متمانەپێکراوترین حزب بۆ بەرگریکردن لە پرسی نەتەوەیی

وەیسی سەعیدوەیسی
سوپاس بۆ خوای گەورە ئەرک و ماندووبوونی دڵسۆزانی رێبازی پیرۆزی بارزانی بەفیرۆ نەچوو، جارێکی ترپارتی توانی بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ڕکابەری ببێتە یەکەمی سەر ئاستی ھەمووعێراق و سەرووی ملیۆنێک دەنگ بەدەست بھێنیت.
بەمەش جارێکی تر خەڵکی کوردستان پاداشتی ھەڵوێست و خۆڕاگری و قوربانیدانەکانی پارتی دایەوە و خەونی دژە پارتییەکانیان پوچەل کردەوە و بە ھێزترین وەڵامی نەیارانی پارتی دایەوە،کە وەفاو دڵسۆزی کوردستانیانی سەڵماند،ئەم خەسلەتەیە سروشتی پارتییەکانە لەھەمووبارودۆخێکدا لەپشت پارتی وسەرۆک بارزانی دانە،بۆیەش پارتی بووە متمانەپێکراوترین حزب بۆبەرگریکردن لەپرسی نەتەوەیی، ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ھەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی پارتی و سەرۆک مسعود بارزانی کەھەمیشە لەخەمی بەرژەوەندی باڵای کوردستاندا بوونە، تا گەلی کوردستان بەردەوامبێت لەپشتگیریکردنی پارتی ھیچ ھێز و لایەنێک ناتوانێت پارتی بێ ھێزبکات، بێگومان ئەم متمانە پتەوەی خەڵک بە پارتی ئەرکی پارتی زیاتر قوڕسترکردووە تا پاداشتی دڵسۆزی دەنگدەرانی بداتەوە. چونکە پێگەی پارتی لەناو خودی عێراقیشدا بەهێزتر دەبێت و كاریگەریی زیاتری دەبێت لەسەر ڕووداوەكان، بۆ ئەمەش گرنگە لەئاست بەرپرسیارێتی دابێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، وەک ھەمیشە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک بن و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراق بکەن، لە رابردووشدا پارتی ڕۆلی گرنگی بینی لە پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان، وە لە ھەمانکاتدا ھەوڵی باشی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان “ھەولێر-بەغدا دا کە کێشەکانیان کردۆتە کێشەیەکی سیاسیی، لە بەغدا، بە شێوەیەکی نادەستووری، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت، کە بە پێی دەستوور عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە و هەرێمی کوردستانیش، قەوارەیەکی دەستوورییە و دەبێ ڕێز لە دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێم بگیرێت. بەلام بۆچەندین سال دەچێت بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان وەک کارتێک بۆ گوشارھێنان بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان بەکاردەھێندرێت وسزای سیاسی خەڵکی کوردستان دەرێت، ئەمەش بە ئاشکرا پێچەوانەی بنەماکانی شەراکەت و ھاوسەنگی و سازانە لەعێراقدا، ھەرچەندە تا ئێستا هەرێمی کوردستان، دەستبەرداری هیچ مافێکی دەستووری خۆی نەبووە، بەڵام ئەم جارەیان خەڵکی کوردستان وەک متمانەپێکراوترین حزب چاوەڕوانی لە پارتی ھەیە بۆبەرگریکردن لەپرسی نەتەوەیی و چارەسەرکردنی کێشەکان .