ڕەنگین حەمید جاف
توندوتیژی لە سەرتاسەری کۆمەڵگاکانی دونیادا بە گشتی یەکێکە لە ڕەفتارە باوەکان کە بە جیاوازیی کەلتوور و سیستەمە جۆربەجۆرەکان بوونی هەیە. جۆر و شێوازی جیاواز لەخۆ دەگرێت، دیارترین توندوتیژی ئەو شێوەیەیە کە بەرامبەر بە ژن دەکرێت. ئەگەرچی شێوازی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت، پیادەکردنی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر جیاوازە.
کاریگەریی ئاسەواری لەسەر فکر و دەروون و جەستەی ژنان لێ دەکەوێتەوە. ڕەنگدانەوەی لەسەر فکر و مرۆڤایەتی، دواخستنی ڕەوتی گەشەی کۆمەڵگەش دەبێت.
هۆکاری توندوتیژی، دوژمنکارانە یان زەبر، یان ڕیسواکردن دەگرێتەوە. بەهۆی دەمارگیریی ڕەگەزەوە ڕوو دەدات بەهۆی مێینەبوونی هەر ژنێک دەرهەقی دەکرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا چەندین یاسا بۆ توندوتیژیی دژی ژنان دەرکراوە، بەڵام تا ئێستاش پیاوسالاری و خۆسەپێنیی نێرینە لە کۆمەڵگادا بوونی هەیە و ژن دەچەوسێنێتەوە لەلایەن (باوک، برا، هاوسەر). ئازادی و سەربەخۆیی لێ زەوت کراوە و ناتوانرێت ئازادانە بڕیار و مافەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
هۆکارەکانی توندوتیژیی دژ بە ژنان:
هۆکاری مێژوویی و ڕۆشنبیری.
هۆکارەکانی ڕاگەیاندن.
هۆکارە پەروەردەییەکان.
هۆکاری کۆمەڵایەتی.
هۆکاری ئابووری.
هۆکاری ڕاگەیاندن: باوترین جۆری توندوتیژییە کە دەکرێت بەرامبەر بە ژنان و کچان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. ئەوە دەبێتە هۆی هەڕەشەکردن لە ژن لەلایەن چەند کەسێکی نەزان، کە دەبێتە هۆی کێشە بۆ ژنان.
توندوتیژیی دژی ژنان تەنیا تاوانێک نییە، بەڵکوو پێشێلکردنی مافە مرۆڤایەتییەکانیشە.
بیرکردنەوە لە چارەسەری کێشەکانی ئەو ژنانەی توندوتیژییان دەرهەق کراوە، چارەسەرێکی باشە بەڵام بەس نییە تا بتوانرێت بەسەریدا زاڵ بیت. پێویستە بیر لە چارەسەری خۆپاراستن بکرێتەوە و ڕێگری بکات لە ڕوودانی توندوتیژی.
بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە دیاردەی توندوتیژیی خێزانی، گواستنەوەی لە باری خێزانەوە بۆ باری گشتی لە ڕێی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی فراوان لە ژنان و پیاوان بۆ دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی.

