رۆژنامەی ھەولێر

كۆڕنیشی ئێمە و پەیكەری ئەوان

‎هاودەنگ فارووق
دوای پرۆژەی كۆڕنیشی ڕێگەی ژیان، هیچتان ماوە بۆ ئەوەی دوودڵ بن لەدەنگدان بە لیستی ٢٧٥ی پارتی؟ پارتی لەبەرچاوتان نیشتمانێك دروست دەكات پڕ لە سەوزایی، پڕ لەئاو، پڕ لە خزمەت و یاسا، پارتی لەبری پەیكەر و لەبری شاتە شات و شەڕەجنێو، بەبەرنامەیەكی ورد، ماف و خزمەتگوزارییەكان دابین دەكات.. خەڵكی كوردستان شاهیدن، كامێراكان شاهیدن، ئەوەی پارتی كردوویەتی، لە دەیان ساڵی وڵاتێكی سەربەخۆش زیاترە.. ئەوەی نەیارەكانی پارتی دەیكەن، پڕ بەپێستی مینی ماركێتێكی سەركۆڵانی كوێرەدێیەكی وڵاتێكی پەراوێزخراو، شارێكی وێرانەی وەك كابوڵە. پارتی قولەی قافی كوردایەتی و، سیمبولی حەقانیەتی مێژووە، پارتی درێژترین ڕووباری خوێنە بۆ كورد و ماف و كوردستان، بۆ ئایندەی گەشی هەمووان.. ئیتر نەما، مەسافەی خۆڵەمێشی نێوان پارتی و ئەوانی دی نەما، هەموو ئەوانەی دوودڵ بوون، ئەمڕۆ دەڵێن بەڵێ بۆ ئاوەدانی، بەڵێ بۆ لیستەكەی بارزانی. تۆش ئەی هاووڵاتی بەڕێز، خەڵكی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان دەڤەری ڕانیەو پشدەر، شارەزوور و پێنجوێن، بیر لە وێرانی ناوچەكەت بكەرەوە، بەویژدانەوە بۆ منداڵەكانت دەنگ بدە، بۆ شارەكەت دەنگ بدە. بۆ ئەوەی ناوچەكەت نوقم بكرێت لەناو پرۆژەی جواندا، بڵی: بەڵێ بۆ لیستی 275.. خەڵكی گەرمیان و چەمچەماڵ و سەرجەم دەڤەرەكانی كوردستان، ئێوە شایستەی خزمەتێكن كە هەر پارتی دەزانێت چی دەكات و، چۆن ناوچەكانتان دەباتە ڕیزی شارە گەورەكانی جیهان. دەنگ بدە، بە پرۆژە، دەنگ مەدە بە پەیكەر! پەیكەر چیت بۆ دەكات، جگە ماندووبوون و دەردی سەر؟. لێگەڕی پارتی جادەكەت بكات بە سەدوپەنجا مەتر، كارەباكەت 24 سەعات، ئاوی ماڵەكەت جاری و ڕەوان جارێكی تر نەبینیت ئەزمەی ئاو، بەنزین.. لێگەڕێ و بڕیار بدە، بۆ پاركی جوان و سەوزایی ، بیریشت نەچێت هەموو ئەوانە بە شكۆ و مانایەك بۆ كوردایەتییەوە، نەك بە خۆ چەماندن و فرۆشتنی خاكەوە. بڵێ بەڵێ بۆ پارتی و بارزانی، باكەس بۆ نۆرەیەك ئاو، پێت نەڵێ چاوی دەربێ. دەنگ بدە بە پارتی بۆ ئایندەی ڕوون، نەك بەوانەی دەیانەوێت، بە سكی برسی بتگێڕنەوە بۆ سەردەمی پەیكەرپەرستی.