رۆژنامەی ھەولێر

کەژاڵ ئەحمەد.. تازەدەوڵەمەندە فاشیلەکە

سابیر ڕەفیق
زۆرن ئەوانەی فەشەلی خۆیان لە هەر بوارێکی ژیاندا بێت بە کەسێک، ڕووداوێک، یان بە دەوروزەمانەوە دەبەستنەوە و دەیانەوێت لەو ڕێیەوە بڵێن: ئێمە کەسێکی سەرکەوتووین، بەڵام ڕووی زەمانە ڕەش بێت.
لە کوردستانیش ئەو دیاردەیە، گەمەیەکی باونەماو و دەستێکی کەشفە، کاتێک فاشیلەکان هەوڵ دەدەن بە پەلاماردانی پارتی فەشەلەکانیان تێ بێننەوە. کەژاڵ ئەحمەدی شاعیر و فێمنیستە قسەزلەکەی جارانتان لەبیرە؟ جا ئەم کەژاڵ ناوە یەکێکە لەوانە.
ئاخر کەژاڵ پاش ئەوەی قسەی جوانی دنیا نەما لەبارەی عەشق و خۆشەویستییەوە نەیڵێتەوە، کەچی زۆر بە ناشیرینی لە عەشقدا فەشەلی هێنا و دەستبەتاڵ لێی دەرچوو.
هیچ نەما لە درووشم و قسەی زل لەبارەی ئازادیی ژنان و فێمنیستەوە
سەدبارەی نەکردبێتەوە، کەچی دەزانن ئەو هەموو بازرگانییە بە پرسی ئازادی و فێمێنیستییەوە چۆن کەوتەوە؟ کەژاڵ بووە چوارەمین ژنی پیاوێکی سێ ژنە!! بۆچی؟ چونکە دەوڵەمەند بوو.. مادام پارەی هەیە، ئیدی با هەرچی شیعر و ئەدەب و بەها و بنەما و ئازادیی و فێمینستی هەیە بەقوربانی پارە بێت.
ئێستاش پاش ئەوەی لەو هاوسەرگیرییە بازرگانییەدا کە تەنانەت وڵاتیشی بۆ بەجێهشت، دیسان فەشەلی هێنا و گەڕاوەتەوە کوردستان، وا دیارە دەیەوێت بچێتەوە سەر سەنعاتە کۆنەکەی جاران: مەراییکردن بۆ ئەم و ئەو لە ڕێی پەلاماردانی پارتییەوە.
کەژاڵ کە بە پارەیەکی مفتەوە گەڕاوەتەوە و دیارە کە هیچ لە فەشەلەکانی خۆی فێر نەبووە و نابێت، هەقە کراسێک لە دەوروبەرەکەی دادڕێت و درک بکات کە ئەم گەمەیەشی، وەک هەموو ژیانی، مەحکوومە بە فەشەل.