ئامانج عەبدوڵا سور
لەم هەڵبژاردنە ئەگەر بێلایەنیش بوومایە، نه‌مده‌توانی ئه‌و هه‌موو داكۆكییه‌ی پارتی له كوردی ده‌كات نادیتە بگرم. خۆ لانی كه‌م په‌رۆشی ئه‌وه ده‌بووم خه‌بات بكه‌م بۆئه‌وه‌ی غه‌یره‌كورد حوكمم نه‌كات و نه‌مچه‌وسێنێته‌وه.
ئه‌وه‌م له‌به‌ر چاو ده‌بوو ئه‌و ڕۆژگاره سه‌خته‌ی كه‌ركووك داگیر کرا، ئه‌وه‌ی به‌رگریی كرد له پردێ و شكۆی كوردی به‌رز ڕاگرت پارتی بوو.
ئه‌وه‌شم ده‌بینی هه‌ر كوردێك شانازی به كوردبوونی خۆیه‌وه بكات، بڕوای به پاشەڕۆژی ئه‌م وڵاته بێت و نیشتیمانپەرەوەر بێت، یه‌كسه‌ر به پارتی ده‌ناسرێته‌وه.
كاروانی پڕ له ئاوه‌دانیی پارتیم له‌به‌ر چاو ده‌بوو ئه‌وه‌شم ده‌زانی پارتی له كوێ بێت ئاوه‌دانی له‌وێیه.
دیقه‌تم له‌وه ده‌گرت كه نوێنه‌رانی پارتی له به‌غدا بۆ چاوتروكانێكیش سازشیان نه‌كردوه و واوه‌تریش شێڵگیرانه به‌رگری له مافی كورد ده‌كه‌ن، كوردگوته‌نی (ماف ده‌سه‌نرێ و نادرێ) جا ئه‌وه‌ش هه‌ر به پارتی ده‌كرێت، چون پارێزه‌ری مافی گه‌لی كوردستانه، باش ئه‌وه‌م ده‌زانی ته‌نها پارتییه به‌رپرسه له دۆزی ڕه‌وای كورد و داكۆكی لێ ده‌كات و ده‌یگه‌یه‌نێته مه‌نزڵی مه‌به‌ست.
ته‌ماشای ئه‌و هه‌موو پرۆژه‌یه‌م ده‌كرد كه له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی و ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكوومه‌تی كوردستان به ئه‌نجام گه‌یشتوه هه‌ر له پرۆژه‌ی ڕووناكییه‌وه تا به‌دیجتاڵكردنی مووچه له هه‌ژماری من و درووست‌کردنی به‌نداو و شه‌قامه دووسایده‌كانی نێوان شاره‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی و سه‌قامگیریی و ئاوه‌دانی، ئه‌مانه و زۆری دیكه‌شم ده‌بینی.
ئه‌وه‌م ده‌بینی كه پارتی به پرەنسیپی كوردایه‌تییه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌جێندای داگیركه‌ر ده‌بێته‌وه، ده‌مبینی چۆن به‌گژ نه‌یارانی كورددا ده‌چێته‌وه، ده‌مبینی چ سه‌نگه‌رێكی به‌هێزی كوردایه‌تییه له بەغدا. هه‌موو ئه‌م ده‌ستكه‌وت و شانازییه گه‌ورانه وایلێده‌كردم وه‌ك كوردێك په‌رۆشی ئاینده‌ی خۆم و نه‌وه و نیشتمانه‌كه‌م بم، بۆیه بێ سێ و دوو ڕۆژی ده‌نگدان ده‌چمه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و ده‌نگ ده‌ده‌م به پارتی، به لیستی ٢٧٥.

