رۆژنامەی ھەولێر

بۆ ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە

فازڵ میرانی
٢
دەنگی تۆ ڕەنگدانەوەی بەسەر هەموو نوێنەرێکی ئێمەوە دەبێت، نوێنەرانی ئێمە پارێزگاری لە هەموو مافێکی کۆن و ئێستاتان دەکەن.
نوێنەرانمان، هی هەموو عێراقییەکانن. نوێنەرانی کوردستان دوو خەم و دوو ئەرکیان لە ئەستۆدایە: خەمی کوردستان و هەموو عێراق، هەروەها ئەرکێک هیچ کەمتەرخەمییەک قبووڵ ناکات. ئیرادەیەک هێز لە شۆڕشگێڕی دژە ستەمی کوردستانەوە وەردەگرێت..
ئەمە دەرفەتی تۆیە. دەنگەکانتان بکەن بە هێزێکی پەرلەمانی، کە جیاوازی نەکات لەسەر بنەمای ڕەنگ، نەژاد، ئایین، یان بیروباوەڕ.
هێزێکی پەرلەمانی دروست بکەن کار بکات، فشار بکات، ڕێگری بکات لەو کەسانەی بە ئارەزووی خۆیان ماددەکانی دەستوور هەڵدەبژێرن.
هێزێکی پەرلەمانی بە ڕوونی باسی هەژاری و دەرکەوتەکانی بکات، هەروەها بەبوێرییەوە باسی خۆ دەوڵەمەندکردن و موحاسبەکردنیان بکات.
هێزێکی پەرلەمانی دروست بکەن بزانێت مانای ئەوە چییە، کە نوێنەری خەڵک بیت و خزمەتیان بکەیت و کارەکانیان بۆ ڕاپەڕێنیت.
گەلی عێراق پێویستی بە هێزێکە لە پەرلەماندا لەگەڵ خەڵک و خەمەکانیان بێت و پشتیوانییان بکات.
دەنگی تۆ لەگەڵ ئێمەدا، دڵنیاییە لەوەی پەراوێز نەخرێن، فشار نەخرێتە سەرتان بۆ بێدەنگبوون و جیاکارییتان لەگەڵ نەکرێت.