رۆژنامەی ھەولێر

کاک مەسرور بەرگری لە پەیامە پیرۆزەکەی پارتی دەکات

عەمەر ئەرگوشی
پارتی کە بەڵێن بە خەڵکی کوردستان دەدات خزمەتیان بکات و لەو ئامانجانە نزیکیان بکاتەوە کە شەهیدان لە پێناویدا خوێنی ئاڵیان ڕژاند ، مەبەستیەتی گەلی کورستان لە بەختەوەری و خۆشگوزەرانیدا بژیت و کوردستان زیاتر ئاوەدان بکرێتەوە و خزمەتگوزاری شایستەیان پێکەش بکرێت٠
کاتێک کە کاک مەسرور سەروکی حکوومەتی هەرێم لە هەموو ڕۆژێکیدا مژدەی پرۆژەیەکی نوێ بە خەڵکی کوردستان ڕادەگەیێنێت و دەڵێت هەمیشە دەمانەوێت کردەوەکانمان و ئەنجامی کردەوەکانمان پێش بەڵێنەکانمان بکەون، مەبەستیەتی کە ئەوەی لە هزر و خەیاڵیان دایە لە خزمەتی کورد و کوردستان پێشکەشی بکەن و بە ئەرکی بزانن نەک بە منەت.
هەموو هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی کوردستان و مافەکانی گەلی کورد و خزمەتکردنیان و بەرگریکردنە لەو پەیامە پیرۆزەی کەلە ڕێبازی بارزانیی نەمر سەرچاوەی گرتووە و جەنابی سەرۆک بارزانی پێداگیری لەسەر دەکات و ئاموژگاری و ڕێنمایی شایستە بە حکوومەت دەدات کە پەیامە خزمەتگوزاریەکەی پارتی بەکردەوە لە پێش چاوی هەموو کوردستانیەکان بە هەموو پیرۆزیەکانیەوە بخاتە بواری جێبەجێکردن.
کوردستانیەکان هەموو بە چاوی خۆیان دەیبینن کە حکوومەتی هەرێم چەند بووە بە ئومێدی خەڵکی کوردستان و چەند بووە بە چقڵی چاوی داگیرکەران و ناحەزانی گەلەکامان. هەموو ئەنجامی ئەو لە خۆبووردەییەی حکوومەتی هەرێمە کە بە شەو ڕۆژ لە خزمەتی ئەو پەیامە پیرۆزەیە کە تەبا و کۆکە لەگەڵ خۆزگەکانی شەهیدان و خواستە نە شاراوەکانی گەلە ستەمدیدەکەمان.
کوردستانیان بە گشتی و پارتیەکان بە تایبەتی دەبێ شانازی بەو حکوومەتەی کوردستان بکەن کە گۆڕانکاریەکی نەشاراوەی لە گۆڕەپانی کوردستان لە ئاوەدانی و پێشکەوتن هێنایە کایەوە و ئەم وڵاتەیان کردە نموونەی پێشکەوتن و دیموکراتیەت لە ناوچەکە و ئەگەر ناحەزان نە بووبانەیە و کۆسپ و تەگەرەیان دروست نەکردبایە، ئێستا حسابی گەلی کوردستان لە پێشکەوتن و سەرکەوتنێکی تردا دەبوون.
پێویستە لەسەر هەموو ئەوانەی خەمی کورد و کوردستانیانە دنگ بە لیستی ٢٧٥ ی پارتی بدەن بۆ ئەوەی کوردستان زیاتر پارێزراو و ئاوەدان بێت و حکوومەتی هەرێمیش بەدەستێکی درێژتر و بەهێزتر لە خزمەتی ئەو پەیامە پیرۆزە دابێت کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێناوی دامەزراوە و حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستانیش لە خزمەتی دان.