رۆژنامەی ھەولێر

“هەڵبژاردن بە سیستەمی سانتلیگۆی هەموارکراو” ‎

دژوار فایەق
هەلبژاردن پرنسیپێکە له پرنسیپەكانی دیموكراتی، وڵاتانی دیموكراتی پەنای بۆ دەبەن بۆ دەستاودەستکردنی دەسەڵات به شێوازیكی ئاشتیانه دوور له خوێنڕشتن و كودەتا.
‏‎پێویسته پرۆژەی هەڵبژاردن له کەشوهەوایەکی هێمن و له بار بەڕێوەبچێ دوور له فرت و فیڵ و تەزویر كردن تاوەكو هاولاتیان بتوانن بەژداری پرۆسەکە بکەن و ئازادانە دەنگی خۆیان بدەن.
‏‎لەپرۆسەی هەڵبژاردن ئەم خاڵانەی خوارەوە زۆر گرینگن:
‏‎١- ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن کە لە عێراق پێی دەڵێن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، پێویستە ئەو کۆمیسیۆنە لە خەڵکی پسپۆر و شارەزا و بێلایەن پێک بێت، بە شێوازێکی هونەری و تەکنەلۆژیای پرۆفیشناڵانە کارەکانی خۆی ئەنجام بدات دوور لە دەستێوەردانی حکومەت و لایەنە سیاسی یە دەستڕۆشتووەکان.
‏‎هەروەها پێویستە پرۆسەی ژماردنی دەنگەکان بە وردی بە ڕێوەبچێت و مافی هیچ کەس و لایەنێک پێشێل نەکرێت تا ببێتە جێی متمانەی هەمووان.
‏‎٢- یاسای هەڵبژاردن پێویستە پەرلەمان یاسایەکی واقعی و گونجاو دەربهێنێت و ئەوە مسۆگەر بکات کە کاندیدی سەربەخۆ و حزب و قەوارەی بچووک و ئەکادیمی خەڵکانی تر بگەنە پەرلەمان تاوەکو پەرلەمان ببێتە بەراستی ببێتە پەرلەمانی هەمووان و هەموو چین و توێژەکان.
‏‎٣- هەڵاوێردکردنی دەنگەکان
‏‎ پێویستە هەڵاویری دەنگەکان بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت، هەموو کاندیدەکان و لیستەکان مافیان زامن بکرێت بەبێ دەستێوەردان بە شێوازێکی یاسایی و دادپەروەرامە بەڕێوە بچێت دوور لە تەزوویر و فرت و فێڵ. تاوەکو هەموو دەنگدەران بە یەکسانه پڕاکتیزەی دەنگدانی خۆیان بکەن.
٤- تانە لێدان
پێویستە دەرفەتی لەبار و گونجاو بۆ تانەلێدان هەبێت بە شێوازێکی کردەیی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و وەڵامیش هەبێت.
٥- پێویستە ڕێگە بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێلخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنە NGO و هتد بەشدار بن لە کێوماڵکردنی هەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی کەموکوڕییەکان.
‏‎تێبینی و سەرنج:
‏‎١- بە داخەوە لە عێراق تا ئێستا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان تا ڕادەیەک لە ژێر هەژموونی حکومەت و لایەنە دەست ڕۆشتووەکانە لە عێراق.
‏‎٢- ئەو یاسایەی ئێستا لە عێراق هەڵبژاردنی پێ بەڕێوەدەچێت یاسایی سانت لیگۆی هەموارکراوە، بەداخەوە ئەم یاسایە زیاتر لە بەرژەوەندی حزب و قەوارە گەورەکانە لە عێراق، ئەوان لە پەرلەمان دەست ڕۆشتوون و یاسای هەڵبژاردنیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان داناوە.
‏‎بەو شێوەیە حزب و قەوارە بچووکەکان، کاندیدە سەربەخۆکان بە زەحمەت کورسی پەرلەمانیان پێ مسۆگەر دەکرێت.
‏‎دەرئەنجام نەخشەی سیاسی لە عێراق ئالوگۆری بەسەر نایەت و هەر ئەو حزب و لایەنانە کۆنتڕۆلی حکومەت و پەرلەمانی عێراق دەکەن، لە ئاکامدا زییان دەگەیەنێت بە تێکرای پرۆسەی سیاسی و پرۆسیە دیموکراتی و دەستاودەست کردنی دەسەڵات، زیانی زۆر دەگەیەنێت بە زۆرینەی عێراقیەکان بە کورد و کوردستان و تورکمان و کلد و ئاشووری.
‏‎دەرئەنجام پرۆسەی هەڵبژاردن و ئاکامەکامی نالۆک دەبێت لەگەل خواست و بۆچوونەکانی کۆمەڵگای نێوەدەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا بە تایبەتی و کارایی خراپی دەبێگ لەسەر پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی عێراق و وەبەرهێنان و بازرگانی و دۆخی ئابووری عێراق.
‏‎٣- هەڵاوێردی دەنگەکان بە یاسای سانت لیگۆی هەموارکراو زۆر ئاڵۆزە و خەڵکانێکی زۆر لەوە دەترسن دەسکاری دەنگ ژماردن و گۆڕیینی بۆ کورسی بکرێت ئەمەش جێی نیگەرانی خەڵکە.
بۆیە پێویستە کورد بە هەموو چین و توێژەکانەوە و ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە بچن دەنگ بدەن بە تایبەتی لە کەرکوک و ناوچەکانی تری ماددەی ١٤٠ تا کورسی زیاتر بێنن لە پەرلەمانی عێراق لە پێناو ئەوەی لە بەغدا بە شێوازێکی فراوانتر و بەهێزتر داکۆکی لە مافە دەستووریەکانمان بکەین.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی بارزانی هێزی یەکەمە لە کوردستان و لە هێزە گەورەکانی عێراقە بە داکۆکیکار و پارێزەری راستەقینەی کورد و کوردستان ناسراوە سەوداکاری لە مافی خەلکی کوردستان ناکات بۆیە پێشنیار دەکەم هاوڵاتیانی کوردستان لە هەر شوێنێکن دەنگ بدەن بە لیستی پارتی و بارزانی ژمارە ٢٧٥ چونکە لیستەکەی پڕە لە کەسانی ئەکادمی و پسپۆر و شارەزا و خەڵکانی نیشتیمان پەرەوەر.