هاودەنگ فارووق
ئەم هەڵمەتی هەڵبژاردنە، باشترین سەنگی مەحەكە، تاقیكردنەوەیەكیشە بۆ ئەوەی هەموو چاودێران و هاووڵاتییانی كوردستان بەشێوەیەكی ڕوونتر لە جیاوازیی نێوان پارتی و حزبە بچووكەكان تێبگەن.پارتی لەم هەڵمەتانەی هەڵبژاردندا بەكردەوە بۆ دۆست و دوژمنی سەلماند حزبی ئەركە قورسەكانی دۆزی ڕەوای كوردە، سەركردەكانی پارتی، بەتایبەتی ” نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی” لە هەموو دەركەوتنەكانیاندا، بەزمانێكی پڕ لە ئەدەب و دەبڕینی باڵاو سەنگین و كوردستانیانە، پەیامی نەتەوەی كورد ئاراستەی بەغدا دەكەن، داوای مافەكانی كورد دەكەن، قسە لە ئایندەی وڵات جێبەجێكردنی دەستوور و پێگەی كورد دەكەن.
لەم بانگەشەیەیدا، پارتی هەر ئەوەی كردووە” پێكهاتەكانی دیكەی عێراقیش، بەڕوونی پەیامەكانی پارتی وەردەگرن و، حسابی لەسەر دەكەن. لەبەرانبەردا، وردە حزبی دیكەی كوردستان، بەتایبەتی ئەوانەی كە دەیانەوێت وەك هاوشانی پارتی بناسرێن، بێ نەزم و بێ شیرازەن، ئەوەندە بێ ئاست و بێ زمانی سیاسی و بێ ئەدەبیاتن، ڕێك ئەو دێڕە فۆلكلۆرییەیان بەسەردا دەچەسپێت كە دەڵێت:
دەستم لێمەدە گشت گیانم زامە
تازە زامێ تر، هاتووە لەو لامە
شەقوەشاندنی سەر ستەیج، كوالێتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەی بەجۆرێك دابەزاندووە، مەسرور بارزانی لەدێڕێكی جواندا گوتی: پارتی لە كوردستان هیچ ڕكابەرێكی نەماوە!پارتی بەشێوەیەكی ڕێكخراوی ئامانجداری دیسپلینكراو، بە ئەدایەكی بەرز و ستانداری سیاسی لەگەڵ بەغدا دەدوێت، كەسانێكی ڕاكردو لە بەرپرسیارێتی، دێن و، دەیانەوێت پارتی سەرقاڵ بكات بەشەڕە گەڕەك و بابەتی لاوەكییەوە. ئەوەش كرۆكی جیاوازییەكانی نێوان پارتی و حزبە لۆكاڵیەكانی دیكەیە.!

