رۆژنامەی ھەولێر

خارە لۆ دەنگمان لۆ لیستی ٢٧٥ بی؟!

شێرکۆ حەبیب
خارە وشەیەکە زۆر لە دەڤەرێ هەولێر بەکاردێت و بۆ دەربڕینی خۆشەویستی و ڕێزە. هەر بەو دەستەواژە شیرینە، دەڵێم؛ خارە ئەم هەڵبژاردنەی ئیستای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جیاواز دەبێت لەگەڵ پێشووتر، بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق ئەگەری هەیە نەیارانی کورد زیاتر توندڕەو بن دژی مافەکانی کوردستانیان بەبێ بایەخ دان بە دەستوور کە بنەمای پێکەوە ژیان و بونیادنانی دەولەتێکی فیدراڵیە و ئەگەریشی هەیە پەند و وانە لە رابردوو فێر بووبن کە گوێڕایەڵ و پابەندی دەستوور بن. هەڵبەتە مەرج نییە ئەمە بە ئارەزووی خۆیان بێت بەڵکو بارودۆخی ناوچەکە و ناوخۆی عێراق وا دەخوازێت کەوا عێراق بەرەو سەقامگیری هەنگاو بنێت و پابەندی دەستوور بێت، لەگەڵ ئەوەش لە هەمووی گرنگتر یەک دەنگی کوردە، ئەگەر چی لە کوردستان لیستی زۆر بەدی دەکرێت، بەڵام بەداخەوە هەندێ لایەن لە میانەی بانگەشەی هەڵبژاردن کە دەبێت هەوڵەکان زیاتر چر بکرێنەوە بۆ دابینکردنی مافە دەستوورییەکان و یەکڕیزی، بەڵام بە پێچەوانە هێرشکردنە سەر پارتی و جەختکردن لەسەر دوو ناوچەیی دروشمی سەرەکی بانگەشەی هەڵبژاردنیانە، کە ئەمەش دەبێتە هۆکاری لێکترازانی تەبایی و یەک هەڵوێستی و دەبێتە کار ئاسانکردن بۆ نەیارانی گەلی کوردستان کە پلانەکانیان سەربکەوێ.
کەسی خاری وەک دەڵێن هێشتا کار نەگیشتووەتە مریشکە ڕەشە، دەتوانین یەک هەڵوێست و هاورا بین لە بەغدا بۆ پاراستنی مافەکان و دابینکردنیان، کە ئەمەش دژی خواستی نەیارانی کوردە کە خواستیان ناتەبای کوردستانیانە.
چاوی خارەی نەیارانی کورد و تەنانەت ئەو کوردانەی دژایەتی پارتی دەکەن هەموو هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە تا لیستی ٢٧٥ دەنگی کەم بێنێت و سەرنەکەوێت، چونکە دەزانن بوونی پارتی لە بەغدا بەهێزەوە مانای پوچەڵکردنەوەی پلان و هەوڵەکانی شۆفێنیەکانیانە، و دەزانن لیستی ٢٧٥ لیستی ڕابەر و سەرۆک مسعود بارزانییە کە تۆزقاڵێک سازشی نەکردوە لە مافەڕەواکان و نایکات، لیستی ٢٧٥ هی ئەوانەیە کە خۆیان ناچەمێنن، لیستی ئەوانەیە بەکردار خزمەتی میللەت دەکەن، ئەوجا چاوی خارەی پارتی چاوەروانی هەوڵ و هیمەتی هەولێریەکانە کە بەگەرمی بچنە دەنگدان و ٢٧٥ هەڵبژێرن، وەفایەک بۆ وتەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی بەرامبەر هەولێر، و کارە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێم، هەر ئەوەش چاوەڕوان دەکرێت لەسەر جەم شاروشارۆچکەکانی کوردستان رۆژی ١١ی نۆڤەمبەر کوردستان زەرد پۆش بکەن.
چاوی خارەی لۆیە دەنگمان لۆ لیستی ٢٧٥ ە، چونکە لیستی کەم ئاخافتن و کرداری زۆرە، چونکە لیستی خاوەن بەڵێنی خۆیەتی. بەڵێنێک نادات کە نەتوانێت جێ بەجێی بکات، لیستی حزبێکە دامەزرێنەکەی هەموو ژیان خۆی بۆ داکۆکیکردن لە پێناو مافی کوردستان تەرخانکرد، ئەویش باوکی رۆحی کورد ژەنەراڵ مستەفا بارزانیی نەمرە، لیستی ٢٧٥ لیستی پێشمەرگەی داعش بەزێن و گیان بەخشن بۆ گەل و نیشتمان.
کەسی خارە تەنیا بەراوردێک لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆ بکە بزانە جیاوازی چییە، کارەبا، ئاو، ڕێگا و بان، ئارامی هێوری، ئاسایش، ئایا لیستی ٢٧٥ شایستەی ئەوە نییە دەنگی پێ بدەین؟
چاوی خاری ڕۆژی ١١ی نۆڤەمبەر سندوقەکانی دەنگدان زەرد پۆش بکەن تا کوردستان زیاتر ئاوەدان بێت و زیاتر بەهێز بێ مافەکان دابین بێت.
کەسی خاری ئەوە تەنیاوتەنیا بە پارتی دێتە دی، لۆیە کەسی خارەی گرنگە و ئەوە کەمترین وەفادارییە لۆ جەنابی ژەنەراڵ بارزانی و لۆ پارتی و لۆ سەرۆک بارزانی و با هەموو هەوڵەکان لە پێناو سەرکەوتنی پارتی بێت.
چاوی خارەی لە کوردستان لیست و کاندید زۆرن، هەر کەس ئازادە دەنگ بە کێ دەدات، بەڵام لیستی ٢٧٥ زامنی بەرگری پاراستنی کوردستان و خزمەتکردنی هاووڵاتیانە، لۆیە دەنگت لۆ ٢٧٥ بێت.