رۆژنامەی ھەولێر

پارتی ” یەك ملیۆن ” دەنگی بۆ چییە؟

‎هاودەنگ فارووق
‎پارتی بەكردار، نەك بە دروشمی لار و هاتوهاواری بەتاڵ، بینای نەتەوەو نیشتمانێكی ساز كردووە، لەگەڵ شریخەی یەكەم فیشەكی هەڵسانەوەی شۆڕشی كورددا، سەرۆك بارزانی نیشتمانسازی و مرۆڤسازی دەكرد، لۆبی بۆ كورد دەكرد، هەمووانی فێری نەبەزین و كۆڵنەدان كرد و، بەدەنگی دلێر دەیگوت: خۆنەچەمێنن. ‎پارتی بەخەمی دۆزی میللەتێكەوە، بە توێشەبەرەیەك ئومێدی كوردەوە، بە پرۆژەی ئاوەدانی و دروستكردنی مۆدیلێكی كوردستانییەوە، داوای” بەڵێ” بۆ لیستەكەی دەكات، لیستێك تا چاو ببینێت، سەروەری ڕیز كردووە، لیستی خزمەت وكوردایەتی، تا كەشكەڵانی فەلەك قوربانی داوە، بەڵێی ئەمڕۆی گەلی كوردستان، هەناسەیەكی ناوسەنگەری بەرگرییە، هەر بەڵێیەكی ئەمڕۆ، وەفایەكە بۆ خەبات و خوێنی شەهیدان. بەڵێ بۆ پارتی، بەڵێیە بۆ خزمەتگوزاری بۆ ئاوەدانی و تەناهی ، بۆ ئیرادەی بەرزو خۆڕاگریی كوردستانیان، بەڵێیە بۆ پڕۆژەكانی ئاو و پرد، بۆ تونێل، بۆ بەنداو، بۆ شەقامی ئۆتۆبان، بۆ نەخۆشخانەی مۆدێرن، بۆ هەستانەوەی كورد و، دیپلۆماسیەتی جیهانی، بەڵێیە بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان، لە كەركوك، لەناو جەرگەی پاریس، بەڵێیە بۆ بە نەمری هێشتنەوەی ناوی پێشمەرگە لە تەنیشتی ئیڤڵ.. بەڵێیە بۆ نەتەوەسازییەكی ژیرانە.. ‎بۆ دروستكردنەوەی كوردستانێكی بەهێزو پێشكەوتوو. پارتی بۆ لیستی شۆرش و بەرخودان ٢٧٥ داوای یەك ملیۆن دەنگ دەكات، بۆ ئەوەی ئەم ڕێژەبەرزە بۆ نوێنەرەكانی ببێتە پشتێنەیەكی بەهێزتر بۆ ناو بینەقاقای بەغدا، وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان.