رۆژنامەی ھەولێر

پارتی چی هێنا؟

‎هاودەنگ فارووق
لەكوێ زوڵمێك لەمرۆڤ كرابێت، پارتی بووەتە پەنا و پاسار، لەكوێ نەخێر بۆ مافی كوردێك كرابێت، پارتی بووەتە تیر و خەنجەری بریكەدار، پارتی سەرەڕمی بەدەستهێنانی ماف و ژیانی مانادار، هەر دوێنێ لە شنگال، لە كەركووكی بریندار، لە دەشتی نەینەوا، لەئان و ساتی ڕاوەدوونانی تاریكپەرستانی دژبە ئینسان و جوندیەكانی تاریكی لە موسڵ و حەفتەغار، ڕابەری نەتەوەی كوردستان، سەرۆك بارزانی، بەدەستێك فرمێسكی لێقەوماوانی دەسڕی، بەدەستەكەی دیكەی هێزو وزەو چەپكێك لە ئومێدی ژیانی دەبەخشییەوە.
سەرۆك بارزانی مەرجەعی كورد، شاقەڵای ئینسان ئامادەبوو.. گوتی: خوێنی خەڵكی شەنگال، نەینەوا و كەركووك بۆ ڕشتن نییە.. تاكو ئێمە مابین، ڕێگە نادەین سوكایەتی بەكەرامەتی موسوڵمان و مەسیحی و ئێزیدی و كاكەیی هیچ پێكهاتەیەك بكرێت. بۆیە لەبەرانبەر كوشتن وبڕیندا، پارتییەكان دەبنە قەڵاو پەناگە. ئێمە پێشمەرگە و جەنگاوەرانی ماف و ئازادی مرۆڤین، ڕێبوارانی ڕێبازی كوردایەتی و بارزانی، لەهەركوێ مەرگێك هەبووبێت، پێش هەمووان كەوتوون و درەخت و گوڵێكیان ڕوواندووە. وەرن لە كەركووك بپرسین: ئەو كاتەی تۆیان وەك بەرمیلەباروت ناساند، بە حیكمەتی كێ لە شەپۆلەكە پەڕیتەوە؟ چۆن بارزانی بووە سوپەر ئینساندۆستی؟ ئەوان دەیان گۆڕی بەكۆمەڵیان هێنا، پارتی شۆڕشێكی لە كارو پڕۆژە و ئاوەدانی بەرپاكرد و، شەقامی سەد مەتری و سەدوپەنجایی و پارك و بەنداوی دروستكرد.