رۆژنامەی ھەولێر

هەڵبژاردن و زانینی گەمەکە

بەختیار وەیس
لای هەمووان ڕوونە، لە عێراق و هەرێمی کوردستان، تاکو بەرواری 3ی11 بانگەشەی هەڵبژاردنە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەو شوێنەی بۆ ئەمەریکا و هاوپەیمانای لە ساڵی 2026 بەدواوە دەبێتە شوێنێکی گرنگی بڕیاری سیاسی و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان عێراق لەناوچەکە و کرانەوەی بەڕووی جیهانی خەلیجی و عەرەبی زیاتر و تەسکردنەوەی لە جیهانی شیعی و ئێران.

کێ براوەی یارییەکە دەبێ؟
کورد پێکهاتەی سەرەکی ئەم یارییەی هەڵبژاردنە بە تەواو حزبەکان بە تایبەتیش پارتی دیموکراتی کوردستان چوونکە ڕۆڵی هەڵگری پەیامی نەتەوەیی دەبینێ، بۆیە دەبێ دەنگدەر و حزبەکانیش بزانن کێ دەنێرن بۆ پەرلەمانی ئەمجارەی عێراق، پەرلەمان دەبێ کەسانێک بچن زمانی عەرەبی و یاسا و دەستوور بەباشی بزانن، کەسانێک بن بازرگان بن و کەسی کۆمەڵایەتی و بەدەسەڵات بن، کەسانێک بن لە بەغداد ژمارە بن، یان خۆیان یان مێژووییەکیان هەبێ.
ئەوکات کورد براوەی یاری هەڵبژاردن ئەم جارەی عێراق بۆ پەرلەمان دەبێ، چوونکە پەرلەمانی ئەم جارە دەبێتە شوێنی بڕیاری یەکلاکەرەوەی زۆربەی کێشەکان کە بە پلانی هەرێمی ڕووبەرووی کورد دەکرێنەوه.

دەنگدەر دەبێ چی لە پێش چاو بگرێت؟
دەنگدەر لە هەموو دنیا کە دەنگ بە لیستی حزبێک دەدات بۆ ئەوەیە خزمەتی بکات و بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی کوردستان و لە دروستبوونی کابینەی نۆیەم بە سەرکردایەتی جەنابی مەسروور بارزانی کۆمەڵێک بەڵێنی دا، بەڵێنەکانی کرد بە کردار و جێبەجێی کرد، تەنانەت بەشێک لە کردارەکانی بوونە مەشخەڵی ڕێی ڕووناک بۆ عێراقی ئایندە لەوانەش (گرنگیدان بە دروستکردنی پۆند و بەنداو ـ کارەبای 24 سەعاتی ـ پڕۆژەی فریاگوزاری ئاو ـ بەرەوپێشبردنی کشتوکاڵ ـ گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆی ـ چارەسەرکردنی پرسی نەوت ـ جگە لە چەندان دەستکەوتی ئیدار و کارگێڕی) ئەمانەش لە کاتێک کران کە دنیا ڕووبەرووی گۆڕانکاری گەورە و هاتنی نەخۆشی کۆڕۆنا و چەندان جەنگی ناوچە و داڕووخانی ئابووری هەرێمی و دابەزین و بەرزبوونی نرخەکانی نەوت و زێڕ و دینار و دۆلار، بەڵام هیچ یەک لەوانە وای نەکرد جەنابی مەسروور بارزانی، وەک ئاماژەی پێ کردبوو، بە تەنیا ئەرکە قورسەکان جێ بەجێ دەکات و لە بەرپرسیاریەتی ڕاناکات.
جائەمەی باسمان کرد نموونە گەورەکەی سەرکردایەتی پارتی یە کە زۆرێک لە حزبەکان دەیانەوێ بەس بۆ ئەوەی لە جەنابیان بچن، دووژمنایەتی و ڕکابەری دەکەن، بەڵام هەموو سوارێک پێی ناوترێت ئەسپسوار.

بۆ قۆناغی ئەمجارەی عێراق ووردتر لە جاران، هۆشیارتر لە پێشوو دەبێ بزانین چی دەکەین؟
چوونکە ئەمجارە کورد دەبێ نوێنەری هەبێ و خەمخۆر بنێرێتە بەغدا، ئەوەش بە حزبێک دەکرێ کە مێژووی هەبێ لەوەی لەپێناو مافەکانی میللەتەکەی شەڕی مان و نەمانی بکات.
یەکڕیزی و یەکگرتنی کورد لە ناوخۆ و لە بەغداش بۆ پەرلەمانی عێراق زامنی دەنگ و مافەکانمان دەکات، دوای هەڵبژاردن بڕیاربەدەست و سەرکردەکان دەبێ ئەوەیان بیرنەچێ.
یەکڕیزی ڕابەرێکی پێویستە و دواتر سەرکردایەتی دەتوانن ئەوکارە بکەن، بۆ کورد تاکە کەسێکی و سەرکردەیەکی مێژوویی مابێ، جەنابی سەرۆک بارزانییە، کە دەبێ هەموو بتوانن ڕازی بکەن ئەو ئەرکە مێژووییە وەرگرێت.