رۆژنامەی ھەولێر

پارتی و بەهێزبوونی پێگەی سیاسیی کوردستان

سەگڤان هالو
پارتی دیموکراتی کوردستان 79 ساڵی بەردەوام لە خەبات و تێکوشاندا . لە هەموو قوناغەکاندا خەبات و تێکۆشانی پارتی لە پێناو بەدەست هێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بووە و هەر لەم پێناوەشدا قوڕبانیەکی یەکجار زوری داوە.
پارتی ئامرازێکی بە هێز بووە لە پێناو گەیشتن بەو ئامانجە پیرۆزە کە ئەویش گەیاندنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانە بە وێستگەی ئارامی و سەرفرازی. دامەزراندنی پارتی هەر لە ساڵی 1946 خۆی لە خۆیدا هۆکاری سەرەکی بووە بۆ ڕزگارکردنی تاکی کورد و کوردستانی لە بێهیوایی و گێڕانەوەی ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتمان و لەسەر بنەمای پرەنسیپی کوردایەتی و لەسه ر ئەم پرەنسیپە پیرۆزەدا تاکۆ ئەمڕۆ و بۆ داهاتووش بەردەوامە و بەردەوام دەبێت، چونکە لای پارتی، کوردایەتی هۆکاری سەرکەوتنی دوزی ڕەوای گەلی کوردستانە و بۆ قوناغی ئەمڕۆش زەڕورەتێکی حەتمیە.
پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارەش بۆ پەرلەمانی عیڕاق پڕۆسەیێکی زور هەستیار و گرنگە هەرچەند پارتی بەهێز و بەهێزتر بێت ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانی گەلی کوردستان بە هێزتر دەبێت و هەرێمی کوردستانیش پارێزراوتر دەبێت. چونکە پارتی هەر وەک چۆن لە ڕابردوودا داکوکیکارێکی بەهێزی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بووە ئەمڕۆش لەم قوناغەدا مانەوەی پارتی بە پێشەنگایەتی داکوکیکارێکی سەرسەختی مافە ده ستووریەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت و تاکە لایەنە کە سازش لە سەر بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەی ناکات.
دروشمی سەرەکی پارتی بۆ مامەڵەکردن لە گەڵ بەغدا لەسەر بنەمای هاوبەشی و هاوسەنگی و سازانە ئەمەش بۆ ئەوەیە، کە زۆرینە لە عیڕاق مافی گەلی کوردستان پێشیل نەکات و هەموو ئەو مافانەی کە لە دەستووری هەمیشەیی عیڕاقدا بۆ گەلی کوردستان جێگیر کراون وەک خۆیان جێبەجێ بکرێن.
هەروەها دروشمەکانی پارتی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی عێراق بۆ ئەوەی گیانی لێبوردەیی ببێتە کولتورێکی گشتی کومەڵگە و هەروەها لە پێناو قوڵکردنەوەی لێبوردەیی ئایینی و تا لە ئاشتی کومەڵایەتی و پێکەوە ژیان دڵنیابیت و لە پێناو چەسپاندنی مافەکانی ئافرەتان و ڕوڵیان لە ژیانی سیاسی و کارگێڕیدا و ئەمەو چەندەها دروشمی تر.
دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەن لیستی ژمارە 275 لیستی دیموکراسیخوازی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە، لیستی ئارامی و ئاوەدانی وخوشگوزەرانی، لیستی پاراستنی کەڕامەت و ناسنامەی نەتەوەیی و تاد…
وەک ئەرکێکی نەتەوەیی نیشتیمانی نەک بە تەنها کادیر و لایەنگرانی پارتی بەڵکو زۆربەی هەرە زوری هاونیشتیمانیان تاکو هەرێمی کوردستان لە دەستێکی ئەمیندا بهێڵنەوە کە ئەویش تەنها پارتی دیموکراتی کوردستانە. هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە ژێر سایەی ڕێزدار سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە هەموو ڕوویێکەوە گەشەی کردووە و لە بەرەو پێشڤەچوونی بەردەوامدایە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی وەک پڕوژەی هەژماری من، پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری، دروستکردنی ڕێگا و بانەکان، پڕۆژەی ئاو، هەموو ئەمانە و زوری تر ئاماژەیێکی ڕونن لەسەر پێشکەوتن و گەشەسەندنی کوردستان لە سەر هەموو ئاستەکاندا.