ئامانج عەبدوڵا سور
میژووی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد، ئه‌و ڕاستییه‌ی ساغ كردۆته‌وه كه پارتی پێشره‌وی كوردایه‌تییه، هه‌ر وه‌رچه‌رخانێكی پڕ له ده‌ستكه‌وت له‌میژووی گه‌لی كوردستاندا به‌رپا بووبێت، بە‌ڕێبه‌رایه‌تیی پارتی بووه، ئه‌وه بۆیه كاروانی تێكۆشانی ڕێی بارزانی هه‌میشه پڕ ڕێبواره.
له‌ماوه‌ی زیاتر له 79 ساڵی ته‌مه‌نی خه‌باتیدا، پارتی خاوه‌نی پرەنسیپی نه‌گۆڕی داكۆكیی بووه له بوون و ئیراده‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه‌یه وایكردوه گوتاری سیاسیی پارتی له زاری هاونیشتمانیانه‌وه ده‌وترێته‌وه، ئیدۆیمی (خۆناچه‌مینین) ده‌بێته وێردی سه‌رزمانی هه‌موو ئه‌و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی بڕوای پته‌ویان به ئاینده هه‌یه و خۆراگرییان وه‌ك چه‌مكی داكۆكی له بوون له‌لا ساغ بووه‌ته‌وه هه‌ر، ئه‌وه‌یه به‌رزراگرتنی ئیراده‌ی تاكی كوردستانی كه پارتی له گوفتار و كرداردا په‌یره‌وی لێكردوه و هاونیشتمانیان شانازی پێوه ده‌كه‌ن.
چونكه پارتی به دیدگای نیشتمانییه‌وه و له هه‌ناوی واقیعی سیاسیی و له پێناوی كوردستان بۆ كوردستان هاتۆته بوون وپرۆسه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی له مێژوودا هێناوه‌ته كایه‌وه، هه‌ر بۆیه په‌یام و درووشم و ئه‌جێندای پارتی گوزارشته له خواستی بێ چه‌ند و چون و سروشتی گه‌لی كوردستان و به‌دیهێنه‌ری ماف و داواكاری كوردستانه، ئاخر ئه‌وه ڕاستییه‌كه وه‌ك چه‌مك خه‌مڵیوه كه سه‌ركه‌وتنی پارتی ڕێك سه‌ركه‌وتنی ئه‌جێندای نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردستانه .
سه‌ركه‌وتن و یه‌كه‌میی پارتی، پێویستی و زه‌روره‌تێكی مێژووییه و وابه‌سته‌ی ئاینده‌ی هه‌موومانه بۆهه‌میشه، نوێنه‌رانی پارتی له حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق و په‌رله‌مانی عێراق ده‌ربڕی خواستی گه‌لی كوردستان بوون وداكۆكیان له چه‌سپاندنی مافی كورد كردۆته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و سازان و هاوسه‌نگی، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیشدا لیستی ٢٧٥ ی پارتی به سێكوچكه‌ی ئه‌م درووشمه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ كه عێراقی له‌سه‌ر دامه‌زراوه و له هاتنه‌دیدا مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌سته‌به‌ر دەبێت .
ڕوانگه‌ی پارتی ڕه‌هه‌ندی نیشتمانی كوردستانیانه، هه‌ر وه‌ك بۆ هه‌میشه گوتاری پارتی له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، سه‌ره‌نجام ئەوەندەی بۆی كرابێ به كرده‌وه جێبەجێی كردوون.
به ئیڕاده‌ی خۆنه‌چه‌ماندنه‌وه به‌رده‌وام رووی له سبه‌ینێیەكی باشتر وپر له ئارامی و پێكه‌وه‌یی و فره‌یی و سه‌قامیگری و ئاوه‌دانی بووه،په‌یامی كوردستانێكی به‌هێز ناونیشانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌یه كه پارتی په‌یڕه‌وی لێ ده‌كات.
پرەنسیپی داكۆكی له بوون و ڕوانگه‌ی گه‌شاوه‌ی ئاینده وا ده‌كات، له ڕۆژی ده‌نگداندا متمانه ببه‌خشین به لیستی 275ی پارتی پێشره‌و، كه شاڕێی چه‌سپاندن و به‌ره‌وپێشبردنی كوردستانێكی به‌هێزه و خواستی هه‌موو كوردستانییه‌كه.

