هاودەنگ فارووق
سەیری نەخشەی ئاڵۆزییەكانی عێراق بكە، لەدوای پرۆسەی ڕزگارییەوە تا ئێستا، ڕاستییەك وەكو خۆر خۆی بەیان دەكات و، دەڵێت: ئەوە منم، منی ڕاستەقینەم. ئەویش، پارتییە كە وێڕای هەبوونی پیلانی دەرەكی و ناوەكی بۆ تێكدانی ئۆقرەیی، كەچی هەموو ئەو ناوچانەی لەسایەی حكومڕانێتی پارتیدابوون، ئارامترین ناوچەكانی سەرتاسەری عێراق بوون. پارتی لەمبارەیەوە نەك هەر درێخیی نەكردووە، بەڵكوو پلە باڵاكانی تۆماركردووە، لەمەشدا خزمەتی ڕاستەقینەی بە كۆمەڵگەی كوردستان كردووە، چونكە لەدوای ئۆقرەیی و سەقامگیری و ئارامی، ئەوجا پێشكەوتن و حەوانەوەی ڕاستەقینە دێنە دی. پارتی لەپاراستنی ئۆقرەییدا، لە بەرپاكردنی ئارامیدا، بەپێوەرە نوێیەكانی حوكمڕانی ڕەشید و سیاسەتی ڕاست، سەركەوتووترین حوكمڕانی كردووە، پێوەرە دروستەكەیش ئەوەیە، هەم برسێتی لەڕیزی هاووڵاتیاندا نەهێڵێت و هەمووان تێربن، هەمیش ترس و تۆقین و نائارامیش نەهێڵیت و، ئاسایشی تەواوی خەڵك و وڵات بەرقەرار بێت . ئەو متمانە بەرزەیە وادەكات پارتی هەمیشە سەركەوتووی هەڵبژاردنەكان بێت و دەنگەكانی زیاد بكات، هەروەك چاوەڕوان دەكرێت لەم هەڵبژاردنەش، ئەگەر دادپەروەرانە بێت و بێ پیلانگێڕی تێپەڕێت، پارتی یەك ملیۆن دەنگ بێنێت.

