هاودەنگ فارووق
سلێمانی سندووقەکان پڕ دەكات لە دەنگی “بەڵێ”، بەڵێ بۆ شکۆ، بۆ ئاوەدانی، شارسازی، بەڵێی سلێمانی بۆ پێشکەوتن و بنیاتنان، بۆ كار و خزمەت و بووژانەوەی شار، بە ڕابەرایەتیی بارزانی .. سلێمانی پایتەختی یەکەم دەوڵەتی کوردستان، شاری هەڵمەت و قوربانی،ئەمجارە، “بەڵێ” دەدات بۆ بارزانی، بۆ شادەماری کوردایەتی.
سلێمانی زەردپۆش و لێوانلێو لە “بەڵێ” بۆ لیستەکەی پارتی، سلێمانی جارێكی دی مێژووی وەفاداری بۆ بارزانی دووپات دەکاتەوە. لە ڕۆژی دەنگداندا، ئاپۆڕەی پشتیوانیی بۆ پارتی و بارزانی لەم شارە زیندووە دەبینرێت، خەڵكی كوردپەروەری پایتەختی ڕۆشنبیریی، بۆ سەرکەوتنی لیستی پارتی، گوڵ دەدەن لەیەخەی مێژوو و بڕیار دەدەن چیتر سلێمانی شارە مەغدوورەکە نەبێت.
بەو “بەڵێ”یە، بێنازیی سلێمانی کۆتایی دێت و ڕزگاری دەبێت لە فرە کوێخایی و فرۆشتنی سەرخان و ژێرخان، شەقام و جادە و کۆڵانەکانی.
دەی کەواتە، هەموومان پێکەوە لە ڕۆژی دەنگداندا بڵێین: “بەڵێ بۆ لیستەکەی سەرۆک بارزانی”.

