هاودەنگ فارووق
لەوساتەوە پارتی هەیە، هەر دڕكە و بۆی دەچێنرێت، هەر چاڵە و بۆی هەڵدەكەندرێت، هەر هەڵەمووت و ملەی تۆقێنەرە و بۆی ساز دەكرێت. لە یەكەم هەنگاوی پارتی تا گەیشتن بە بنمیچەكانی ئاسمانی كوردایەتی، هەر دوژمنە و سەف دەبەستن بۆ شكاندنی ئەم شكۆیە، هەر خەنجەرە و دەكرێتە ناو ژەهری قیندا.. لەگەڵ هەر شەپۆلێكی ناپاكیدا، پارتی وەك هەورەبروسكە داویەتی لەخەرمانی پیلانگێڕییەكان.. لەگەڵ هەر سەف بەستنێكی دوژمنانی كورددا، پارتی وەك زریان و گەردەلوول هەڵیكردووە، لەگەڵ هەر گلۆربوونەوەیەكی كوردایەتیدا، پارتی ئاڵای كوردستانی لەسەر تەپڵی سەری ناحەزان چەقاندووەتەوە. پارتی، پەیامی نەمریی كورد و، ترووسكەی سەربەخۆیی كوردە .. نیشانەی ئاوەدانی و حوكمڕانی توندوتۆڵ و ئاسایش و چاوی زیت و پێڵوی نەخەوتووی پاراستنی كوردە.. دەنگدانت بەپارتی، دەنگدانە بە ئۆقرەیی و ئایندەی منداڵەكانت.. دەنگدانە بە تەڕكردنی گەرووی وشكی هەزار ساڵەی خاك… دەنگدانە بە سەوزكردنی بیابانەكانی نیشتمان.. دەنگدانت بەپارتی سڕینی ئارەقەی نێوچاوانی پێشمەرگەو ئافرەتانی نیشتمان و لاوانی كوردستان و كرێكاران و ڕەنجدەرانە.. سەركەوتنی پارتی، مسۆگەركردنی ژیانی هەمووانە..

