رۆژنامەی ھەولێر

شاڕێگەی كوردایەتی

‎هاودەنگ فارووق
(٥)
پارتی بە یار و نەیاری گوتووە: دوای ئەو هەموو ستەم و فشارەی لە کورد کرا، ئەنجامەکەی یەکسانە بە سفر، چونكە بڕینی موچەو زەوتكردنی مافەكان و هەڕەشەی تەعریب، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئاستی بەرزی هۆشیاریی کورد بەرانبەر مافەکانی نەبووە. کورد گوێی لە فشارەکان نییە و سوورە لەسەر ئەوەی عێراق بە سازان و هاوسەنگی و هاوبەشی بەڕێوەببرێت، كورد بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ئەوە ناکات بە مووچەیەک ڕازی بکرێت و لەولاشەوە هێزە شۆڤێنییەکان یاری بە موقەدەراتی عێراق بکەن.
دروشمە سەنگین و کاریگەرەکەی پارتی پەیامێکی ڕوون و ڕاشکاوە، وەک بڵێیت: ڕیسەکەی شۆڤێنییەکانی کردووەتەوە بە خوری، بۆیە باشترین ڕێگەی کوردایەتی لە ئێستادا، سەرخستنی ئەو دروشمەی پارتییە، تا عێراقییەکان دڵنیاببنەوە لەوەی کورد بە هاوبەشی ڕاستەقینە نەبێت ڕازی نییە، فشار و گەمارۆی ئابووری، قەزیە ڕاستەقینەکان لەبیری کورد ناباتەوە. ئەوەش بۆ بەرزکردنەوەی دەنگ و پێگەو ڕۆڵی کورد، پێویستی سەدەیە. لەبەر ئەوە، هەمووان پێکەوە بۆ سەرخستنی ئەو دروشمە کوردستانيیە دێینە مەیدان.