رۆژنامەی ھەولێر

دەنگدانی ڕاستەقینە!

عارف روشدی
بۆ ئەوەی دەنگدانێکی ڕاست و دروست ئەنجام بدەین، پێویستە هەڵبژاردنەکانمان لەسەر بنەمایەکی ڕەوا بێت. هەر دەنگدەرێک بە هەڵە دەنگ بدات بە لایەنێک کە نەیتوانیبێت خزمەت پێشکەش بە هاووڵاتییان بکات و نەبووبێتە هۆکاری پاراستنی سەرفرازی گەل و نیشتمان و پارێزگارێکی بەئەمەک نەبێت لە خواستە ڕەواکانی گەلەکەمان، گوناهێکی گەورەیە و زیانێکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
بۆیە دەنگدانتان بە لیستی (٢٧٥)ی پارتی دیموکراتی کوردستان، مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تاک بە تاکی کۆمەڵگەی کوردەوارییە. لێرەدا بابێین بە شێوەیەکی بابەتیانە باسی پرسەکان بکەین:
پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان، ئامانجەکانی خەڵکی لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەتدا جێگیر کردووە و کاری ماندوونەناسانە دەکات بۆ جێبەجێکردنیان: لەسەر ئاستی عێراق:
تەنیا لایەنی کوردستانییە هەمیشە بەکردەیی هەڵگری دروشمی (کاری پێکەوەیی لایەنە کوردستانییەکانە لە بەغدا)، لە پێناوی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان. بەڵکوو زۆر جاریش بە تەنیا جێهێڵراوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک سازشی نەکردووە و وەکو شاخێکی سەرکەش بە خۆڕاگری ماوەتەوە و بە سیاسەتێکی کوردانە و ڕێوشوێنی دەستووری، توانیویەتی کێشەکان بەرەو چارەسەری ببات بۆ نموونە (پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان). هەرچەندە لە عێراقدا دابونەریتی حکومڕانی سەرڕاست بوونیان نییە، بەڵام لە بەر ڕۆشنایی بارودۆخەکاندا سیاسەت دەکات.
بۆیە دەنگدانتان بە لیستی (٢٧٥)ی پارتی، دەنگدانە بە داهاتووی خۆتان و کەس و کارتان.