رۆژنامەی ھەولێر

زۆر زیاتری پێدەكرێت!

‎هاودەنگ فارووق
بۆ ئەم خولە، پارتییەكان لە دۆخێكدا دەچنە هەڵبژاردنەوە، حزبەكەیان لەهەموو تاقیكردنەوەكاندا بە سەركەوتووییەوە لە مەحەكی گەلدا دەرچووە. لە شۆڕش و بەرخۆداندا، كەس لەپێشی پارتییەوە نەبووە، لە شەڕی دیموكراسی، حوكمڕانیی دەوڵەتداریی و دامەزراوەییشدا، پارتی سەرمەشق و داهێنەر و گرەنتی یەكەم هەنگاوە پێشكەوتووەكان بووە.
پارتی داینەمۆی ئەزموونی حوكمڕانی كوردستان و ئەندازیاری دروستكردنی دامەزراوەی دەوڵەتداری و پێكهێنانی حكوومەت و پەرلەمانە. كەچی هێشتا دڵمان ئاو ناخواتەوە و دەزانین پارتی زۆر زیاتری پێ دەكرێت! لەم هەڵبژاردنەیشدا دەیبینین تواناوهێزی لەبننەهاتووی پارتی چییە.