هاودەنگ فارووق
سەركەوتنی ئەمجارەی پارتی، ڕەنگدانەوەی دەستی پڕ و ئەقڵی سیاسی ژیرانە و حوكمڕانیی سەرڕاست و ستراتیژیی دوورمەودایە، پارتی ئەم جارەیش بە خەرمانێكی دیكەی پڕبەرەكەتی كار و خزمەت و پرۆژەوە دەچێتە مەیدانی هەڵبژاردنەوە.
ئەگەرچی لەهەموو خولەكانی هەڵبژاردندا پارتی، لەسەر ئاستی كوردستان و عێراقیشدا یەكەمی بێڕكابەر بووە، بەڵام هێشتا دڵسۆزانی ڕێبازی پارتی و بارزانی، لەسەروبەندی ئەم هەڵبژاردنەدا بە هیوای سەركەوتنی گەورەترن.

