زیــــــبا تـەهـــــــــــا
خه‌باتی مێژووی كورد له‌سه‌ده‌ی ڕابردوودا پڕیه‌تی له‌ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتن كه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی كورد ئه‌نجامدراون. له‌م سه‌ده‌یه‌شدا یه‌كێك له‌و ده‌ستكه‌وتانه كه كورد شانازیی پێوه ده‌كات، ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی له 25ی سێپته‌مبه‌ری 2017 ئه‌نجامدرا.
بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسه نیشتمانییه ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان به‌شداریان تێداكرد و مێژووییه‌كیان بۆ خۆیان تۆماركرد و كرده‌یانه دره‌وازه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی ئاینده‌ی كورد و كوردستان. له‌م پرۆسه‌یه‌دا، ئافره‌تان و ژنانی كوردستان به‌بێ ماندووبوون ڕۆڵێكی یه‌كجار دیار و به‌هایان هه‌بوو كه وایكرد سه‌ركه‌وتێنێكی مسۆگه‌ر بۆ ڕیفراندۆم ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
ئافره‌تانی كوردستان، به‌دنیابینییه‌كی جیاوازه‌وه له گرنگی و زه‌روورییه‌تی ڕێفراندۆم تێگه‌یشتبوون و تێڕوانینێكی به‌رپرسانه و دڵسۆزانه‌یان بۆ ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان هه‌بوو. به‌جۆرێك له‌و واقیعه گه‌یشتوون كه هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێت ئاینده‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و ئاسایش بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده ده‌ستبه‌ر بكات، و گه‌نجانی كوردستان وه‌ك گه‌نجانی جیهان خاوه‌ن نیشتمانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازادبن و بتوانن ئه‌و ووزه و توانایه‌ی هه‌یانه بۆ پێشخستن و سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌یان به‌كاری بهێنن. ئه‌مه وایكرد ئافره‌تان به هێز و توانایه‌كی بێ وێنه ڕۆڵی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه، ده‌توانین بڵێین ئه‌م بێ وێنه‌یه ته‌نها له ئافره‌تی كورد به‌دی ده‌كرێت و له‌هێزی ئافره‌تانی جیهان نابیندرێت كه به‌و شێوه‌یه مكوڕبن له‌هێنانه‌دی ئامانجی نه‌ته‌وه‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم تێپه‌ڕێوه، هێشتا گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌ت ئافره‌تان به‌هه‌مان بیركردنه‌وه و دیدگاوه له گرنگی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ڕوانن و بیروبۆچوونیان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم نه‌گۆڕیوه. ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بڕوامان وایه ده‌بێت ئه‌و نه‌وه‌یه‌ش كه له‌دوای ڕیفراندۆم گه‌یشتوونه‌ته ته‌مه‌نێك پێویسته له ئینتیما و بنه‌مای نیشتمانسازی تێ بگه‌ن و به‌رده‌وام هان بدرێن كه تاكێكی پێگه‌یشتوو بن بۆ بنیادنی نیشتمانێك كه وه‌ك گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی جیهان شایسته‌ی بوون به ده‌وڵه‌ته.
له پرۆژه‌یه‌كی نوێی ڕێكخراوه‌كه‌مان، وه‌ك هاندانێك بۆ خوێندنه‌وه و خۆڕۆشنبیركردن بیرمان له ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌یه‌ك كرده‌وه به‌ناوی خه‌ڵاتی مه‌هه‌باد قه‌ره‌داغی بۆ ئافره‌تی خوێنه‌ر و ڕۆشنبیر. به‌رنامه‌یه‌كی ساڵانه‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ده‌بێت و بۆ هه‌ر ساڵێك پلان و ئه‌جێندای جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت. به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مین ساڵ خه‌ڵاته‌كه ده‌درێت به ئافره‌تێك كه باشترین خوێندنه‌وه بۆ كتێبی ” بۆ مێژوو ” ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات، فاكته‌ری هه‌ڵبژاردنی ئه‌م كتێبه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئافره‌تمان شاره‌زاییه‌كی زیاتریان له‌سه‌ر مێژووی كورد به‌تایبه‌ت پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم هه‌بێت و له‌و حه‌قیقه‌ته مێژووییه تێبگه‌ن كه بۆچی سه‌رۆك بارزانی بڕیاریدا ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
له‌ڕێگه‌ی ئه‌و چالاكییه‌وه، خوێنندنه‌وه‌یه‌كی وورد و بابه‌تیانه بۆ كتێبه‌كه ده‌كرێت و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ئافره‌تان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن. ئه‌م هه‌نگاوه هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆئه‌وه‌ی ئافره‌تان پاڵپشتی بكرێن بۆ خوێندنه‌وه و بتوانن له‌ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه هه‌گبه‌ی خۆیان پڕ مه‌عریفه بكه‌ن.
به‌دڵنیاییه‌وه، ئه‌م جۆره چالاكییانه ده‌بنه میكانیزمێكی گونجاو بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی ئافره‌تان و ئه‌و هێزه شاراوه‌ی ئافره‌تان زیاتر بۆ پێشخستنی خۆیان و كۆمه‌ڵگه سوودی لێ ببینین. هه‌روه‌ها ئافره‌تان له‌و سنوره بیركردنه‌وه سنوورداره بێنه ده‌ره‌وه كه پێیانوایه ده‌بێت له‌سنوورێكی دیاریكراودا بن و پێویست به په‌ره‌پێدانی لێهاتووییه‌كانی خۆیان ناكات. ئه‌م جۆره ئیڤێنتانه ڕێڕه‌وی بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتنی ئافره‌ت بۆ ته‌واوی پرۆسه‌كان فراوانتر ده‌كات و له‌تاكێكی داخراوی بێ بیركردنه‌وه ده‌گۆڕدرێن بۆ تاكێكی خاوه‌ن هزری پێشكه‌وتوووی داهێنه‌رانه، كه دواجار نه‌ك ته‌نها خۆیان به‌ڵكو خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ش لێیان به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت.
له‌ڕوویه‌كی دیكه‌وه، هه‌ڵبژاردنی ناوی خه‌ڵاته‌كه به‌ناوی ڕه‌وانشاد مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه مه‌هاباد قه‌ره‌داغی خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكی پڕ وزه‌ی ئافره‌تان بوو. خاوه‌ن باكگراوندێكی نیشتمانی دڵسۆزانه‌ی هه‌بوو نووسه‌رێكی به‌توانا و شاعێرێكی پڕهه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری بوو. ئه‌و توانی خزمه‌تێكی به‌رچاو به خه‌باتی ئافره‌تی كورد بكات، و ئه‌م فاكته‌رانه وایكرد كه ناوی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ئافره‌تی خوێنه‌رو ڕۆشنبیر به‌ناوی ئه‌و ئافره‌ته تێگه‌یشتوو و نووسه‌ره به‌توانایه‌ی كورد بنێین، و ببێته شانازییه‌كیش بۆ یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان كه هه‌میشه ڕۆڵ و خه‌باتی ئافره‌تان له‌بیرناكات و هه‌میشه وه‌ك سیمبولی ئافره‌تی كورد یادیان ده‌كاته‌وه.

