رۆژنامەی ھەولێر

تاقیکردنەوەی ڕاستگۆیی لە سیاسەتدا

فازڵ میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

ڕاستگۆیی کردارێکە هەرچەند ناوێکی ئاشنایە و لەویژدانەوە دەست پێدەکات، بەڵام تەنها بە ڕاگەیاندن کامڵ دەبێت، کە خاوەنەکەی لە شوێنێکی بێدەنگی گوماناوی دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی ڕوون و ئاسوودە و بەسوود.
لە سیاسەتدا زیاتر لە مەنتیقێک هەیە و باشترینیان لەسەر بنەمای ڕاستگۆیی دامەزراوە، ڕاستگۆیی ڕۆحی سیاسەت نییە، بەڵکوو جەستەی سیاسەتە، چونکە بیرکردنەوەیەکی مرۆڤایەتییە بەسەریدا دەچەسپێت، ئەگەر بەسەر هزری بوون و نەبووندا جێبەجێ بکرێت و ڕێژەییەک، کە بەرگەی هەر گۆڕانکاریێک بگرێت، بەڵام ئەگەر لە درۆ نەپارێزرێت مەترسییەکەی گەورەیە و ئەگەر هەموو هەلومەرجێک لەگەڵیدا بێت و خزمەتی بکات.
لەبارەی سیاسەتی گشتییەوە دەدوێم، ئەم بوارە فراوان و قووڵ و درێژبوویەوە و بەرز و بەیەکەوە بەستراوەیە، کە هەبوونی و پەیوەندی و بەرژەوەندییەکانی داپۆشراوە وەک جۆرە ژیانێکی ئاسایی جیاواز یان هاوبەش لە هزر و کردار، تاوان و بێتاوانی.
ئەوەی تاقیدەکرێتەوە لە چوارچێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی تەبەنی کراو، دەڵێت چۆن سەرکەوتنی بەدەست هێنا، یان سەری لێ شێوا یان بۆچی سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا؟
لە کاری سیاسیی گشتیدا پرسیاری گرنگ دێتە ئاراوە و ئەو پرسیارانەی، کە ئەگەر جەماوەر بیریان لێ نەکاتەوە، دەبێت لەسەری پەروەردە بکرێن و دڵنیا بن لەوەی، کە هیچ دابڕانێکی لە واقیع نەمێنێت.
هەروەها لەسەر ڕیزبەندی پێشینەکان و ژیرانە و بەپێی ئەگەرەکان کار بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە بنەماکانی حوکمڕانی و ئەو هەڵانەی ڕوویانداوە لەپێناو هەڵوەشاندنەوەیان و دڵنیابوون لەوەی، کە بەپێی یاسادانانێکی کاریگەر و نەک هەڵمەتی هەڵبژاردە و پڕوپاگەندەی ناوخۆیی ڕوو نەدەن.
هەروەها پێشتریش ئاراستەکەی بزانرێت و دڵنیابن لە سەلامەتی دەستگەیشتن پێی، کە لەسەر بنەمای توانای ئابووری و دروستی پلاندانان دامەزراوە.
سیاسەت وەک بیروباوەڕ، ناتوانێت لەسەر بنەمای خەیاڵ، بیرکردنەوەی زۆرەملێ، یان دەستپێشخەری هەڵخەڵەتێنەر یان بانگەشەیەک بۆ هەبوونی شتێک بێت، کە بوونی نییە. سیاسەت پێویستی بە هەمەچەشنی بیرکردنەوە هەیە، بەڵکو وەک ڕێگایەکە، کە لەگەڵ پێداویستییەکانی هەنگاوێک یان هەنگاوگەلێک، کە دەبێت بجوڵێنرێت.
بەرنامە ڕاگەیەندراوەکانی حکومەتەکان تاقیکردنەوەی متمانەیە و متمانە لەدایک دەبێت و بنیات دەنرێت و لەوانەیە نەخۆشیش بکەوێت.
ئەمەش زەحمەتە و زەحمەتە متمانە بمرێت یان لایەنێک هەوڵی دەرهێنانی بدات لە گۆڕەکەی و هەوڵەکانی بێهودە دەبێت، ئەگەر ڕاستگۆ بێت و مەحاڵە خۆی وا نیشان بدات، کە ڕاستگۆیە لە دروستکردنیدا بۆ مەبەستێکی ناشەرەفمەندانە.
گرنگترین کەس، کە بڕوای وایە سیاسەت تەنانەت، ئەگەر هەلومەرجیش وای لێبکات ببێتە ئاسانترین ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی ناڕەوا لەسەر حسابی کەسانی تر وێنا بکرێت و هەمیشەیی هەبێت یان بمێنێتەوە.
ئەمە پێچەوانەی لۆژیکی دروستە و یاساکانی بوون پێشێل دەکات، چونکە هەموو پێشێلکارییەکی یاسای سروشتی بە مانای سەلامەتی ئەکتەرەکەی ناگەیەنێت، چونکە ئەو پیشەسازییانەی، کە یاساکانی کێشیان پێشێلکردووە یان کات و هەوڵیان کورت کردووەتەوە و پاڵیان بە نەخۆشییەکە ناوە بە فێڵ کردن لە پێویستی مرۆڤ بۆ دادپەروەری و وەرگرتنی ماف ناپێورێت.
ئەمەش تاقیکردنەوەیەکە بۆ ڕاستگۆیی ئەو کەسانەی، کە سیاسی و حزبایەتی دەجوڵێن و داوای بڕیار دەکەن یەکەم کەس لە دەسەڵاتدا گرنگترین تاقیکردنەوەیە و ئەوەی لە ئاستی ئاواتەکەی نەبێت دەبێت ئەوە بۆ کەسێکی تر بەجێبهێڵێت.

لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی