گەمە بە ئاگر
حەمەسەعید حەسەن
له هه‌زار و یه‌کشه‌وه‌دا، ژن له پێناوی مانه‌وه‌دا، ئاماده‌یه ده‌ست له ئازادیی خۆی هه‌ڵبگرێت و به که‌نیزه‌کی قایل ببێت. شه‌هره‌زاد ژنان فێری ملکه‌چی ده‌کات، فێریان ده‌کات هه‌موو هیوایان له ڕازیکردنی پیاودا کۆ ببێته‌وه و هه‌موو توانایان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌گه‌ڕ بخه‌ن، ئه‌مه‌یش جۆرێکه له کوشتنی خودی ژن و هیچی که‌متر نییه، له‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی شه‌هریار بۆ ژنانی دانابوو. له هه‌زار و یه‌کشه‌وه‌دا، ئه‌وه‌ی ژنی ئازاد، به ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ پیاوی کۆیله‌دا، تۆڵه له مێردی ناپاک ده‌کاته‌وه، ئاماژه نییه بۆ ئه‌وه‌ی، ژن هه‌ر به‌رکار نییه، بکه‌ریشه، به‌ڵکوو ئه‌وه‌یش هه‌ر سووک سه‌رنجدانی ژنه.
تێزێک هه‌یه، ده‌ڵێت: (شیعر مێیه، جا چ ژن بینووسێت، چ پیاو،) به‌ڵام چونکه له سایه‌ی بابسالاریدا، واقیع کۆمه‌ک به‌وه ناکات، ژن ئازادانه بنووسێت، چونکه مێ بۆی نالوێت تابووی سانسۆری کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری زاڵ بشکێنێت، بۆیه زۆر جار ناچار ده‌بێت، نێرئاسا بدوێت. نووسینی شیعر که جۆرێکه له نووسینه‌وه‌ی بیۆگرافیا، تێیدا مێ بواری ئه‌وه‌ی بۆ ناڕه‌خسێت، چی له ناخیدا هه‌یه، ده‌ری ببڕێت و ددان به هه‌موو شتێکدا بنێت، بیۆگرافیایش ئه‌گه‌ر درکاندنی نهێنییه‌کانی تێدا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه شاراوه‌کانی تێدا نه‌خرێته ڕوو، له سه‌ره‌کیترین ڕه‌گه‌زی خۆی که ڕاستگۆییه، بێبه‌ش ده‌بێت.
شیعری ژنانه، نه شیوه‌ن و لاواندنه‌وه‌یه بۆ مه‌رگی ئازیز، نه ده‌ربڕینی داخ و حه‌سره‌ته بۆ دووریی دڵدار، نه ئه‌وه‌یشه باسی فریوخواردنی مێ و ناپاکیکردنی نێر ده‌کات، ده‌قێکه مێ ده‌ینووسێت و له گوته‌ی جوانی ناخی ژن ده‌چێت، ژنێک عه‌وداڵی گه‌ڕانه به‌دوای خودی خۆیدا، ژنێک ڕاشکاوانه، له دابونه‌ریتی باوی نێرسالار یاخی ده‌بێت، ژنێک ڕاستگۆیانه ئه‌زموونی خۆی ده‌گێڕێته‌وه و تێکستێک ده‌نووسێت ده‌که‌وێته خانه‌ی (ئه‌ده‌بی ددانپێدانان)ه‌وه.
له ئه‌ده‌بی ئه‌ورووپاییدا ژانرێکی ئه‌ده‌بی هه‌یه، ئه‌ده‌بی ددانپێدانانی پێ ده‌ڵێن، له‌وه‌ی قه‌شه ئۆگستین، جان جاک ڕوسۆ، ئۆسکار وایه‌ڵد و جان جینێ، پێی به‌ناوبانگن. ڕه‌نگه ئه‌و جۆره ئه‌ده‌به، پێوه‌ندیی به کولتووری ددانپێدانانی کریستیانه‌کانه‌وه هه‌بێت، که له که‌نیسه له‌سه‌ر کورسییه‌ک داده‌نیشن، به مه‌به‌ستی پاکژکردنه‌وه‌ی ناخیان و ئاسووده‌کردنی ویژدانیان، نهێنییه‌کانیان بۆ قه‌شه ده‌درکێنن. ئه‌ده‌بی ددانپێدانان جیاوازه له نووسینه‌وه‌ی بیۆگرافیا، بیره‌وه‌ری، نامه‌ی تایبه‌تی و سه‌فه‌رنامه. به‌شێک له نووسینه‌کانی ئه‌لته‌ییب ساڵح و مه‌حه‌ممه‌د زه‌فزاف، سه‌ر به ئه‌ده‌بی ددانپێدانانن. له خۆرهه‌ڵات چونکه سانسۆرێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌خت هه‌یه، ئه‌ده‌بی ددانپێدانان، بۆ پیاویش، چ جای ژن، ده‌بێته مایه‌ی ڕیسوایی. ئه‌حلام موسته‌غانمی و جومانه حه‌دداد، دوو خاتوونه‌نووسه‌ری عه‌ره‌بن، بوێرانه له‌ڕێی ده‌قی هونه‌رییه‌وه، ددانیان به ئه‌زموونی ژیانی خۆیاندا ناوه.
سانسۆرێک هه‌یه، سانسۆری خودی پێ ده‌ڵێن، سانسۆری نێو خودی خۆمان، له سانسۆری کۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی و سیاسییش سته‌مکارتره. ژن تا سانسۆری نێو خودی خۆی نه‌کوژێت، نایشتوانێت سانسۆره‌کانی دیکه پشتگوێ بخات، نایشتوانێت ده‌رگه‌ی ده‌روونی بخاته سه‌ر پشت. به چی ده‌چێت بنووسین، وه‌لێ پێشه‌کی به مه‌قه‌ستی ده‌ستی دێوی سانسۆره‌که‌ی نێو خودی خۆمان، باڵی مه‌لی وشه‌کانمان قرتاندبێت؟ با نه‌نووسین، یان که نووسیمان، با لێ گه‌ڕێین، خۆڕسکانه وشه‌کانمان له شه‌ققه‌ی باڵ بده‌ن و هه‌موو ئاسمانی به‌رین له‌به‌رده‌م فڕینیاندا ئاوه‌ڵا بێت. ژن به زه‌بری ئه‌وه‌ی له پیاو هه‌ستناکتره، ئه‌گه‌ر ترسی سانسۆری له دڵدا نه‌بێت، له پیاو خۆڕسکانه‌تر و ڕاستگۆیانه‌تر، ده‌په‌یڤێت و ده‌نووسێت.
ژن ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی شتی نه‌گوتراو بڵێت، ئه‌گه‌ر نه‌یوێرا ڕاستگۆیانه ژیاننامه‌ی خۆی بنووسێته‌وه، ئه‌گه‌ر شیعری هیچ پێوه‌ندیی به ژیانییه‌وه نه‌بوو، ئه‌گه‌ر هه‌ر کۆیله‌ی کۆته ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بوو، ئه‌گه‌ر شیعری وه‌ک به‌رهه‌می فه‌رووغی فه‌رووغزاد، غاده سه‌ممان و جومانه حه‌دداد، له هی ژن نه‌ده‌چوو، وا باشتره بێده‌نگ بێت، ئاخر شیعر ده‌بێت هه‌ڵگری پێناسه‌ی شاعیره‌که‌ی بێت، ئاخر خاتوونه‌شاعیر، نابێت خۆی پێ په‌پووله بێت و وای بۆ بچێت هه‌ر له ئاگر نزیک بووه‌وه، ده‌ستبه‌جێ ده‌سووتێت، ده‌بێت چاونه‌ترسانه گه‌مه به ئاگر بکات.

