فازڵ میرانی
من و ئەوانی دیکەش لە بوونی ململانێی سیاسی لە عێراقدا تێدەگەین و شیکاری بۆ دەکەین، بەڵام زۆر جار پاساوی بۆ ناهێنمەوە. ئاخر زۆربەی ئەو ململانێیانەی لە بیست ساڵی ڕابردوودا ڕوویانداوە، بەپێی ئەوەی دەرکەوتووە، ئامانجیان بەرژەوەندییەکانی عێراق نەبووە. بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی عێراق بزانین، دەبێت پێداچوونەوە بە دەستوورەکەیدا بکەین. ئەمە بۆ ئەوە دەڵێم تاکو بینەر وا نەزانێ بۆ عەدمییەت دنەی دەدەم.
لە ناوخۆی عێراقدا سێ ژینگەی سەرەکی هەن کە ئاگری ململانێکان خۆش دەکەن. هەر یەکەیان چەندین لقی هەیە کە هەندێک جار دەردەکەون و هەندێک جار نامێنن و زۆرجار ئەو لقانە بە زمانی ململانێ قسە دەکەن و بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان پەیام بڵاودەکەنەوە.
ئەوە نهێنی نییە و نابێت نهێنی بێت، کە ئێمەی کورد و شیعەکانی عەرەب لە عێراقدا لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسیشەوە هەردوو لامان ستەملێکراو بووین و غەدرمان لێکراوە و تاوانی زۆر ڕوویداوە و بە درێژایی مێژوو بەردەوام بووە. بەڵام بارکردنی بەرپرسیارێتیی کردەوەی چەند کەسێک بەسەر هەموو سوننەکاندا، پێشێلکردنی بنەما سەرەتاییەکانی دادپەروەری و یاسایە. تاوان تایبەتە بە کەسەکە خۆی و دەکرێت سیستەمێک بەرپرسیار بێت لە کردەوەی فەرمانبەرەکانی یان ئەو دامەزراوانەی کە تاوانبارن. ئەگەر وا نەبێت، ئەوا دروست نییە هەستی ستەملێکراویەتی بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی دەسکەوتی نادادپەروەرانە یان تۆڵەسەندنەوە بەکاربهێنرێت، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی کاردانەوەی خراپ – کە ڕوویداوە – و هەڕەشە لە ئاشتی کۆمەڵایەتی و پرۆژەی دەوڵەت دەکات – و هەڕەشەی کردووە.
ڕۆژێک دادێت نەوەکان هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی ئێمە لە عێراقدا دەکەن و ئێمە لە ڕووی بەرپرسیارێتییەوە پێویستە ڕاستییەکان نەشارینەوە یان دەستکارییان نەکەین، چونکە ئەوە مافێکی گشتییە.
ڕابردووی دژبەرانەی تاکەکەس یان گرووپ – هەر گرووپێک بێت – پارێزبەندی نییە لە هەڵە یان تاوان، نە لە کاتی کاری دژبەرانە و نە لە دوای گەیشتن بە دەسەڵات یان وازهێنان. ئەگەر بێدەنگییەک هەبووبێت لەسەر بەشێک لە خەڵک کە ئەم جۆرە کارانەیان ئەنجامداوە، ئەوە بەهۆی ئەوە بووە کە خۆویستی زاڵ بووە بەسەر بابەتیبووندا.
ئێستای گەلان داهاتوویان دروست دەکات، و زیانگەیاندن بە ئەنقەست بە بەرژەوەندییەکانی گەلان پاساوی نییە. پاساوهێنانەوە بۆ کوشتن بە چەند ڕستەیەک، پاساوهێنانەوە بۆ هەژاری و هەژارکردن بە سکاڵا و بێبەرییەک لە کتێبی یاداشتەکان یان چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا و ئەمەش هەموو دۆسییەکانی سیستەمی سیاسیش دەگرێتەوە. ئەو سیستەمەی کە پێویستە بە دەستوور و یاسا و ڕێساکان پابەند بێت و پێویستە لە پلاندانان و پراکتیزەکردنی کارەکانیدا سوێندی خواردبێت و بەرپرسیارێتییەکانی لەبەردەمدا بن کە لە کاتی سەرپێچیکردنیدا بە ماددەی یاسایی ڕووبەڕووی ببێتەوە کە بەسەر کەسایەتییە مەعنەوییەکەدا دەچێت هەروەک چۆن بەسەر کەسایەتییە سروشتییەکەدا دەچێت. بۆیە کەسایەتییە مەعنەوییەکەی حکوومەتی عێراق پێش ساڵی ٢٠٠٣ بەهۆی داگیرکردنی کوێتەوە تاوانبار کرا و سزای بەسەردا سەپێنرا، لەنێویاندا قەرەبووکردنەوە.
ئێمە هەموومان لە ڕۆژانی کاری دژبەرانەدا ڕەتمان دەکردەوە زمانی گفتوگۆی توند و سەرکێشی سیستەمی پێشوو و ڕەفتارەکانیمان ڕەت دەکردەوە و دەمانگێڕایەوە بۆ بیرکردنەوە سیاسییەکەی کە ددانی بە واقیع نەدەنا و تێینەدەگەیاند کە دەبێت زمان و کردارەکانی چۆن بن.
پێناسەیەکی سادە و یاسایی بۆ سنوورەکانی ئازادی هەیە، ئەویش ئەوەیە: شوێنی ئازادیی تۆ کۆتایی دێت لەو شوێنەی ئازادیی کەسێکی تر دەست پێدەکات. بە تەواوی وەک ئەو پەرژینەی لەنێوان خانووکاندا هەیە.
ناخوازم بەراورد بکەم بە نموونەکانی ململانێ لە ئەوروپا، بەڵکوو بە سروشت و قەبارەی ئەو ململانێیەی کە بەم قەبارە و دوژمنایەتییە نەبوو لە ناوخۆی عێراقدا پێش ساڵی ٢٠٠٣ لەناو ژینگەکانی کۆمەڵگەی عێراقیدا.
ڕاست نییە کە عێراق بەتاڵ بووبێت لە تایفەگەری تەنانەت لە سەدەی یەکەمی کۆچیشدا، بەڵام ئەوە ئامانجێک نییە خزمەت بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی شیاو بۆ ژیانی هاووڵاتی بکات، ئەگینا دوالیزمی فەرمانڕەوای ستەمکار و گەلی چەوساوە بەردەوام دەبێت لە بەرهەمهێنانی ستەم و چەوساندنەوە و لەنێوان دوو جەمسەری ئەم ئاشەدا هەموو شتێک دەهاڕدرێت.
پرسیارێکی گرنگ هەیە: ئایا ئامانج لە ململانێ خزمەتکردنی تاکێکی ئاساییە، یان خزمەتکردنی تاکێک بە تایبەتی؟
زەوی، زەویی عێراقییەکانە و عێراق وڵاتێکی فرە نەتەوەیە و پارەکان، پارەی عێراقییەکانە. نەمان خوێندووەتەوە و نەمان بیستووە و ناتوانین باوەڕ بکەین کە فەرمانڕەوایەک لە گیرفانی خۆی پارەی بۆ گەلەکەمان خەرج کردبێت.
سەپاندنی بیرکردنەوەی تاقمێ کە تایبەتە بە ژینگەیەکی دیاریکراو بەسەر ئەوانی تردا، تەنانەت ئەگەر ڕوویش بدات ئەنجامەکانی کارەساتبار دەبن، بەتایبەتی ئەگەر پێش ئەو هەنگاوە هەڕەشە و دوژمنایەتی هەبووبێت، تەنانەت بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی پۆستەکان بۆ ئەو هەنگاوانە. ئەنجامدەری ئەم کارانە بەدەر نەبووە لە دەستبەسەرکردن و کۆکردنەوەی دەستکەوتانێک کە هی خۆی نین، تەنانەت ئەگەر چاوێکیش چاودێری نەکات یان کەسێکیش بێدەنگ بێت کە ئەرکی یاسایی ڕێگری لێدەکات لە بێدەنگبوون.
ئەوەی لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا ڕوویداوە و ڕوودەدات، ئەگەر لە ڕواڵەتدا وەک گاڵتەجاڕی دەرکەوێت، ئەوا لە ڕاستیدا هەرگیز گاڵتەجاڕی نییە، چونکە شەرمەزارییە کە کەسێک یان گروپێک ڕاسپێردرێت بە ئەرکێکی فەرمی و ئەنجامەکانی گاڵتەجاڕی بن.
چەندین ئاستەنگ و هێڵی سووری زۆر هەن کە هەڕەشەن بۆ سەر بوونی هەموو عێراقییەکان، دۆسیەکانی: ئاو، پیسبوون، ماددە هۆشبەرەکان، تاوان بە هەموو شێوەکانییەوە و فراوانبوونی ڕوودانەکانی، سەربەخۆیی و وابەستەیی، تێکەڵبوونی حزبی و حکومی، دیاریکردنی سەقفێک بۆ لێپرسینەوە کە درێژ دەبێتەوە بۆ تاکە سەربەخۆکان یان ئەوانەی پشتگیرییەکی حزبییان نییە و بێدەنگبوون لەسەر بەهێزەکان، و چەندین دۆسیەی ئاڵۆز و زۆری تر.
من وەک خۆم وەک ئەوانی تر پەیوەندی کۆمەڵایەتی ناوخۆییم هەیە لەگەڵ عێراقییەکان لە بەسرەوە تا دەگاتە دوورترین گوندەکانی کوردستان و لە قائیمەوە تا دیالە، من هاوڵاتییەکم کە پەیوەندی دەکەم و دەبیستم و شیکاری دەکەم و بەراورد دەکەم.
لە بەردەم هەموو ئەم مەترسییانەدا، زمانێکی ململانێی باو هەیە، زمانێک کە لێی تێدەگەین کە کارگێڕی جێبەجێکار کارگێڕیی دابەشکارییە نەک کارگێڕیی فرەیی، کارگێڕیی کۆکردنەوەیە نەک کارگێڕیی شەراکەت، تەنانەت لێی تێدەگەین کە هێزگەلێک بە زاتی خۆیان ئامانجیان تەنها دەسەڵات بووە و ناڕەزایی پێشوویان تەنها لەبەر ئەوە بووە کە خۆیان لە دەسەڵاتدا نەبوون!
زمانی دوژمنایەتیی تایفی وەک ئەوە وایە بۆمبێک لەناو ماڵی خێزانێکدا دابنێیت و هەروەها زمانی وەڵامدانەوە بە پێچەوانەش بەو ناوەڕۆکەی کە تایفەیەک بە تەنها شیاوی فەرمانڕەوایی نییە. چونکە کۆکەرەوەی شێوە و ناوەڕۆکی فەرمانڕەوایی دەستوورە نەک دەستوورەکانی تر کە مادەکانی ململانێی مێژوویی سیاسی و تایفین.
ئەم ململانێیەی کە خوێنی نەهێشتەوە و چەکی نەهێشتەوە و پارەی نەهێشتەوە هەمووی نەبەخشێت بە شەڕانەی کە لە بەرژەوەندی وڵاتەکەماندا نین، ئەو هەموو ناخۆشییانەی هێناوە کە قەرەبووکردنەوەیان سەختە. کورد لەگەڵ کەسدا دوژمنایەتی نییە و دروست نییە براکانی نیشتمان بجوڵێن بۆ دروستکردنی دوژمنایەتی و متمانە نەکردن بە ئەوانی تر.
“گەورەترین تاوان ئەوەیە کە ململانێی سیاسی ڕابکێشرێت بۆ کۆکردنەوەی پێکهاتەکان و دروستکردنی ژینگەیەکی داخراوی دابەشکراو کە دراوسێ بایەخ بە ئاگرەکەی ماڵی دراوسێکەی نەدات، جا چۆن دەبێت ئەگەر خۆی دراوسێ ئاگرەکە خۆش بکات؟
پێداچوونەوە بکەن بەو زمانەی گفتوگۆ کە بۆ ڕای گشتی دەرکەوتووە و میدیاکانی ڕاگەیاندنی باو و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە و بەراوردی بکەن بە گوتاری کۆمەڵایەتی کە یادتان دێت یان بیستووتانە، ئەو گفتوگۆیەی کە کۆمەڵگە لە ململانێی فیکری جیا دەکاتەوە، ئەو گفتوگۆیەی کە تایبەتمەندییەکان دەپارێزێت و ڕێگری دەکات لە زیانگەیاندن بە ئاشتی کۆمەڵایەتی، ئەوکات دەزانن هەزاران کەس بەرەو چ دۆڵێک پاڵیان ناوە و چەندە سەختە ڕزگارکردنیان.
بەرپرسیارێتیی سیاسی و یاسادانان و جێبەجێکردن پێویستە بە پەلە پێداچوونەوە بە خۆیدا بکات و هیچ دوا نەکەوێت، ئەگینا زەرەر لە نەبوونی متمانەوە دەست پێدەکات و کەس ناتوانێت پێشبینی بکات کۆتاییەکەی بەرەو کوێ دەڕوات.
گەورەترین تاوان ئەوەیە کە ململانێی سیاسی بۆ کۆکردنەوەی پێکهاتەکان بەکاربێت و دروستکردنی ژینگەیەکی داخراوی دابەشکراو کە دراوسێ بایەخ بە ئاگرەکەی ماڵی دراوسێکەی نەدات، جا چۆن دەبێت ئەگەر خۆی دراوسێ ئاگرەکە خۆش بکات؟
پێداچوونەوە بکەن بەو زمانەی گفتوگۆ کە بۆ ڕای گشتی دەرکەوتووە و میدیاکانی ڕاگەیاندنی باو و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە و بەراوردی بکەن بە گوتاری کۆمەڵایەتی کە یادتان دێت یان بیستووتانە، ئەو گفتوگۆیەی کە کۆمەڵگە لە ململانێی فیکری جیا دەکاتەوە، ئەو گفتوگۆیەی کە تایبەتمەندییەکان دەپارێزێت و ڕێگری دەکات لە زیانگەیاندن بە ئاشتی کۆمەڵایەتی، ئەوکات دەزانن هەزاران کەس بەرەو چ دۆڵێک پاڵیان ناوە و چەندە سەختە ڕزگارکردنیان.
بەرپرسیارێتیی سیاسی و یاسادانان و جێبەجێکردن پێویستە بە پەلە پێداچوونەوە بە خۆیدا بکات و هیچ دوا نەکەوێت، ئەگینا زەرەر لە نەبوونی متمانەوە دەست پێدەکات و کەس ناتوانێت پێشبینی بکات کۆتاییەکەی بەرەو کوێ دەڕوات.

