به‌ختیار شریف زراری
(أَفَمَنْ أَسَّسَ بُنْيَانَهُ عَلَىٰ تَقْوَىٰ مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانٍ خَيْرٌ أَم مَّنْ أَسَّسَ بُنْيَانَهُ عَلَىٰ شَفَا جُرُفٍ هَارٍ فَانْهَارَ بِهِ فِي نَارِ جَهَنَّمَ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ). خوای گه‌وره له سووره‌تی ته‌وبه‌دا به‌م شێوه‌یه باسی په‌روه‌رده ده‌كات كه پەروەردە بیناسازییە، گرنگترین شت لە بنیاتناندا بناغەیە، گرنگترین شت لە بناغەدا ئەوەیە کە لەسەر بنەمای تەقوا بێت بەرامبەر بە خودا.
كاتێك، باسی بابه‌تێكی چاره‌نووس ده‌كه‌ین، وه‌ك په‌روه‌رده، پێویست ده‌كات باس له هه‌موو ته‌وه‌ر و بنچینه‌كانی ژێرخانی، ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین، به‌تایبه‌تی تەوەری پەروەردە یەکێکە لەو بوارانەی كه گرنگەییهكی تایبه‌تی هه‌ییه، بۆ توێژەران و زانایانی بواری کۆمەڵناسی و زانستەکانی تر، بە سەرنجدان بەوەی کە پەروەردە دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی گرنگە بۆ تاک و کۆمەڵگە. بۆیه ئه‌م پرسه بابەتێکی مشتومڕاوییە بۆ فەیلەسوفەکان و بیرمەندان و ئەوانەی پەیوەندییان بە بابەتە پەروەردەییەکانەوە هەیە، بەو پێیەی پرۆسەی گونجاندن و کارلێککردنە لە نێوان فێرخواز و ئەو ژینگەیەی کە تێیدا دەژیێت.
فەیلەسوفەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە پەروەردەی باش پرۆسەیەکی هەمەلایەنەیە کە ئامانج لێی پەرەپێدانی تاک بە شێوەیەکی یەکگرتووە، لە ڕووی جەستەیی، دەروونی و ئەخلاقییەوە، کە بتوانێت خۆی لەگەڵ کۆمەڵگادا بگونجێنێت و بەشدارییەکی کاریگەرانە لە کۆمەڵگادا بکات. فەیلەسوفەکان لەسەر سروشت و ئامانج و شێوازی ئەم پرۆسەیە جیاوازن، بەڵام هەموویان جەخت لەسەر گرنگییەکەی دەکەنەوە لە بنیاتنانی تاک و کۆمەڵگادا ، كه ئه‌م ته‌وه‌ره له‌ڕووی میكانزمه‌وه په‌یوه‌سته به‌داهاتووی نه‌وه‌و و دواڕۆژی ئه‌م ووڵاته، كه نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات، له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و، زانیاری تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه و، بنیاتنان و ئاماده‌كردنی، له‌ڕووی ده‌روونی و، هۆشیاركردنی به‌گشتی و، ڕۆڵی قۆناغه‌كانی په‌روه‌رده شرۆڤه بكه‌ین و، تیشك بخه‌ینه سه‌ر خاڵه لاوازه‌كانی هه‌ر قۆناغێك و، په‌نا ببه‌ینه به‌ر كه‌سانی پسپۆر، بۆ دۆزینه‌وه‌و دانانی چاره‌سه‌ری گونجاو، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كاتێك قۆناغه‌كانی په‌روه‌رده خاڵ به‌ندی بۆ ده‌كه‌ین، كه‌یه‌كه‌م هه‌نگاو له‌په‌روه‌رده‌كردنی تاك خێزانه، به‌تایبه‌ت چۆن مناڵ فێری مامه‌ڵه كردنی خێزانی ده‌كرێت، لهڕیزگرتنی، له ئه‌وانه‌ی له‌خۆی به‌ته‌مه‌ن ترن و، ڕیزی دایك و باوك خزم و دراوسێكان، دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی، زمانی زبر و، په‌یوه‌ست كردنی مناڵ به یاساكانی ڕێزگرتن، له داب و نه‌ریت و كلتوری میله‌ته‌كه‌ی و، چاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و، پابه‌ندبوون و، ئاشناكردنی مناڵ به به‌ها ئاینییه‌كانی و، ئاراسته‌كردنی، ڕێنمایی كردنی، هۆشیاركردنه‌وه‌ی، سه‌باره‌ت به كاره دروست و نادروسته‌كان و، چاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و، خۆشویستنی، خاكی نیشتمان و، گه‌ل و، پابه‌ند بوونی به كلتور و، داب و، نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه، ئه‌مانه هه‌مووی به‌ردی بناغه‌ی بونیاتنانن ,و ئاماده‌كردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ییه، له‌كاتی بڕینی پاییه‌كانی ته‌مه‌ن و، هه‌ستكردن، به به‌رپرسیاره‌تی و، دووه‌م پێگه‌ی په‌روه‌رده قوتابخانه‌یه، كه به لایه‌نی دووه‌می، په‌روه‌رده كردن دێته ئه‌ژمار، له‌دوای خێزان، له‌تێر كردنی ئاره‌زوو و، پێداویستیه‌كانی تاكه، له‌زانست،و ڕۆشه‌نبیركردنی تاكه سه‌باره‌ت، به‌زانینی مێژووی دیمۆگرافیایی خاكه‌كه‌ی و، ڕۆشه‌نبیركردنی تاك، به‌ڕه‌نج و قوربانی نه‌وه‌ی پێش خۆی، له نێو پڕۆگرامه‌كانی خوێندن، به‌تایبه‌ت له نێو په‌ڕه‌كانی مێژوو، وپێناسه كردنی، ئه‌و قوربانیه‌یی نه‌وه‌ی پێشتر داویه‌تی، به‌خوێنی خۆی، له‌پێناو ماف و ده‌سكه‌وته‌كانی، ئه‌مڕۆی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، كه‌گرنگترین خاڵه، بۆ په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی به‌هێز، له‌توانای بیركردنه‌وه‌و و، بڕیاردانی ڕاست و دروست و، ئاراسته‌كردنی نه‌وه‌ی داهاتوو، له‌سه‌ر هه‌مان داب و، نه‌ریت و، كلتووری، نه‌ته‌وه‌یی، بۆ داڕشتنی بهرنامهییهكی سه‌ركه‌وتوو، له‌پێناو بنیاتنانی، ووڵاتێك له‌تێكه‌ڵی شارستانیه‌تی، كۆن و نوێ و، به‌ئه‌زموون، له بڕیاردان ، به‌هه‌مان شێوه كاتێك له‌قۆناغه‌كانی خوێندن به‌ره‌و پێش ده‌چی شاره‌زاییت له چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سانی ده‌ورووبه‌رت ده‌بێ و زیاتر هۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانی ڕۆژانه ده‌كه‌یت له‌ڕوانگه‌یه‌كی تایبه‌ت شیكاری پێش هات و ڕووداوه‌كان ده‌كه‌یت به‌تایبه‌ت له قۆناغی زانكۆ ئاستی ناسینی زیاترت ده‌بێ له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ تاكه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی ئاستی په‌روه‌رده‌ی كه‌سی به‌رامبه‌رت بهشوێوازێكی زانستیانه شیكارو شرۆڤه‌ی بۆ ده‌كه‌یت و به‌هه‌ستیاری قسه‌و جولهكانت ئه‌نجام ده‌ده‌یت و به‌راورد بۆ بچووكترین و گه‌وره‌ترین بابه‌ت ده‌كه‌ی، ڕێز ده‌نوێنی بۆ بیر‌و بۆچوونی كه‌سی به‌رامبه‌ر،
– بۆ پێشخستنی پەروەردە پێویستە کۆمەڵێک هەنگاو پەیڕەو بکرێت:
• بەهێزکردنی ڕۆڵی خێزان: لە ڕێگەی بەرنامەی هۆشیاری و ڕاهێنان بۆ دایک و باوک.
• پەرەپێدانی مەنهەجی پەروەردەیی: بۆ ئەوەی زیاتر پەیوەندییان بە ژیانەوە هەبێت و زیاتر هاندەری بیرکردنەوە بن.
• مامۆستایانی شایستە: لە ڕێگەی خولی ڕاهێنانی بەردەوامەوە.
• یەکخستنی ئەرێنی تەکنەلۆژیا: بۆ ئەوەی ببێتە ئامرازێکی پەروەردەیی، نەک تەنها ئامرازێکی کات بەسەربردن.
• پێشخستنی بەها نیشتمانی و مرۆییەکان: لە هەموو ئاستەکانی پەروەردەدا.
له كۆتایی په‌روه‌رده به‌م شێوازه شرۆڤه‌ی ده‌كه‌ین:
كهپەروەردە پێویستییەکی وجودییە. وەبەرهێنانێکی ڕاستەقینەیە لە مرۆڤەکاندا و تاکە ڕێگایە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی یەکگرتووی پێشکەوتووی ئاوەدان. ئەگەر داهاتوویەکی باشترمان دەوێت، دەبێت لە پەروەردەوە دەست پێ بکەین، چونکە ئەو ڕەگ و ڕیشەیە کە هەموو لقەکانی ژیان لێیەوە گەشە دەکەن.

