زیــــــبا تـەهـــــــــــا
ئه‌مڕۆ ئێمه باس له دامه‌زراندنی پارتێكی سیاسی ده‌كه‌ین كه خاوه‌ن مێژووییه‌كی پڕ ده‌ستكه‌وته بۆ گه‌له‌كه‌ی. له‌كاتێكدا كه پارتی دیموكراتی كوردستان دامه‌زرا، پرسی كوردبوون پرسێك بوو پێویستی به پاڵپشتی و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك هه‌بوو بۆئه‌وه‌ی ئاینده‌ی گه‌لێكی له‌سه‌ر بنیاد بنرێت، ئه‌مه‌ش بووه فاكته‌رێك كه پارتی بێته دامه‌زراندن و دواجار بوو به پێشه‌نگ و چاوساغی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌پێناو بنیادی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ چه‌ندین ساڵه خه‌بات ده‌كات و له‌تێكۆشاندایه.
ئامانجی دامه‌زراندنی پارتی ته‌نها بۆ دامه‌زراندن و ڕێكخستنی خه‌باتی سیاسی گه‌لێك نییه، هاوكات بۆ دانانی سیستمێك و به‌رنامه‌یه‌كیشه بۆئه‌وه‌ی ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی تێدا ڕێكبخرێت. ئه‌م هزره بووه میكانیزمێك بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیدانی ئه‌و پارته سیاسییه، چونكه پارتی ته‌نها حیزبی گروپێك یان ده‌سته‌یه‌ك نییه به‌ڵكو پارتی سیاسی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانه و هه‌رخۆشیان به‌خاوه‌نی ده‌زانن، ئه‌و بڕوابوونه‌یه كه پارتی گه‌یاندۆته ئه‌م قۆناغه و مێژووییه‌كی پڕ شانازی بۆ خۆی و ئه‌ندامانی تۆماركردووه.
پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌دوای دامه‌زراندنی هه‌ر زوو بیری له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت گرنگی ته‌واو به ئافره‌ت بدرێت و له‌گه‌ڵ پیاوان پێكه‌وه به‌یه‌كسانی هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه بن كه له‌پێناویدا خه‌بات ده‌كه‌ن. دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌شێكه له‌و به‌هه‌ند وه‌رگرتنه‌ی توانای ئافره‌تان، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بووه كه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بارزانی نه‌مر یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان هاته دامه‌زراندن، ئه‌مه‌ش هێمای ئه‌وه‌یه سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سه‌ده‌ی ڕابردوودا خاوه‌ن هزرێكی كراوه بوون به‌جۆرێك پێیانوابووه ده‌بێت ئافره‌تان وه‌ك پیاوان به‌شداربوویه‌كی سه‌ركه‌وتووی ناو پرۆسه‌ی سیاسی بن، جگه‌له‌وه‌ش ڕۆڵی سه‌ره‌كیان له‌به‌ره‌وپێشبردنی پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌بێت و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی ئافره‌ت له‌جیهاندا، ئافره‌تی كوردیش پێشبكه‌وێت.
له‌دوای ڕاپه‌ڕینی 1991وه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌ت به‌پشتیوانی وپاڵپشتی سه‌رۆك بارزانی، یه‌كێتی ئافره‌تان ده‌ستی كرده‌وه به كاروچالاكییه‌كانی خۆی، پارتی هه‌ر به‌م هه‌نگاوه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو هه‌وڵیدا له‌ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت له عێراقیش ئافره‌تان به‌شداری كاری سیاسی و ده‌وڵه‌تداری بكه‌ن و تا ئه‌و ئاسته‌ی ئافره‌تی كورد بكاته نموونه‌ی ئافره‌تی سه‌ركرده‌ی سه‌ركه‌وتوو له‌عێراق. ئافره‌تانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا بۆ ساڵی 2025 ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له‌كۆی 189 وڵات ئافره‌تانی عێراق بۆ به‌شداری په‌رله‌مان به‌ئاستی 77 دێت و بۆ به‌شداری له‌دامه‌زراوه حكومیه‌كان له‌ئاستی 139 دێت. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕێژه‌یه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین ئه‌و ڕاستیه ده‌بینین كه یه‌كه‌م هه‌نگاوی پارتی بۆ سه‌پۆرتی ئافره‌تان فاكته‌رێك بوو بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداری ئافره‌تان له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی نه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واو دامه‌زراوه‌كانی عێراق هه‌بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر له‌سه‌ده‌ی ڕابردوو و له‌م سه‌ده‌یه‌شدا پارتی ڕێگه‌خۆشكه‌ربوو بۆ هاتنه پێشی ئافره‌تان له‌ناو ئۆرگان و جومگه سه‌ره‌كیه‌كانیدا، ئه‌م پێگه‌یه‌ش بۆته خاڵێكی پۆزه‌تیڤ بۆ كاری سیاسی پارتی نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ش، چونكه ئه‌م به‌شدارییه‌ی ئافره‌تان توانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕینی پرسی ئافره‌تان هه‌بێت، و به‌ره‌وپێشچوونێكی دیار له‌كاری رێكخراوه‌یی و سیاسی‌دا دروست بكه‌ن و ببنه نموونه‌یه‌كی باڵای ئافره‌تان له‌كایه جیاوازه‌كاندا.
له‌و دیدگایانه‌ی پارتییه‌وه بۆ پرسی ئافره‌ت تێده‌گه‌ین، كه ئافره‌تان ئه‌و خواست و ئاینده‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ناو ئه‌جێندا و پلانی پارتیدا ده‌یدۆزنه‌وه و له‌و حه‌قیقه‌ته تێگه‌یشتوون كه تاكه پارتی سیاسی له‌كوردستان ده‌توانێت پاڵپشت و به‌دیهێنه‌ری مافه‌كانیان بێت و رۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتر بچن. ئه‌م ڕۆڵه‌ی پارتی بۆ ئافره‌تانی ده‌سته‌به‌ركردووه به‌شێكی سه‌ره‌كییه له‌و ئامانجانه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌پێناویدا خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته میتۆدێك بۆ ئافره‌تان بگه‌نه ناوه‌ندی بڕیاردان و ببنه كاره‌كته‌رێكی سیاسی كه بتوانن پێگه و ڕۆڵی كاریگه‌ریان له گۆڕین یاخود دانانی ستراتیژییه‌تی وڵات‌دا هه‌بێت. ئه‌م كاره‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و هزره یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه چه‌ندین ساڵه ئافره‌تانی جیهان كاری بۆ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئافره‌تان له‌رێگه‌ی پارته سیاسییه‌كانه‌وه ببنه سیاسه‌تمه‌دارێكی كاریزما و سه‌ركه‌وتوو.
پارتی دیموكراتی كوردستان، له هیچ قۆناغێكدا ئافره‌تی وه‌ك ڕووكه‌شی كاری سیاسی خۆی به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه هانده‌ری سه‌ره‌كی ئافره‌تان بووه تا بتوانن بێنه ناو ڕیزه‌كانی ڕێكخستنه‌وه، به‌م كاره‌ی توانی وێنایه‌كی سه‌ركه‌وتووی پارتی سیاسی كوردی پیشانی جیهان بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كورد به‌كۆمه‌ڵێك قۆناغی زۆر سه‌خت و ناخۆشیدا تێپه‌ڕی، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان هانده‌رێكی باش بووه بۆئه‌وه‌ی ئافره‌تان بڕوای ته‌واویان به توانا و لێهاتووی خۆیان هه‌بێت، و سوود له ووزه و تواناكانی خۆیان وه‌ربگرن بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی توانا مرۆییه‌كانیان. هاوكات ببنه به‌شێكی سه‌ره‌كی بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی، ئه‌مه‌ش ئه‌و ئامانجه‌یه كه پارتی بۆی دامه‌زراوه بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌وسه‌ركه‌وتن بچن و ببنه تاكێكی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵگه و خزمه‌ت به خاك و نیشتمان بكه‌ن.

