فازڵ میرانی*
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، دەزگەیەکی چـالاکـی خێرخواز بە نـاوی سیمبولێکی گەورەی نەتەوەیی کوردەوە دامەزرا. بیست ساڵ لـەمـەوبەر (دەزگەی خێرخوازیی بارزانی) لە کوردستان دامەزرا، دامەزراندنێک هـیوا و خواست و چاوەڕوانییەکی زۆری لێ دەکرا. بە هـیمـمەتی دەست و بـازووی بەرپرس و کارمەندانی، ئەو دەزگایە لە ماوەی چەند ساڵێکدا بوو بە نـاو نیشان و هێمای کاری بەرزی خێرخوازی، ئەمەیش بۆ ئێمە مایەی ڕێز و پێزانینە، بە تایبەتی کە پـرۆژەکانی دەزگەی خێرخوازیی بارزانی تەنیا لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستاندا قەتیس نـەمـانـەوە، بەڵکوو بەرەو پارچەکانی دیـکـەی کوردستان و باشوور و ناوەڕاستی عیراقیش چوون، بەمە ئەو دەزگایە بـناغـەی مێژوویەکی شایستەی بۆ کار و پلانی خێرخوازی لە وڵاتمان دانا. یادی (20) ساڵەی دامەزراندنی دەزگاکە بە دەرفەت دەزانین، کە جوانترین پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕ و تـەواوی کارمەندانی بکەین. ئومێدی بەختەوەری و سەركەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.
*بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

