شێرکۆ حەبیب
ڕاگەیاندن لە وڵاتانی دیموکراسی دەنگی هاووڵاتیە و لە بەرژەوەندی گەل و نیشتمان کار دەکات، و دەنگی گەل دەگەیەنێت بە دەسەڵاتداران و ڕای گشتی و گرفتەکان دەخاتەڕوو بۆ دۆزینەوەی شێوازە چارەسەر بۆیان.
لە کوردستان لە دوای ڕاپەرینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی ١٩١٩ ئازادی ڕاگەیاند و بواری ڕۆژنامەوانی ڕەخساوە، هەر لەو ڕوانگەش دەبینین زۆری و بۆری دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە کەناڵە جیاوازەکانی.
ئەوەی لەو ماوەی دواییەدا تێبینی کراوە بە تایبەتی سەبارەت بە پرسی مووچە کە لە لایەن حکوومەتی بەغدا گرفتی بۆ دروستکراوە دوور لە دەستوور و یاسا و رێککەوتنامەکان، هەندێ لەو کەناڵانە بەتایبەتی هەندێ لە کەناڵە ئاسمانییەکان، هاووڵاتییان سەڕەرای بارودۆخی ئاڵۆزی ئابووری بە بۆنەی نەناردنی مووچە، دووچاری باری دەروونی خراپ بوونە، بە هەواڵی چەواشەی ناردنی مووچە، لەگەڵ ئەوەش هەندێکیان کێبڕکێی دەکەن کە کامیان هەواڵی مووچە بە دروستی دەگەیەنن، یا خود هەندێکاین دەڵین فڵانە پەیامنێر یا پێشکەشکاری هەواڵ ڕۆڵی هەبوو لە هەناردەکردنی مووچە، کاکی برا تۆ تەنیا هەواڵت گواستۆتەوە و پێشکەشت کردووە، زۆر جاریش هەواڵەکە دروست نەبوون، یا ئەوەتا سەرچاوەی هەواڵەکان جێگای باوەڕ نەبوون یا دوورە لە ڕاستی و پەخش دەکرێن، لە لایەکی دیکە ئەو کەناڵە دەڵی پەیوەندیمان بە بەرپرسان کرد کەوا مووچە دەنێرێن بۆ نموونە لەسەرەتای مانگی پێنچ گوێ بیستی ئەو هەواڵە بووین تا لە کۆتایی مانگی حەوت مووچەی مانگی پێنچ هات ئەویش دوای ڕێککەوتنی هەردوو حکوومەت.
ئەوەی لە هەمووی سەیر و سەمەرترە ئەو ڕاگەیاندنەی بەخۆیان دەڵێن ئۆپۆزسیۆن کە دوورە لە هەموو بەهاکانی کاری ڕاگەیاندن کار دەکات، لە هیچ وڵاتێک نییە ئەو شێوە کارکردنەی راگەیاندن پیادە بکات کە وشەی نەشیاو بەکار دێنن بێ گوێدانە ئەوەی کە خەڵکێک گوێ لەو وشانە دەگرێت، لەگەڵ ئەوەش دەڵێن ئازادی رادەڕبرین نییە لە کوردستان ساتێک هەموو وشەیەکی قەدەغەکراو لە بواری ڕاگەیاندن بەکاردێنن و جگە لە هێرشی نەشیاو بۆ سەر دەسەڵات و هێماکانی و سەرکردەکانی کورد هیچ هەواڵێکی بەسوود پەخش ناکەن کە ئەمەش ڕوونە مەرامی نەیارانی کوردستانی لە پشتە، لە راستیدا دەبێ سانسۆر لەسەر هەندێ وشە و بۆچوون لە لایەن حکوومەتەوە دابنرێت و ئەوە نابێتە سەرکوتکردنی ئازادی ڕاگەیاندن بەڵکو دەبێتە ڕێکخستنی کاری راگەیاندن.
گرنگە هەندێ بابەت لە شێوازی مووچە لە ڕاگەیاندن و هەواڵ باسی لێوە نەکرێت بەو شێوازە چونکە لە ئەوەڵ و ئاخیر تا هەردوو لایەن واتە بەغدا و هەولێر رێکنەکەون مووچە هەناردە ناکرێت و هەر ساتێ مووچە هات ئەوە وەزارەتی دارایی هەرێم خشتە بڵاودەکاتەوە، و گوتە بێژی حکوومەت هەیە هەواڵەکان دەگەیەنێ لە ڕێگای میدیاکان.
بۆیە گرنگە میدیاکان بارودۆخی هاووڵاتیان رەچاو بکەن وە بەرەو خراپە نەیانبەن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی نادروست و لە کۆتایی دەڵێین مەرجیش نییە هەواڵەکان وابێت ئەوە بەغدایە، ئاخر ئەوەیە گرفتەکە ئەوە بەغدایە، و پێی ناوێ لەسەر بارودۆخی هاووڵاتیان ئێوە کێبرکێ بکەن، ناڵێم هەموو کەنالەکان هەندێکیان. دەبێ پابەندی یاسا و ڕێنماییەکانی کاری ڕۆژنامەگەری بن.

