لەیلا بەرزنجی
مەوەستە و، هەنگاو بنێ
نووسەر دەڵێت : گومانی تێدانیە کە ژیان تەنها بەڕێکردنی ڕۆژەکان نییە، بەڵک بریتیە لە چەندەها هەوڵ و، دەرفەت بۆ دەست نیشان کردن و دیاریکردنی ئامانج.
لیس براون گوتار بێژو نووسەری دیاری بواری هاندان لە ئەمەریکا دەڵێت: تیرەکەت بهاوێژە بۆ مانگ، گەر بەر مانگیش نە کەوێت ئەوا دەکەوێتە نێو ئەستێرەکان.
بە دڵنیایی ک کاتێک قوتابی ئامانجەکەی دیاربێت لە پێناوی بەرنامەو، ژیانی ڕۆژانەی بۆ ڕێکبخات، دەتوانێ بگات بەسەرکەوتن، یا هەندێکجار بۆ گەیشتن پێویستی بە کاتی زیاترو، گۆڕینی ڕێگای نوێ هەیە، کە شێوازی جیاوازتر تاقی بکاتەوە بۆ هەمان ئامانج .
وەک دیار و ئاشکرایە وەزارەتی پەروەردە قۆناغی ئامادەیی دابەشی سەر سێ بەشی سەرەکیدەکات، کە قوتابی درێژە بەخوێندنی بدات. کە بەشەکان بریتییه لە (زانستی، ئەدەبی، پیشە )وەک بەشی پیشەیش لە چەند لقێک پێکدێت، دەبینین زۆرێک لە خێزانەکان بڕیاردەرو، دیاری کەری ئەو بەشەن کە دەبێت قوتابی بخوێنێت بەبێ ئەوەی تواناو ویستی ئەو لەبەرچاو بگیرێت، هەر ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی کە نەتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
بڕیاردانی خێزانەکان بۆیان لەبەر ئەوەیە کە بەشی زانستی دەتوانێت لەتەواوی کۆلێژەکان وەربگیرێت بە بەراورد بە بەشەکانی تر، بەڵام ئەوەی دایبابان هەستیان پێنەکردووه توانای منداڵەکانیانە، چونکە هەندێک کات ئەو بەشە لەگەڵ ئەودا ناگونجێ، ناتوانێ سەرکەوتن بەدەست بهێنێ یاخود ئەوەی بەدەستی دەهێنێت ویستی قوتابی تێدانیە و بەمەش منداڵ شکست دەهێنێت لە کۆتایی دەبێتە هۆی تەواو نەکردنی خوێندن، لەلایەکی تریشە ڕەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ تێکچونی دەروونی و دوورەپەرێزی لەکۆمەڵگاو یاخود بڕیاردانی هەڵە.
و ئەوەی ئێمە لێرەدا مەبەستمانە پێویستە لەسەر دایبابان پەلە نەکەن و گوێ بۆ ویست و داواکاری منداڵەکانیان بگرن کەشێکی گونجاویان بۆ دابین بکەن هاندەرو پاڵپشتیان بکەن لەویستەکانیان هەتا بتوانن، ئەوەی ئامانجیانە سەرکەوتنی تێدا بەدەست بهێنن، نەک ئەوان هۆکارێک بن بۆ ئەوەی نەتوانێ جیاوازی بکات لە نێوان هەڵبژاردەکان و، ویستەکانی پشتگوێ نەخات، چوونکە کاتێک دایباب بڕیاردەدەن بۆ هەڵبژاردەی قوتابی ئەوا دەبێت چاوەڕوانی دەرئەنجامەکەبن کە قوتابییەکەیان ڕووبەڕووی دەبێتەوە چونکە ئەوەی دەبێت لەکۆتایی کارەکە جێبەجێ بکات خودی قوتابیەکەیە بە تەنها لە هەنگاوەکانی دواتری، لەدوای تەواو کردنی قۆناغی بنەڕەتی پۆلی 9قوناغی ئامادەیی دەست پێدەکات.
لێرەدا بۆ قوتابی پۆلی9 بۆی یەکلایی دەبێتەوە کە توانا و لێهاتویەکانی لە چی داخۆی دەبینێتەوە، کام هەڵبژاردە دیاریبکات بۆ درێژەدان پێویستە ڕێز لەهەڵبژاردەکەی بگیرێت.
ئەوەی تێبینی دەکر بەشی زانستییە تاکەبەشە کەزۆرترین قوتابی هەڵی دەبژێرێ بەبەراورد بە بەشەکانی تر.
قوتابی کاتێک نازانێ چی دەوێ یان ئاستی تێگەیشن و هەوڵەکانی بۆ بەدەست هێنانی نمرەیەکی بەرز نیە ناکرێ خێزانەکان زۆریان لێبکەن بۆ ئەمکارە چونکە ئەوەی خێزانەکان دەیانەوێ دەبێت لە تواناو ئامانجی منداڵەکەیان بونی هەبێت بزانن کام بەش و کام دەرفەت بۆ ئەو گونجاوە زۆرجاردەبینن قوتابی لەڕوی تواناو تێگەیشتن و لەبەرکردنی لە پێشەوەیەو دەوانێ سەربکەوێ بە بەراورد بە یاساکانی فیرزیاو بیرکاری، نابێت دای و باوک زۆری لێبکەنو ڕێگربن لەبەر دەم توانای منداڵەکەیان، چونکە ناتوانێ سەرکەوتوو بێت لەو بەشەدا .
لێرەدا ئەوەی پێویستە وەزارەتی پەروەردە گرنگی پێبدات دیاریکردنی بەش و ئاستی قوتابییە و جیاکردنەوەی بەشەکانە وەڕێگەنەدان بەوەی کە قوتابی لەو وانانەی خراپە بەشداریبکات و، جیاکردنەوەی بە پێی کۆلێژو پێویستییەکان
تێبینی/
بۆئەم بابەتە سوودم بینیوە لەکتێبی بووژاندنەوە پەروەردە لەکابینەی نۆیەمدا، نووسەر مامۆستا بەکر کریم حەسەن
بەڕێوەبەری قوتابخانەی ژیریای بنەڕەتی کچان .

