حەمەسەعید حەسەن
(ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی حه‌رفی
ناوی عاشقانی دنیا
خۆشم ده‌وێی)(*)
ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی گه‌رای
ماسیی گۆم و چۆم و زه‌ریا
خۆشم ده‌وێی
هێنده‌ی ژماره‌ی شه‌ونم و
ده‌نکه‌لم و
نمه‌ی باران
خۆشم ده‌وێی
ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی چڵ و
په‌ڕه‌ی گوڵ و
گه‌ڵای داران
خۆشم ده‌وێی
به‌غیلی به هه‌تاو ده‌به‌م
که به تیرۆژی زێڕینی
داتده‌پۆشێ
به ئه‌ستێره‌ش
که له چاوه گه‌شه‌کانت
پێک ده‌نۆشێ
دڵم له مانگیش پاک نییه
که به تریفه‌ی زیوینی
ده‌تدوێنێ
له شه‌ماڵیش به‌دگومانم
که جار جار قژت دادێنێ
گوێم پێش چاوم شه‌یدات بووه (**)
له‌و ساته‌وه‌ی
یه‌که‌م چرپه‌تم بیستووه
خۆشویستنێ خۆشم ده‌وێی
نه مه‌م هێنده خاتوو زینی
نه فه‌رهاد هێنده شیرینی
خۆش ویستووه
منێ که زه‌نگۆڵه‌ی دڵم
هه‌ر بۆ عیشقی تۆ لێ بدا
منێ که هه‌ر تیشکی چاوت
ئومێدی ژینم پێ بدا
منێ که هه‌ر یه‌که‌م بینین
له عه‌رشی ئه‌ڤینی تۆدا
نوشتامه‌وه
گه‌ر دڵ ئاوێنه‌ی دڵ بووایه
ده‌هاتی به هانامه‌وه
*
(*) گۆرانیی (قد الحروف)ی ئه‌ساڵه که تێکسته‌که‌ی (ئه‌میر عه‌بدولمه‌جید) نووسیویه‌تی.
(**) وألاذن تعشق قبل العین أحیانا. (بشار بن برد)

