نیـــــــان ئــــــهحمهد
میدیا یاخود ڕاگەیاندن چەند دەهەیەک دەبێ، گرنگیی پێ دراوە و پەرەی سەندووە، لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا بە شێوەیەکی ئاسایی، کەناڵەکان پەخش دەکرا، مانگی دەستکرد شۆڕشێکی نوێ بوو لە گۆڕینی ڕوئیا و داڕشتنەوەی کاری میدیایی دیجیتاڵی لە هەموو جیهان بەتایبەتی کۆمەڵگای مۆدێرن و پێشکەوتوو؛ گۆڕانکارییەکی بنچینەیی و گەورەی لە تەکنەلۆژیا و سۆشیالمیدیا دروست کرد، ئـەم گۆڕانکارییە بوو بە ئامرازێک کە چاوی لەسەر بێت و تێکەڵی ژیانی ڕۆژانە و کاری مرۆڤەکان ببێت و ببێتە بەشێک لە دروستکردنی ڕای گشتی و سیاسەتی نێودەوڵەتی نمایشکردنی ڕۆڵی سەربازی پاشان هونەری فلیم سازی و دراما بەشەکانی تری هونەر کە پانتاییەکی گەورەی داگیر کردووە.
سۆشیالمیدیا و ڕاگەیاندن چووەتە ناو ناخ و کەسایەتی تاکەکان واتا نێرەر و وەرگر، نێرەر واتا ڕاگەیاندکارەکان دەبنە گەیێنەری هەموو هەواڵ و ڕاپۆرتەکان، وەرگر بەپێی تێگەیشتنی خۆی شرۆڤەی ئەکات و بیری لێ ئەکاتەوە شیکاری بۆ دەکات، لێرەدا وەرگر بەپێی کەسایەتی خۆی ڕەفتاری لەگەڵ ئەکات ئیتر لەگەڵ کەسایەتی ئەگونجێ یاخود بە پێچەوانەوە.
له ئهنجامی ڕاپۆرتی ههڵه و سهرچاوهی نافهرمی بێسەروبێبەرییەی میدیا و سۆشیالمیدیای کوردستان کەسایەتییەکان و تاکەکان چۆن کەوتوونەتە ناو هەڵەی بەکارهێنانی شۆشیالمیدیا و چاوپێکەوتنی لە نێو شاشەکان.
خاوەنداریەتیی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ناسراون؛ دیارە چ ئایدۆلۆییەکی سیاسیی لە پشتە و چۆن بەکار دەهێنرێن، بەڵام پەیج و ئەکاونت و وێبتیڤیەکان، بەڕێوەبەر و خاوەنیان نادیارن و لە کەشێکی ئاڵۆزدا سیاسەتیان دەرئەکەوێت، دیار نییە لە چ شوێنێکەوە خاوەنداریەتی ئەکرێن.
تەنها کار بۆ کۆکردنەوەی ڤیو لایک ئەکەن، هەست بە بەرپرسیارێتی تێکچوونی باری کۆمەڵایەتی ئابووری ئاسایش ناکەن؛ بیریان لەسەر ئەوەیە چەند لایک و کۆمێنت و ڤیویان بۆ گەڕاوەتەوە؛ ئەگەر کۆمێنتەکان جنێو و قسەی نەشیاویش بن گرنگ نییە بۆیان؛ ئەوان بەس ژمارە ئەبینن، ئیش بۆ ڕاستگۆیی و گەیاندنی پەیامی ڕاست و دروستی هەواڵی پرۆفیشناڵی شاشەی کەناڵەکانیان ناکەن.
ڕۆژانە لە شاشەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و موبایلەکانمان لە بێ هەواڵی و سەرچاوەی نا ڕاست و دروست، چەند هەواڵی بێ بنەماو بێ سەرچاوە لە ناوەڕۆکدا هەواڵی کاتین، کار لەسەر ورووژاندنی هەست و سۆزو شڵەژانی دەرونی خەڵکی ئەکەن، خودی خۆم کە گوێم لەم جۆرە هەواڵانە ئەبێت تووشی هەڵچوونی دەرونی ئەبمەوە ناچارم تەلەڤیزیۆنەکە بکوژێنمەوە یاخود بیگۆڕمە سەر ئەو کەناڵانە کە سروشت یاخود بەرنامە کەلەپوورین، ههربۆیە کەناڵەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییە کوردییەکان تێکڕا لە ڕووی ئامادەکردنی بەرنامە و هەواڵەکان بەرنامەی سیاسی، گرنگی بە باری دەروونی بینەر و بیسەر نادەن بە هزر و فۆرمی سیاسەتی کەناڵ و لایەنەکانیان تەنسیقی بەرنامەکانیان دادەڕێژنەوە.
لە کوردستان یاسای ژمارە 35 ی ساڵی 2007 کاری ڕۆژنامەوانیمان هەیە، کاری ڕۆنامەنووسی و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی کاری بنچینەی هەر ڕۆژنامەنوسێکە لە ویژدان و پیشەی پرۆفیشناڵی ڕاستگۆی پەیڕەوی بکەن، بوونی بەشی ڕاگەیاندن لە کۆلێژ و پەیمانگاکان کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسی پرۆفیشناڵ و شارەزا لە یاسا و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی دروست کراوە لە ڕێگەی خوێندن و وەرگرتنی بڕوانامەی فەرمی کادێرانی میدیاکاران، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کاتێک لە دەزگایەکی میدیایی دادەمەزرێن هەموو ئەو یاساو ئیتیکی ڕۆژنامەوانیانە پشت گوێ ئەخرێت کار بە سیاسەتی ئەو دەزگایە ئەکرێت کە کار تێدا دەکەن و تێیدا دامەزراون، ئەمە وای کردوە ڕۆژنامەنووس چ پرۆفیشناڵ بێت یاخود بە سوتفە بووەتە پەیامنێرو ڕۆژنامەنووس لە ڕووی ئەرک و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی وەک یەک بن و یاسای دەزگاکەیان جێبەجێ بکەن، لە کوردستان لەماوەی دە یەک دەبێت نە یاسا و نە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی پەیڕەو ناکرێت، ڕۆژنامەوانی و کاری میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سۆشیالمیدیا کەوتووەتە دەست کۆمەڵێک کەسانێک نە باکگراوندی ڕۆشنبیرییان هەیە نە لە یاسا و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی تێدەگەن، هەموو هەوڵیان بۆ کۆکردنەوەی ڤیو و لایک و کۆمێنتە، با کۆمێنتەکەش باش نەبێ و پڕ بێ لە سووکایەتی و دژایەتیکردن و جنێودان و تەشهیرکردن بە کەسایەتییەکان! هەرچەند ڕێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2014 وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە مادەی سێ و بڕگەی سێ بە (10) خاڵ ئاماژەی بە ئەنجام نەدانی تەشهیرو ناوزڕاندو سوکایەتی و ژاوەژاو سوکایەتی بە ئاین و کەلتور. . تد، داوە بەڵام لەلایەن هەندێ دەزگا و دامەزراوەیی جێبەجێ ناکرێت ئەم دەزگایانە سزا نادرێن، ڕوونتر بڵێین سۆشیالمیدیا لە کوردستان بووەتە شوێن و کۆکەرەوەی کەسانی جنێوفرۆش و ئاست نزم کە سوکایەتی بە هەموو کەسایەتییەک و پیرۆزییەکی ئەم نیشتمانە بەبێ سڵکردنەوە ئەدەن، ئـەم خەڵکانە لە هەموو چینەکانن پیاوی ئایینی و ڕۆشنبیر و قوتابی و سیاسەتمدار و هونەرمەند و خوێندەوار و نەخوێندەوار بەبێ جیاوازی جنێوئەدەن، ئەکاوەنتەکانیش بووە بە سەکۆی کۆکەرەوەی ئەم جۆرە خەڵکانە بۆ ئەوەی ناخ و نەخۆشی و حەقدی دەرونیان تێیدا خاڵی بکەنەوە، بەدوادا چونم بۆ ئەکاوەندو سایت و ویب تیڤیانە کردوە لە دەست خەڵکێکی نەخوێندەوار و بێ هەست و نەست و دەرون نەخۆشن هیچیان پێ شەرم نییە و لە هیچ شتێک سڵ ناکەنەوە، جار جاریش کەسایەتیەکی لە فۆرمی بیرکردنەوەی خۆیان بۆیان دەنێرن بۆ ئەوەی لایەنگرەکانیان شەرعیەت بدات بەم تۆڕە.
*- فەوزای سۆشیالمیدیا
سۆشیالمیدیا ماوەی چەند ساڵێکە بە فراوانی بەکار دەهێنێرێت لەناو چین و توێژی کۆمەڵگاكانی جیهان بەگشتی، هەبوونی سۆشیالمیدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن ئەمەریکا و ئەوروپا و ئاسیاوە بۆ زەروریەتی پێداویستی و پێشکەوتنی کاری میدیایی و ڕۆژنامەوانی و خوێندن و بازرگانی کاری ئیستخباراتی سەربازی وڵاتهكهیان دروست کراوە و پەرەی پێ دراوە، بهڵام بە پەروەردەکردن و تێگەیشتنی تاکی کۆمەڵگاکەیان کە چۆن و بۆچی لە چ کاتێک بەکاری بهێنن، بۆ بەڕێکردنی پێداویستی ڕۆژانە و پێشکەوتنی وڵاتەکەیان، بێگومان هیچ کەس لە ئێمە ناتونێت بەبێ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵبکات و بەکاری نەهێنێت چونکە بووە بە پێداویستیەکی گرنکی ژیانی ڕۆژانەمان، کاتێک تەماشای بەکارهێنەرانی بیانی بەتایبەتی ئەوروپی و هەندێک لە وڵاتانی ئاسیایی ئەکەم بۆ نمایشکردنی نوێگەری و داهێنان و ئامۆژگاری و گێڕانەوەی ئەزموونی بەتەمەنەکان و باشکردنی باری دەروونی تاکەکانیان و چاکردنی ڕایەڵەی کۆمەڵایەتی بەکاری دەهێنن سەدانی وەکو ئێمە لە کشوەری خۆمان بە وەرگێرانی زمانەکان سوودی لێ وەردەگرین، لەگەڵ هێنانی ئەنتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ جیهانی سێیەم و خراپ بەکارهێنانی بەبێ پێشینە و تێگەیشتن و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە بەکارهێانی ئەم تەوژمە نوێیە و تێگەیاندنی هاووڵاتییەکانیان کە چۆن و بۆچی بەکاری بهێنن، بەبێ هیچ پێشینەیەکی هۆشیاری و پەروەردەیی کوێرانە خرایە بەردەست خەڵکی وڵاتانی جیهانی سێیەم کە لە ئاستی کەشێکی تاریکی کۆمەڵایەتی دواکەوتوو بوون، پێشکەوتووترین ئامێری تەکنەلۆژیا هێنرایە بەر دەستیان کە خەڵکێکی نەشارەزا و دەروونماندوو و نەخۆش و نەزان و دوور لە چێژی پێشکەوتنەکان و فەزای سوودوەرگرتن لە فەنتازییای جوانیەکانی ژیان، کە هیچ شتێکیان لەبارەی هاتنی ئەم نوێگەرییەی وڵاتانی پێشکەوتوو نەیاندەزانی و بەبێ گوێدان کەوتنە بەکارهێنانی تا ئەندازەی هەموو سنوورەکانی ڕەوشت و بەهای ئەخلاقی پەروەردە و ئاسایشی کولتووری و ڕۆشنبیری و هونەری ببەزێنرێ، بەڵام لە وڵاتی بەرهەمهێنەر سەرەڕای ئەوەی لە ئاستی تێگەیشتنی کۆمەڵگاکەیان بەرهەم هاتووە، ناهێڵن بەبێ فیلتەر و چاودێری مۆنیتەری بەسەر هاووڵاتیانیان تێپەڕێ، مۆنیتەر و چاودێری چڕ لەسەر سۆشیالمیدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنیان دانراوە هەر وشەیەک یاخود هەر ڤیدیۆیەک یا هەر هەواڵێک یان هەر سووکایاتییەک بە کەسایەتی و ڕەنگ و ئایین بکرێت کە دژی بنەماکانی یاسای وڵاتەکەیان بێت ڕای دەگرن بەپێی یاسای وڵاتەکەیان سزا دەدرێن و بە تێکدانی ئاسایشی وڵاتەکەیان لەقەڵەم دەدرێن. ئەو ڤیدیۆ فیلمی کارە نەشیاوەکان بە پارەیەکی زۆر دەدرێنە کۆمپانیاکانی وڵاتانی سێیەم دەرخواردی کۆمەڵگای دواکەوتووی دەرووننەخۆش ئەدرێن، ئەزانن وڵاتانی سێیەم پێویستیان پێیەتی و برسین لە ڕووی دەرونییەوە نەخۆشن و بە نەزانی بەکاری دەهێنن.
* بهكارهێنهر له كوردستان
کوردستان جوگرافیایەکی کراوەیە بۆ وڵاتانی ئیقلیمی و شوێنێکی گونجاوە بۆ تێکدانی باری دەروونی خەڵکەکەی لە ڕێگەی کەسانی لەیاسادەرچوو و فەوزاچیی سیاسی و میدیا و سۆشیالمیدیا وە؛ بەکارهێنەری سۆشیالمیدیا لە کوردستان سنوورە سروشتییەکەی خۆی تێێپەڕاندوە، لە منداڵی یەک ساڵانەوە تا دەگاتە بەساڵاچوو تێک تۆک و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەکار دەهێنن بە هەموو چین و توێژەکانەوە؛ هیچ سانسورو چاودێرییەکی کۆمپانیاکان و نییە هەموو سایت و ئەکاونتێک کراوەیە بە ڕووی گەنجەکانماندا، گەنجی کورد کەمێکی نەبێت بۆ کاری زانستی و تەندروستی و ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی بەکاری ئەهێنن باقییەکەی تری بۆ شتی بێکەڵک و نەشیاو و لابەلا بەکار دەهێنرێت، کاتێک بە لای دووکاندار و عارەبانچی فەرمانبەر سایەق ئەندازیار پزیشک کاسبکار شووتی و تەڕەفرۆش و بێکاریشدا تێدەپەڕیت هەرهەمووی سەری لەسەر موبایلەکەیەتی ئاگایان لە چواردەوریان نییە، وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕێنمایی ژمارە 1ی 2023 دەرکرد و لە (وەقایعی کوردستان)ـدا بڵاو کرایەوە بۆ ڕێگەگرتن لە هەرکارێکی نەشیاو خراپ لە بەکارهێنانی سۆشیالمیدیا بەڵام بەداخەوە ئەوانەی لەبەر پەیوەندییان نەبوو بە ناوی بەرتەسکردنەوەی ئازادی ئەم ڕێنماییە ڕاگیرا، ئەگەرنا وەزارەتی ڕۆشنبیری هەستی بە مەترسیەکانی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و سۆشیالمیدیا کردووە بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەم فەوزایە دابنرێت، خەڵکێک بە ناو ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنوسی بێلایەن لە ڕێگەی کۆڕ و کۆبوونەوە سیمینار و چاوپێکەوتنی تەلەڤیزیۆنی چوونە بۆ کونسوڵخانەکان وایان کرد زەختێکی زۆر لەسەر حکومەتی هەرێم دروست بکرێت تا بە بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕاگیرا، ئەم ڕاگرتنەی ڕێنماییەکە زیاتر ڕێگەخۆشکەر بوو بۆ کەسانی خراپ بەکارهێنەری سۆشیالمیدیا، ئێستە کار بە ڕێنمایی ژمارە(1)ی ساڵی (2014) دەکرێت تەنها بۆ ڕێکخستنەوەی کاری میدیایی و ڕاگەیاندنەکان بە سوودوەرگرتن لە یاسای ژمارە (35)ـی (2007)

