حەمەسەعید حەسەن
شاعیری داهێنەر
ئه‌وه سه‌رده‌می به‌سه‌ر چوو که ده‌یانگوت: به‌رهه‌می فڵان شاعیر، ئه‌گه‌ر ناوی خۆیشی پێوه نه‌بێت، به ئاسانی ده‌یناسینه‌وه، ئاخر شاعیری داهێنه‌ر، به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌زموونی جیاواز پێشکه‌ش بکات، هێنده جیاواز که ناسینه‌وه‌ی کارێکی دژوار بێت و سه‌ره‌تا دژایه‌تیی بکرێت و دواتر هێدی هێدی ددانی پێدا بنرێت. شاعیری داهێنه‌ر ته‌نانه‌ت ده‌بێت، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یش بکات، له ژیانیدا ددان به تواناکانیدا نه‌نرێت و وه‌ک کۆڵۆنێله پیره‌که‌ی مارکیز، هه‌رگیز نامه‌یه‌کی ڕێزلێنانی له هیچ که‌س و لایه‌نێکه‌وه به ده‌ست نه‌گات و به‌و داخه‌وه سه‌ر بنێته‌وه
. مارکیز هه‌رچه‌نده هه‌وڵی بۆ دا، به‌ڵام نه‌بوو به شاعیر، وه‌لێ هه‌ر ڕۆمانێکی بگریت له شیعر تژییه، ئه‌وه نییه گوندێک که زاده‌ی خه‌یاڵی خۆیه‌تی، وه‌ک سیحرمان لێ کرابێت، وا هه‌ست ده‌که‌ین گوندێکی ڕاسته‌قینه‌یه و بڕوا به‌وه ده‌که‌ین، دانیشتووانه‌که‌ی توانای فڕینیان هه‌بێت و چی ئه‌فسانه‌مان پێ ده‌فرۆشێت، ئاماده‌ین به نرخی واقیع لێی بکڕین.
جیاوازیی له‌نێوان شاعیر و شاعیرۆکه‌دا چییه؟ یه‌که‌میان توانای ئه‌وه‌یه هه‌یه، له کورتی بیبڕێته‌وه و له‌ڕێی چه‌ندان جار دڵۆپاندنه‌وه، له چڕترین و پاکژترین فۆرمدا، ئه‌وه‌ی ده‌خوازێت، بیگه‌یه‌نێت، وه‌لێ دووه‌میان هیچ ئاشنایه‌تییه‌کی له هونه‌ری نووسینی شیعردا نییه و شتێکی نه‌ژنه‌فتووگه، ناوی به چڕی نووسین یان کورت‌بڕی بێت. شاعیر بڕوای به که‌ویکردنی شیعر نییه، شیعر له سنووری بازنه‌یه‌کدا قه‌تیس ناکات و له‌گه‌ڵ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی دیواری نێوان ژانره‌کاندایه. شاعیر که‌سێکه داهێنه‌ر، ناچاره شتی جیاواز بڵێت، شتی جیاواز بخاته سه‌ر خه‌رمانی شیعر، شتی نوێ بڵێت و له‌گه‌ڵ گوتنی هه‌ر شیعرێکی تازه‌دا، خوێنه‌ر دووچاری سه‌رسوڕمان بکات.
قەت ناتوانین
دوو جار لەنێو هەمان زێدا
خۆ بشۆین
هەموو ساتێ زێیەکی نوێ
خوڕەی دێ
قەت ناتوانین
دوو ڕۆژ چاومان
لە تیشکی هەمان خۆر بێ
هەموو ڕۆژێ خۆرێکی نوێ
دەپشکوێ
قەت ناتوانین
دوو جار گوێمان
لە هەمان شیعری جوان بێ
هەموو جارێ شیعرێکی نوێ
دەپەیڤێ

