حەمەسەعید حەسەن
پێش ئه‌وه‌ی، بتبینم، له خه‌وما، تۆم دیبوو
ده‌مێبوو، شێوه‌تم، به خه‌یاڵ، ناسیبوو
*
له مێژبوو، چاوانم، ده‌گێڕا، بۆ کچێ
ڕوخساری، له سیمای، شیرینی، تۆ بچێ
*
کچی جوان، ئه‌ی بووکی، ناو خه‌ون و، خه‌یاڵم
عومرێکی، ته‌واوه، لەدووی تۆ، عه‌وداڵم
*
تۆ نه‌بای، عومری من، به فیڕۆ، ده‌ڕۆیی
مردنم، خۆشتربوو، له ژینی، بێ تۆیی

