عارف ڕوشدی
دەستەڵاتدارانی بەغدا دەڵێن: چۆن دەبێت دابینکردنی کارەبا لە کوردستان هەنگاو بە هەنگاو بەرەو (٢٤) کاتژمێری بچێت و ئێمە نەمانتوانیوە تەنانەت لە بەغدا (١٠) سەعات کارەبا دابین بکەین؟
چۆن دەبێت، هەنگاو بە هەنگاو پڕۆژە ستراتیژییەکانی ئاو لە هەولێر، قوشتەپە و چەمچەماڵ، و شارەکانی دیکەی کوردستان، بەرەو دابینکردنی (٢٤) کاتژمێری ئاو بچێت، خەڵکی بەسڕە وا کوێر دەبن لە نەبوونی ئاو و ئاوە سوێرەکەی دەریا؟
سودانی هاواری لێ هەڵساوە، چۆن دەبێت تەواوی شارە گەورە و بچووکەکانی کوردستان بە تۆڕێکی سەردەمیانەی ڕێگاوبان بەیەکەوە ببەسترێن، ئێمەش بە درێژایی (٢٢) ساڵ تەنها (٢) پردمان دروستکردووە، ئەوانیش بەرگەی (٦) مانگیان نەگرت و وا خەریکە دەڕوخێن؟
ئیتر چۆن دەبێت ئێمە خەڵکی کوردستان سزا نەدەین؟ بۆیە خراپتر لە بەعس پێیان دەکەین، بە دەیان بیانوو چاک دەزانین ڕەوانین، بەڵام بە سزای نانبڕین بێچارەیان دەکەین!
بەڵام با بزانن کورد زیندووە و سەرفرازە، ئەو ناپاکانە ئەمڕۆ بێ یان سبەی لە سزای گەل و نیشتمان ڕزگاریان نابێت و حکومڕانانی بەغداش، لە زلکاوی شۆڤێنییەتدا دەخنکێن.

